کوردستان
به قۆناغی
دیکتاتۆری
ده‌ڵه‌مه‌یی
تێپه‌ڕئه‌بێت
ئازاد
بێباک
azadbebak@hotmail.com
کۆمه‌ڵگه‌ی
عێراق تاسه‌ر
ئێسقان
و پڕ به
واتای وشه
بۆگه‌ن و نه‌خۆش
و سه‌قه‌ته ،
نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌بی سه‌رده‌ستیش
گۆشکراوی خه‌رافیات
و تاکپه‌رستی
و ره‌گه‌زپه‌رستی
و ده‌مارگیری
نه‌ته‌وه‌یی
و ئایینیه .
باشوری
کوردستانیش
ژێرده‌سته و
داگیرکراوی
ئه‌و به‌شه
ده‌مارگیره‌ی
عه‌ره‌ب بووه
، له‌ناو
سیاسه‌ت و عه‌قلیه‌تی
ئه‌وانه‌وه
چاوی کردۆته‌وه
و گه‌وره‌بووه
. هه‌وڵییاوه
موو به‌موو
لاسایی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست
بکاته‌وه .
ته‌نانه‌ت ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی
که خه‌باتی
چه‌کداری و
شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیش
باو بوو ،
حیزبه‌کانی
کوردستان و سه‌رکرده‌کانیان
هه‌وڵیانداوه
لاسایی حیزب و
سه‌رکرده‌ی
عه‌ره‌بی سه‌رده‌ست
و حوکمڕان بکه‌نه‌وه
. هه‌رله‌وکاته‌وه
بۆ سه‌پاندنی
ده‌سته‌ڵات و
نفوزی خۆیان
له شه‌ڕ و
کوشتن و له‌ناوبردنی
ناحه‌زانی
خۆیانه‌وه
درێغیان نه‌کردووه
. ڕێکخراوه
چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌کانی
باشوری
کوردستان کلک یان
به‌شێک بوونه
له حیزبی
شیوعی عێراق
یان لاسایی ئه‌ویان
کردۆته‌وه .
رێکخراوه
ئیسلامیه‌کانی
باشوری
کوردستان کلک یان
گرێدراوی حیزبه
ئیسلامیه‌کانی
عێراق بوونه
. ڕێکخراوه
ناسیۆنالیسته‌کانی
باشوری
کوردستانیش
هه‌وڵیانداوه
هه‌نگاو به
هه‌نگاو
لاسایی
رێکخراوه
ناسیۆنالیسته‌کانی
عه‌ره‌بی
عێراقی بکه‌نه‌وه
. ئه‌توانین
بڵێین که زۆربه‌ی
رێکخراوه
ناسیۆنالیسته‌کانی
باشوری
کوردستان فۆتۆکۆپی
رێکخراوه
ناسیۆنالیسته‌کانی
عه‌ره‌بی
عێراق بوونه
و وانه و ده‌رسیان
له‌وانه‌وه
وه‌رگرتووه
، ته‌نها وشه‌ی
عه‌ره‌ب و
عێراقیان به
وشه‌ی کورد و
کوردستان
گۆڕیوه‌ته‌وه
. مێژووی خه‌باتی
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
کوردستان
راستی ئه‌م چه‌مکه‌ی
سه‌ڵماندووه
. به‌تایبه‌تیش
شه‌ڕی ناوه‌خۆی
40 ساڵی ناو
باڵه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی
به‌ڵگه‌ی
ئاشکارن و له‌به‌رده‌ستانن
. له دوای
راپه‌ڕینه‌وه
تا ئێستاکه‌یش
راگه‌یاندنی
زلحیزبه‌کان
به درێژایی
چوراده ساڵی ره‌به‌ق
بۆ داتاشینی
سه‌رکرده‌ی
تاک و حیزبی
پێشڕه‌و ده‌ست
به‌کاربوون و
ئه‌وه‌ی له
توانایان
بووبێت
درێغیان نه‌کردووه
. سه‌رکرده‌ی
تاک و حیزبی
پێشڕه‌ویش
مانا‌و ده‌لاله‌تی
دیکتاتۆری و
تاکپه‌رستی
ئه‌گه‌یه‌نێ
و به رووه‌که‌ی
تریشیه‌وه
مانای برسی
کردنی خه‌ڵک و
به‌رده‌وامکردنی
چه‌وسانه‌وه
ئه‌به‌خشێته‌وه
.
