ئاڵای ده‌ستکاریکراوی
ئێراق هه‌ر
ئاڵای سهددامو
بهعسو ئهنفالکردنو
قڕکردنی کورده!
رۆژنامه‌ی
خه‌بات، ئۆرگانی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان، له
ژماره (2729)ی یه‌کشه‌ممه
(13.1.2008)، له‌هه‌واڵێکی
وه‌رگیراودا
له‌ماڵپه‌ڕی
(ئه‌سوات ئهلئێراق)دا،
له‌ژێرناوی
(له‌سه‌ر
داوای کورد
مانای سێ ئه‌ستێره‌که‌ی
ئاڵای ئێراق
ده‌گۆڕێت)، که
له لاپه‌ڕه
(1)دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه،
نووسیوێتی:
(دوێنێ په‌رله‌مانی
ئێراق یه‌که‌م
خوێندنه‌وه‌ی
بۆ پێشنیاری
گۆڕینی ئاڵای
ئێراق کرد‌و،
له‌سه‌ره‌تای
دانیشتنه‌که‌ی
په‌رله‌ماندا
(موفید جه‌زائیری)،
سه‌رۆکی
لیژنه‌ی
رۆشنبیری،
پێشنیاری
تایبه‌ت به
گۆڕینی ئاڵای
ئێراقی
خوێنده‌وه‌و
گوتی: بڕگه‌ی
دووی یاسای
ئاڵا به‌مشێوه‌یه
هه‌موار ده‌کرێت:
ره‌نگه‌کانی
ئاڵای ئێستای
ئێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی
شارستانییه‌تی
ئیسلامییه‌و
(3) ئه‌ستێره‌که‌ش
هێمای بنه‌ماکانی
(ئاشتی‌و
لێبووردهییو
دادپه‌روه‌ریین).
گوتیشی:
هاوکات بڕگه‌ی
به‌ڕێنووسی (سه‌رۆکی
فه‌رمانده
سه‌ددام
حوسێن)(1) که
له‌مادده‌ی
یه‌کی یاسای (6)ی
ساڵی (1991)دا
هاتووه ده‌گۆڕێت
بۆ به‌ڕێنووسی
کوفیو به‌ڕه‌نگی
زه‌رد).
پێم
وایه چیڕۆکی
گۆڕینی ئاڵای
سه‌ددام زۆر
نزیکه له‌چیڕۆکی
ناو گۆڕین‌و
ئایین گۆڕینی
محه‌مه‌د،
بۆیه لێره‌دا
به‌پێویستی
ده‌زانم که چیڕۆکی
(محه‌مه‌د)تان
بۆ بگێڕمه‌وه،
وه‌کو ده‌ڵێن:
(گه‌نجێکی
کورد به‌ناوی
محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی
کوردستان
جێده‌هێڵێت‌و
رووده‌کاته
هه‌نده‌ران،
له‌وڵاتێکی
ئه‌وڕوپی ده‌گیرسێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌و
گه‌نجه دوای
تێپه‌ڕبوونی
شه‌ش حه‌وت
ساڵ به‌سه‌ر
داواکردنی
مافی پهناههندهییو
نیشته‌جێبوون،
کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌و وڵاته
هیچ وه‌ڵامێکی
پۆزهتیوانهی
ناده‌نه‌وه.
محه‌مه‌د له‌گیانی
خۆی بێزار دهبێتو
ده‌یه‌وێت
رێگا چاره‌یه‌ک
بدۆزێته‌وه
له‌پێناوی کۆتایی
پێهێنانی ئه‌و
ژیانه سه‌خته‌ی
کهمپو دڵه‌ڕاوکێی
چاوه‌ڕوانی.
هه‌ندێک له‌کوردانی
نیشته‌جێی ئه‌و
وڵاته‌که
رێنمایی ئه‌وه‌ی
ده‌که‌ن که
کچێکی وڵاته‌که
ماره بکات
بۆئه‌وه‌ی
مافی نیشته‌جێبوونی
مسۆگه‌ربێت(2). بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته
چه‌ند کوردێک
هه‌وڵی بۆ دهدهنو
کچێکی بۆ ده‌دۆزنه‌وه،
دوای یهکتربینینو
گفتوگۆکردن
تاکه مه‌رجی
کچه‌که ئه‌وه
ده‌بێت که
کوڕه واته
(محه‌مه‌د)
ئایینی خۆی لهموسڵمانهوه
بۆ کریستانو
به‌هه‌مان
شێوه‌ش ناوه‌که‌ی
بگۆڕێت. محه‌مه‌دیش
له‌خۆشی مافی
نیشتهجێبوونو
جوانی کچه‌دا
بهمهرجهکه
قایل ده‌بێت!
