ئه‌رک و خواسته‌کانی ئه‌م قۆناغه لیسته، براوه‌کان له مه‌حه‌ک ده‌دات له‌وانه‌یه زۆرێک له‌به‌رپرسان بیریان له‌و ئه‌رکه قورسه نه‌کردبێته‌وه که دوای ده‌ستبه‌کاربوونی په‌رله‌مانی نوێ رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه . ئه‌وان وه‌ک روخساری هه‌میشه‌ییان له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا سۆز و به‌ڵێنی ره‌نگاوره‌نگیان به جه‌ماوه‌ر دا‌و خه‌ڵکیان پێڕاکێشایه سه‌ر سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان . له راستیشدا ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌یان بایه‌خ و گرنگییه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو . زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانیش پشتگیری خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان راگه‌یاندو ده‌نگی خۆیان به‌و لیسته‌دا. هه‌رچۆنێ بوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گوزه‌را، واچاوه‌ڕوانیش ده‌کرێ که لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌نگێکی باشی بۆ درابێت و ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکات . ئیدی ئه‌رکه قورس و گرانه‌کان له‌وێوه ده‌ست پێده‌که‌ن ، قۆناغه‌که ده‌خوازێ به‌رپرسان به وردبینی دڵسۆزییه‌وه به‌ره‌و جێبه‌جێکردنی خواسته که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه . به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌نێو باهۆزی گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه یه‌کانگیر ده‌بن ، پێویستی به مرۆڤی لێهاتوو، به ویژدان ، دڵسۆز ، راستگۆ له‌گه‌ڵ سۆز و به‌ڵێنه‌کانی ده‌بێت . شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی نوێنه‌رانی کورد له چوار ساڵی داهاتووی نێو په‌رله‌مانی عێراق ، ره‌فتارکردنی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیان ، گه‌شه‌و داهاتووی ئه‌و هێزه سیاسیانه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه و دۆزی کوردستانیش به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه ده‌بات . بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی له ده‌سپێکی کاردا باس له‌و ئه‌رکه بکه‌ین که رووبه‌رووی سه‌رکردایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌بێته‌وه . یه‌که‌م : ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌یه پێبه‌ندی سۆز و به‌ڵێنه‌کانی خۆی بێت که به جه‌ماوه‌ری کوردستانی داوه . پێبه‌ندبوونیش به یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و سازاندنی زه‌مینه‌ی یه‌کسانی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر شێوازی پێشووی پڕۆسه‌ی چاکسازی و پاکسازی به‌ڕێوه‌ناچێ . ده‌بێ ئالیه‌تێکی گونجاوی ئه‌وتۆی بۆ بدۆزرێته‌وه که بتوانێ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده‌کانی رێکخستندا بهێنێ .دووه‌م : ده‌بێ سه‌رکردیه‌تی سیاسی کورد کۆتایی به‌و هاوێرکردن و جیاکارییه بهێنێ که له‌نێوان ئه‌ندامانی حیزب و وڵاتیاندا ده‌کرێ . که‌سانی شیاو له شوێنی شیاو دابنرێن. بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه شیاوانه نابێ ته‌نیا پشت به پله‌ی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کان و راپۆرتی رێکخسته‌کانه‌وه ببه‌سترێ . ده‌بێ بڕوانامه و شاره‌زایی و لێهاتوویی و دڵسۆزی و رابردووی که‌سه‌کان له‌به‌رچاو بگیرێن و پۆسته‌کانی حکومه‌تیان پێ بسپێردرێ . ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان حکومه‌ت بۆ هه‌مووان بێ . نابێ هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان برابه‌ش له‌نێوان خۆیان دابه‌شی بکه‌ن و لایه‌ن و خه‌ڵکانی تێکۆشه‌ری دیکه‌ی لێ بێبه‌ش بکه‌ن .سێیه‌م : ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی کورده له دیارده‌ی هه‌ڵئاوسان بپرسێته‌وه و له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌رپرسه‌کان بکۆڵێته‌وه . کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی که‌سانی حزبی و لێپرسراوه‌کان هه‌موو شێوازێکی به‌رهه‌مهێان ، بازرگانی و قازانجکردنی شێواندووه . دروستکردنی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له‌که‌سانی شاره‌زا و به‌ده‌ر له ئه‌ندامانی لایه‌نه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان رێگه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و کاره خۆش ده‌کات .چواره‌م : ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی کورده به‌رنامه‌یه‌کی رۆشن بۆ داهاتووی باشووری کوردستان دابڕێژێ و نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق به‌و به‌رنامه‌یه‌وه یاری بکات تا له‌سه‌ر بچووکترین ماف سازش نه‌که‌ن و وه‌ک جارانی پێشوو به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ نه‌بێ .