ئه‌ردۆگان
: په‌که‌که
به چه‌کی ئه‌مریکی
لێمان ده‌دات
هه‌واڵه‌کان:
ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان
سه‌رۆکوه‌زیرانی
تورکیا له‌و
دیداره‌ی که
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه
رۆژنامه‌ی تایمز بڵاوی
کردۆته‌وه
له پێوه‌ند
به کوژرانی 12
سه‌ربازی
وڵاته‌که‌ی ره‌خنه‌ی
له عێراق و
ئه‌مریکا
گرتووه‌و
رایگه‌یاندووه
که گه‌ریلاکانی
په‌که‌که له پشت
به‌غدادو
واشنگتۆن
خۆیان
شاردۆته‌وه
و به چه‌کی
ئه‌مریکی
لێمان ده‌ده‌ن.
ئه‌ردۆگان
نیگه‌رانی
خۆی
دیارکردووه‌و
گوتوویه‌تی : "
ئه‌گه‌ر
وڵاتێکی
دراوسێ ببێته
پێگه‌ی
تیرۆریستان
ئه‌وه به
گوێره‌ی
یاسای نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌و مافه‌مان
ده‌بێ که بێ
ئه‌وه‌ی پرس
به‌که‌س بکه‌ین،
سود له‌و
یاسایه وه‌ربگرین"
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه
دوای کۆبوونه‌وه‌ی
گه‌وره به‌رپرسانی
تورکیا
که هه‌ریه‌که
له سه‌رکۆمارو
سه‌رۆکوه‌زیران
و سه‌رۆکی ئه‌رکان
تێیدا به‌شدار
ببوون، ئه‌ردۆگان
به رۆژنامه‌وانانی
دووپاتی کرده‌وه
که تورکیا
رێز له یه‌کێتی
و سه‌روه‌ری
خاکی عێراق ده‌گرێ
به‌ڵام
ئاسانکاری له‌وه
ناکات که
هاوکاری و
پشتیوانی
تیرۆر بکرێ"
ئه‌مه‌ش
واتای ئه‌وه‌یه
که ئه‌ردۆگان
حکومه‌تی
عێراق به‌وه
تۆمه‌تبار که
هاوکاری گه‌ریلاکانی
په‌که‌که ده‌کات!