دوای
ماوه‌یه‌ک رۆژێک
دیاری ده‌کرێت
له دێرێک (که‌نیسه)
بۆ ماره‌بڕینی
کچه له محه‌مه‌د.
رۆژی
دیاریکراو
محه‌مه‌دو چه‌ند
براده‌رێکی
کوردی له‌گه‌ڵ
کچه‌و چه‌ند
خزم‌و ده‌سته
خوشکێکی ده‌چنه
دێری
دیاریکراو،
سه‌ره‌تا که‌شیش
(قه‌شه)یه‌ک
هه‌ڵده‌ستێ
به‌باسکردنی
یاسا‌و
رێساکانی
ئایینی کریستانی،
دواتریش
راستاندن(3) واته
(التعمید)ی محه‌مه‌د
دهکاتو، سه‌ری
ده‌خاته سه‌ر
ئه‌و عه‌مباره
بچووکه‌ی
ئاو‌و، سێ شڵپ
ئاو ده‌دات به‌ته‌پڵی
سه‌ری کاکه
حه‌مه‌و له‌گه‌ڵ
هه‌ر
شڵپێکیشدا ده‌ڵێت:
(ئێستا تۆ نه
محه‌مه‌دی‌و
نه
موسڵمانی، به‌ڵکو
جۆرجیتو
بووی به
کریستان).
ماوه‌یه‌ک
به‌سه‌ر
کریستان
بوونی محه‌مه‌د
(جۆرج)دا تێدهپهڕێتو،
رۆژووگرتن (ره‌مه‌زان)ی
کریستانه‌کان
دێت، له‌کاتی
رۆژووگرتندا
کریستانه‌کان
به‌گوێره‌ی
ئایینی خۆیان
نابێت گۆشت
بخۆن. رۆژێک
له‌ڕۆژان
دوای ئه‌وه‌ی
ژنه‌که‌ی
جۆرج نیوه‌ڕۆیه‌ک
ده‌گه‌ڕێته‌وه
ماڵ، ده‌بینێت
جۆرجی مێردی
مریشکێکی
سووره‌وه‌کراوی
له‌پێشه‌و
زۆر به‌تامه‌وه
ده‌یخوات! ژنه
زۆر به‌تووڕه‌ییه‌وه
هاوار ده‌کاته
سه‌ر مێردهکهیو
پێیده‌ڵێت: (
جۆرج، ئه‌وه
خه‌ریکی چیت؟
باشه
نازانیت ئێمه
بۆمان نییه
له‌کاتی بهڕۆژووبوونماندا
گۆشت بخۆین؟
جۆرج، له‌وه‌ڵامدا
بێئه‌وه‌ی
خۆی تێکبدات
یان سه‌خڵه‌ت
بکات گوتی: (ده‌زانم
بۆ نازانم، به‌ڵام
خۆ ئه‌وه
گۆشت نییه،
چونکه پێش ئه‌وه‌ی
سووری که‌مه‌وه،
سێ شڵپ ئاوم
کرد به‌سه‌ریداو،
له‌گه‌ڵ هه‌ر
شڵپێکیشا
گوتم تۆ مریشک
نیتو پهتاتهیت).
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
ئێراق له‌دانیشتنی
ژماره (43)ی
خۆیدا له‌ڕۆژی
سێشه‌ممه
(22.1.2008)دا به‌لابردنی
هه‌رسێ ئهستێرهکهو
مانه‌وه‌ی ره‌نگه‌کانی
سوور، سپی‌و
ره‌ش وه‌کو
خۆی، به‌ڵام بڕگه‌ی
به‌ڕێنووسی
دکتاتۆری له‌سێداره
دراوی ئێراق،
گۆڕدرا بۆ به‌ڕێنووسی
کوفی (هه‌رچه‌نده
ئه‌و نووسینه
هه‌ر له‌دوای
روخانی سه‌ددام،
شیعه‌کان به‌بێ
هیچ بڕیارێک
گۆڕیبوویان
بۆ رێنووسی
کوفی)، قسه
هه‌بوو که
نووسینه‌که به‌ڕه‌نگی
زه‌رد بکرێت
وه‌کو هێمایه‌ک
بۆ کورد، که‌چی
ئه‌وه‌شیان
نه‌کردو هه‌روه‌کو
خۆی به‌ڕه‌نگی
سه‌وز مایه‌وه.