پێنجه‌م : ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی کورد و په‌رله‌مانتارانی کورده رێگه له پلانی هێزه تووندڕه‌وه‌کان بگرن و ره‌وشی ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وه . کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه و بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان بیانگێڕنه‌وه .هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که ده‌نگی به‌و لیسته داوه خواستی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بێ ئه‌و خوستانه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێن : یه‌که‌م : جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ سیسته‌می پاڵپشتی حیزبی له دامه‌زراندن هه‌ڵبگیرێ. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسان بن . خه‌ڵک له‌خۆڕا و به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر نه‌گیرێن و شوێن‌بزر نه‌کرێن . هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس بۆیان نه‌بێ هه‌ڵبکوتنه سه‌ر ماڵان ، منداڵ و ژنان زراو رژێن بکه‌ن . جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه به خێرایی هه‌نگاوی به ژیاریکردن ده‌ست پێ‌بکات و باره‌گای چه‌کدار و دیارده‌ی چه‌کداریی له نێو شاره‌کاندا نه‌مێنن .دووه‌م : جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ به‌زووترین کات چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گرانی بازاڕ و نیشته‌جێبوون و کاره‌با و سووته‌مه‌نی بکرێ .سێیه‌م : جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ بواره‌کانی ئازادی راده‌ربڕین فراوانتر بکرێ و رێگه له رێپێوان و خۆپێشاندانه‌کان نه‌گیرێ و به ده‌ستی ده‌ره‌کی و تابووری پێنجه‌م تۆمه‌تباریان نه‌که‌ن . چواره‌م : جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که گه‌نده‌ڵییان کردووه و په‌ڕه‌یان پێداوه ، بناسێندرێن ، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ و دادگه‌یی بکرێن .پێنجه‌م : جه‌ماوه‌ر ده‌خوازێ له کێشه چاره‌نووسسازه‌کاندا پرسی پێ‌بکرێ و رۆڵی فه‌رامۆش نه‌کرێ .هه‌روه‌ها قۆناغه‌که گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ ، ده‌بێ فه‌رامۆش نه‌کرێن : یه‌که‌م : ئه‌مریکا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی خۆی هاتۆته ناوچه‌که و رژێمی سه‌دام حوسێنی رووخاندوه . نایه‌وێ دیکتاتۆر به دیکتاتۆرێکی دیکه بگۆڕێته‌وه . ده‌بێ هه‌مووان ئه‌و راستییه بزانن ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باهۆزی قۆناغه‌که نه‌ڕوات ، باهۆزه‌که رایده‌پێچێ و له‌سه‌ر شانۆی ده‌سته‌ڵات وه‌ده‌ری ده‌نێ .دووه‌م : زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا هه‌ست به گێژاوی عێراق ده‌که‌ن و پێکه‌وه ژیانی ئه‌و پێکهاتانه به گران و ئاسته‌م ده‌زانن. ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد و جه‌ماوه‌ری کوردستان خۆیان بۆ هه‌ر گۆڕانکاری و پێشهاتێک ئاماده بکه‌ن .سێیه‌م : وڵاتانی ناوچه‌که به ئاسانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی دیموکراتیزه‌کردن و به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره ناگونجێن ، له‌وانه‌یه شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی دیکه له ناوچه‌که رووبده‌ن . ئاکامی ئه‌و شه‌ڕانه پێوێست به لێکدانه‌وه‌ی زانستی و سیاسی ده‌که‌ن و نابێ خۆمانی لێ به‌دوور بگرین .چواره‌م : رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تی گه‌وره‌تر و پانوبۆڕبوونی زیاتری تیرۆر ناگرێ ، ده‌سته‌ڵاتداران ناچارده‌کرێن به دوای ده‌روازه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ کێشه گڕگرتووه‌کان ، به تایبه‌تیش کێشه‌ی فه‌له‌ستین و کوردستان بگه‌ڕێن .پێنجه‌م : سوننه‌کان ئاماده‌نابن شیعه یان کورد فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان بکه‌ن . ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که بۆ یاخیبوون و سه‌رهه‌ڵدان هاوکاریان ده‌که‌ن پشتیوانی‌یان لێ ده‌که‌ن ، له‌به‌رانبه‌ریشدا شیعه تامه‌زرۆکانی ده‌سته‌ڵات ئاماده‌نابن جارێکی دیکه ئیراده‌ی خۆیان به دیتران بسپێرنه‌وه ، کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی شیعه پشتیوانیان لێده‌کات . ناوچه‌که به وێنه‌ی مینی چێنراو ده‌هێڵرێته‌وه ، رێککه‌وتنێکی تۆکمه له نێوان هێز و پێکهاته‌کانی عێراق به دی نایه‌ت .له کۆتاییدا ده‌ڵێین : شێوازی به جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کان ، چۆنیه‌تی ده‌ربڕین و مسۆگه‌رکردنی خواسته‌کان ، خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی راستینی گۆڕانکاری و پێشهاته‌کان داهاتووی سیاسی ئه‌و هێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێ جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی مسۆگه‌ر بکه‌ن . له‌مه‌حه‌ک ده‌دات . |