ئه‌گه‌ر
سه‌رده‌می شه‌ڕی
ناوه‌خۆی
دوای راپه‌ڕین
بۆ داتاشینی
سه‌رکرده‌ی
تاک و حیزبی
پێشڕه و و بێ
مونافیس
ناوزه‌د
بکرێت ، ئه‌توانین
بڵێین که قۆناغی
نه‌شه‌ڕ نه
ئاشتی و تێکه‌ڵ
نه‌کردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو
ئیداره‌که‌ی
هه‌ولێر و
سلێمانی له
ساڵی 1998 تا 2005 بۆ
به‌رجه‌سته‌کردنی
ئه‌نجامه‌کانی
قۆناغی یه‌که‌م
بووه . به‌ڵام
له‌سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵه‌وه
بۆ چه‌سپاندنی
دیکتاتۆری
کار ئه‌که‌ن
و ئه‌یانه‌وێ
وێنه‌ی
دیکتاتۆره‌کان
له مێشک و
یاده‌وه‌ری
ئینسانه‌کانی
کوردستانا به
واقیع بکه‌ن .
قۆناغی
مه‌دح و
ستایشی سه‌رکرده
و حیزبی پێشڕه‌و
جێگای خۆی
گرتووه و ته‌واو
بووه . ئه‌مڕۆ
قۆناغی پیاهه‌ڵدان
و هۆنراوه
نووسین و
گۆرانی و
سروود وتنه
بۆ باڵای سه‌رۆک
و حیزبی سه‌رکرده
. ئه‌گه‌ر سه‌یری
راگه‌یاندنی
هه‌ردوو
زلحیزبی
پارتی و یه‌کێتی
بکه‌ین ، زۆر
ئاشکار پێمان
ئه‌ڵێن خۆتان
بگرن هاتین و
سه‌رۆکێکی
دیکتاتۆر خوا
بیپارێزیت و
حیزبی سه‌رکرده‌ی
ئێستا و
ئایینده‌مان
پێیه
من
زۆر بێباکانه
ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی
له‌ماوه‌ی شه‌ش
مانگی یه‌که‌می
ئه‌مساڵه‌یا
بۆ پیاهه‌ڵدان
و په‌سنی سه‌رۆک
و حیزب وتراوه
زۆر له‌وه
زیاتره که
به‌درێژایی 24
ساڵ بۆ سه‌ددام
و حیزبی به‌عسی
عه‌ره‌بی
سۆسیالیست
وتراوه .
رۆژنامه‌ی خه‌بات
ئۆڕگانی ناوه‌ندی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان چه‌ندین
لاپه‌ڕه‌ی بۆ
ئه‌و هۆنراوه
و بابه‌تانه
ته‌رخانکردووه
که به شان و
باڵی به‌ڕێز
کاک مه‌سعود
بارزانی هه‌لئه‌ڵێن . له
راستیا هه‌موو
شیعر و وتاره‌کانیش
بۆ مامه‌حه‌مه‌یی
و به‌مه‌به‌ستی
پاره و
خۆناساندن ئه‌نووسرێن
و بڵاوئه‌کرێنه‌وه
. کار گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی که
دوباره
بڵێنه‌وه (
پێشڕه‌وی
کورد پارتییه
و سه‌رۆکمان
بارزانی یه) {
عه‌بدولموهه‌یمه‌ن
له‌و بروسکه‌ی
که بۆ کاک مه‌سعودی
ناردووه وا
ئه‌ڵێ }. یان هه‌زار
باره‌ی ئه‌که‌نه‌وه
ئه‌ڵێن ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه
به‌رهه‌می
خوێنی شه‌هیدانی
پارتی و
رێبازی
بارزانییه .
یان شه‌رم له
خۆیان ناکه‌ن
و ئه‌نووسن که
فڵانه
که‌س خه‌ر‌یکی
تۆمارکردنی
سروودێکه بۆ
سه‌رۆکی هه‌رێم
له ژێر ناوی
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی . یه‌كێتی
نیشتیمانی
کوردستان ئه‌مساڵ
له ساڵرۆژی
سی ساڵه‌ی
خۆ‌یا ئه‌یوت :(
چیاکانی
کوردستانیش
سه‌وزن .. دار‌و
به‌ردی ئه‌م
وڵاته‌ش به‌رگی
سه‌وزه و به
خوێنی پێشـمه‌رگه
سه‌وزه‌کانی
یه‌كێتی
ئاودراون ) .