که‌واته
ئاڵای ده‌ستکاریکراو
نه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌کورده‌وه
هه‌یه‌و، نه‌له‌به‌ر
خاتری کورد بووه‌و،
نه‌هیچ
گوزارشتێکیش
لهخواستو
هه‌ستی کورد
ده‌کات، به‌ڵکو
ته‌نیا له‌پێناو
دڵڕاگرتنی
(کۆنگره‌ی په‌رله‌مانتارانی
عاره‌ب)ه که
نیازوایه له‌م
مانگه‌دا له‌هه‌ولێری
پایته‌ختی
باشووری
کوردستاندا
ببه‌سترێت. ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه
ئه‌وه‌یه که
نموونه‌ی ئه‌و
ئاڵایه‌ی
ئێستا، له‌لایه‌ن
عارف ته‌یفوری
سه‌ر به‌لیستی
هاوپه‌یمانی
کوردستان‌و
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی
ئێراقه‌وه
پێشنیازکرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆماری
ئێراق، له‌ڕۆژی
سێشه‌ممه
(29.1.2008)دا یاسای هه‌موارکردنی
یاسای ئاڵای
ئێراقی په‌سندکرد.
هه‌رچه‌نده
له‌ڕاگه‌یاندنێکی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
ئێراقی، که
له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا
بڵاویان
کردۆته‌وه‌و
تیایدا
هاتووه که:
(له‌دوای په‌سندکردنی
ئاڵای نوێی
ئێراق له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆماره‌وه،
ده‌بێت گشت
دامودهزگاو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه
فه‌رمییه‌کانی
میری کار به‌و
ئاڵایه بکهنو
به‌رزی بکه‌نه‌وه
هه‌روه‌کو له‌ده‌ستووری
ئێراقیدا
هاتووه). له‌هه‌مووی
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
تاوه‌کو ئه‌مڕۆکه‌ش
نه ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
ئێراق، نه ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار‌و نهوهزارهته
ئێراقییه‌کانیش
ئاڵا کۆنه‌که‌یان
له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌کانی
خۆیاندا لانه‌بردووه!
ئه‌ڵبه‌ته
په‌سه‌ندکردنی
پێشنیاری
گۆڕینی ئاڵای
ئێراق له‌لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تی
رامیاری
کورد، به‌و
شێوه‌یه‌ی که
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
ئێراق بڕیاری
له‌سه‌رداوه
وه‌کو چیڕۆکی
ناو گۆڕین‌و
ئایین گۆڕینه‌که‌ی
محه‌مه‌دم
دێته پێش چاو،
که هیوادارم سه‌رکردایه‌تی
کورد به‌و
گۆڕانکارییانه
قایل نه‌بێت،
چونکه هه‌روه‌کو
ئه‌و په‌نده
کوردییه که
ده‌ڵێت: (شه‌ل
نییه‌و پای
شکاوه) که
هه‌ردووکیشیان
هه‌ریه‌کن. به‌ڕاستی
په‌سندکردنی
ئاڵای نوێی
ئێراق به‌مشێوه‌یه‌ی
که
پێشنیارکراوه،
وه‌کو ئه‌وه‌یه
که لایه‌نی
کوردی سێ شڵپه
ئاو بکات به‌سه‌ر
ئاڵای ئهنفالو
قڕکردنی
کورد‌و ئاڵاکه‌ی
سهددامو بهعسو
بڵێت تۆ
ئێستاکه
ئاڵای ئهنفالکردنو
قڕکردنی
کورد‌و ئاڵای
سهددامو به‌عس
نیت، به‌ڵکو
ئاڵای هه‌موو
ئێراقیت به‌کوردیشه‌وه
(که وانییه‌و
نابێت)!!!
ئاخر
مرۆڤ له‌وه‌ش
ده‌ترسێت
عاره‌ب داوای
ئه‌وه‌ش له‌سه‌رکردایه‌تی
کورد بکه‌ن که
بۆ هه‌ریه‌ک
له کوردستان‌و
که‌رکوک سێ
شڵپه ئاو بکه‌ن
به‌سه‌ر ته‌پڵی
سه‌ری هه‌ر یهکێکیانو،
بڵێن: (تۆ کوردستان
نیتو
باکووری
ئێراقیت، تۆ
که‌رکوک نیتو
–التأمیم-یت)،
ئه‌گه‌ر
تائێستا سه‌رکردایه‌تی
کورد، ئه‌و سێ
شڵپه ئاوه‌ی
به‌سه‌ر که‌رکوکدا
نه‌کردبێت!.
دیاره
نهرمیو
سازشی سه‌رکردایه‌تی
کورد‌و په‌رله‌مانتارانی
کورد له‌به‌غدا،
له‌سه‌ره‌تاوه
به‌رامبه‌ر
کهرکوکو نووسینی
کوردی، یان
ئاماژه‌کردن
به‌نه‌ته‌وه‌ی
کورد له‌سه‌ر
پاسهپۆرتو
دراوی ئێراقی
به‌رامبه‌ر
ده‌ستکه‌وتی
مادی کاتی‌و
ده‌سه‌ڵات
هانده‌ری
لایه‌نه
ئێراقی‌و
عارهبییهکانه
له‌وه‌ی له‌کێشه‌ی
ئاڵاشدا ته‌نانه‌ت
هیچ رێزێک بۆ
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
کورد ره‌چاو
نه‌کراوه، ئه‌گینا
سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم، سه‌رۆک
کۆمار‌و په‌رله‌مانتارانی
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان نه‌یانده‌توانی
بڵێن: (ئێمه
وه‌کو کورد ده‌مانه‌وێت
له‌کاتی
گۆڕانی
ئاڵادا پشت
ببه‌سترێت به‌ماده‌ی
(12)ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
ئێراق که له‌خاڵی
یه‌که‌میدا
هاتووه: ئاڵای
ئێراق‌و
دروشم‌و
سروودی
نیشتمانی به‌یاسا
رێکده‌خرێت،
به‌مه‌رجێک
ئاماژه به‌پێکهاته‌کانی
گه‌لی ئێراق
بکه‌ن).
له‌کۆتاییشدا
پرسیارێک له‌سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم، سه‌رۆک
کۆمار‌و په‌رله‌مانتارانی
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان دهکهمو
ده‌ڵێم: (کوا چ
ئاماژه‌یه‌ک به‌کورد
یان پێکهاته‌کانی
تری ئێراق
کراوه له‌و
ئاڵا ده‌ستکاری
کراوه‌یه‌دا،
وه‌کو ئه‌وه‌ی
که له‌خاڵی
یه‌کی ماده‌ی
(12)ی ده‌ستووردا
هاتووه؟). هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌و
هۆیه‌ش، پێم
وایه گه‌ر که‌سایه‌تی
کورد ئه‌و
ئاڵایه په‌سند
بکات،
دووباره ئه‌نفال،
کیمیاباران،
قڕکردنی
کورد،
کاولکردنی
کوردستان‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
سهدامو عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جیدو
نزار خه‌زره‌جی‌و
سوڵتان هاشم
په‌سند ده‌کات.
9.2.2008 شه‌ممه |
ده‌رسیم
دیبه‌گه‌یی |
روونکردنه‌وه‌کان:
1-
ده‌سته‌واژه‌ی
(سه‌رۆکی فه‌رمانده
سه‌ددام
حوسێن)،
نازانم هی وه‌زیری
رۆشنبیری
(موفید جه‌زائیری)یه،
یان هی (ئه‌سوات
ئهلعراقیة)یه
یان هی
رۆژنامه‌وانه‌که‌ی
رۆژنامه‌ی خه‌باته
که ئه‌و هه‌واڵه‌ی
وه‌رگێڕاوه؟
هی هه‌رکه‌سێک
بێت وه‌کو ئه‌وه‌یه
که دڵی
بۆژوانی یه‌که‌م
لێیدابێ.
2-
مافی
نیشته‌جێبوون
پێشتر، ئه‌گه‌ر
که‌سێک هاوسه‌رێکی
له‌وڵاتانی
ئه‌وڕوپادا
بۆخۆی
بدۆزیبایهوهو
ماره‌ی
بکردایه، ئه‌وه
که‌سه‌که
مافی مانه‌وه‌و
نیشته‌جێبوونی
پێده‌درا، به‌ڵام
به‌ر له‌چه‌ند
ساڵێک ئه‌وه‌ش
له دانمارک
نه‌ما.
3-
راستاندن
یان
(التعمید)،
بریتییه له‌ڕێوڕه‌سمێکی
ئایینی بۆ ئه‌و
کریستانانهی
که له‌خوێندندا
ده‌گه‌نه
پۆلی حه‌وته‌م،
یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی
که ئایینه‌کانی
خۆیان دهگۆڕنو
باوه‌ڕ به‌ئایینی
کریستان دێنن.