پارتیش ئه‌ڵێ
هه‌موو
کوردستانی گه‌وره
ده‌ست له‌سنگ
وه‌ستان و
کڕنۆش بۆ سه‌رۆک
و خه‌باتی
رێبازی
بارزانی ئه‌به‌ن
و تا دنیا
ماوه نه‌ته‌وه‌ی
کورد قه‌رزباری
خه‌باتی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانییه . ئه‌م ده‌قانه
راست و ره‌وان
له مه‌قوله‌کانی
حیزبی به‌عسه‌وه
وه‌رگیراون
که ئه‌یانوت
: ( هه‌موو
عێراق به‌عسییه
، گشت
جووتیاران به‌عسین
، گشت
کرێکاران به‌عسین
، گشت سه‌ربازان
به‌عسین ، گشت
فه‌رمانبه‌ران
به‌عسین ، گشت
مامۆستایان
به‌عسین ) . ئه‌گه‌ر
حیزبی به‌عسی
عه‌ره‌بی
سۆسیالیست به
سه‌رۆکایه‌تی
سه‌ددام
حوسێن ( خوا نه‌یپاراست
) بۆ دروشم
وایان ئه‌وت ،
که‌چی ئێستا
له
کوردستانا به
فیعلی
پارتی و یه‌کێتی
وایان کردووه
. له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی
خۆیانا هه‌ر
که‌سێک ئه‌گه‌ر
حیزبی نه‌بێ و
حه‌بی سه‌وز
یان زه‌رده‌ی
قوت نه‌یابێ ،
ناکرێ به
مامۆستا .. له
دائیره‌کان
وه‌رناگیرێ و
پله‌ی فه‌رمانبه‌ر
نابینێت . .
ناکرێته
پۆلیس و
ئاسایش و چه‌کدار.
ئه‌گه‌ر
رۆشنبیرانی
کوردستان و
دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان
ته‌نها هه‌واڵ
و رووداوه
کاره‌سات
ئامێزه‌کانی
یه‌ک هه‌فته‌ی
باشوری
کوردستان وه‌ربگرن
و دیراسه‌ی
بکه‌ن ، ئه‌وسا
بۆیان ده‌رئه‌که‌وێ
باشوری
کوردستان له
سایه‌ی ئه‌و
حیزب و سه‌رۆکانه‌وه
له چ قه‌یران
و گرفتێکا ئه‌تلێته‌وه
. هه‌واڵی
مردنی مناڵێك
له‌به‌ر ده‌ستنه‌که‌وتنی
ده‌رزی ..
بورانه‌وه و
بێهۆش بوونی
دوو خوشک له
گه‌ڕه‌کی ته‌یراوه‌ی
شاری هه‌ولێر چونکه 29
رۆژ ته‌نها
ئاویان هه‌بووه
بۆ خواردنه‌وه
،
پیاوێک له
که‌سنه‌زان
له‌به‌ر بێ
خۆراکی و
برسیه‌تی به‌نیوه
گیانیه‌وه
گه‌یه‌نرایه
نه‌خۆشخانه..
خۆکوژی
پیاوێک له‌به‌ر
نه‌بوونی و ده‌ستکورتی
.. پلیشانه‌وه‌ی
مناڵێک له‌ژێر
باری کاری
قوڕسا . ئه‌مانه
و سه‌دان و هه‌زاران
رووداوی تر که
رۆژانه له
کوردستانی
ژێر ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌و سه‌رۆک و
حیزبانه روو
ئه‌یه‌ن ، به‌ڵگه‌ی
سه‌ڵمێندراون
که سه‌رۆک و
حیزبه‌کان
باکیان به
ژیانی خه‌ڵکه‌وه
نیه‌و ته‌نها
بۆ خۆیان ئه‌ژین
و حوکمڕانیش
به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه
ئه‌که‌ن . ئه‌گه‌ر
له‌و پاره زۆره‌ی
که رۆژانه
بۆ
دروستکردنی
پۆسته‌ری سه‌رۆک
سه‌رف ئه‌کرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن
و دواییش ئه‌که‌ونه
ژێر پێیانه‌وه
، به‌شێکی بۆ
برسی و هه‌ژارانی
کوردستان سه‌رف
بکرێت ، له‌وانه‌یه
هیچ که‌سێکی
برسی و هیچ
سواڵکه‌رێک
بێ مووچه نه‌مێنێته‌وه
.
له‌کاتێکا
له هه‌موو
جیهانا باوی
دیکتاتۆر و هه‌ڵواسینی
وێنه‌ی سه‌رۆک
نه‌ماوه ، که‌چی
تازه به‌تازه
زلحیزبه‌کانی
کوردستان بره‌وی
پێ ئه‌یه‌ن و
کوچه و
کۆڵانه‌کان و
شه‌قامه‌کانی
شاره‌کانی پێ
بۆگه‌نتر ئه‌که‌ن
.
ئه‌مڕۆ
دیکتاتۆرێکی
ده‌ڵه‌مه له
کوردستانا
قوت کراوه‌ته‌وه
و ئه‌یانه‌وێ
بپه‌رسترێت ، ئه‌گه‌ر
رۆشنبیر و
دڵسۆز و
ئازادیخوازان
لێی بێده‌نگ
بن ، له ساڵی
داهاتووا
دیکتاتۆر پێ
ئه‌گا و به
فیعلی
حوکمڕانی ئه‌کات
.