تاڵه‌بانی
نایه‌وێت خه‌نجه‌ری
ژه‌هراوی له‌دواوه
له‌سوپای
ئێراق‌و
عروبه بدات!
ده‌سیم
دیبه‌گه‌یی
ئاخر هه‌ر چه‌ند
رۆژێک پێش
ئێستا بوو، سه‌باره‌ت
به دواکه‌وتنی
له‌سێداره‌دانی
هه‌رسێ
تاوانباری ئه‌نفال
(عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید،
سوڵتان هاشم
ئهحمهدو
حوسێن ره‌شید
محه‌مه‌د)، ماڵپه‌ڕی
(پوک ئۆنلاین) له‌ژێرناوی
(تائێستا له‌سێداره‌دانی
تاوانبارانی
ئه‌نفال به‌سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار نه‌گه‌یشتوه)دا،
ئه‌و هه‌واڵه‌ی
بڵاوکرده‌وه.
پوک ئۆنلاین،
له‌و هه‌واڵه‌دا
باسی
لێدوانێکی جه‌لال
تاڵه‌بانی،
سکرتێری گشتی
یه‌کێتیی
نیشتمانیی
کوردوستان‌و،
سه‌رۆک کۆماری
ئێراق، دهکاتو
ده‌ڵێت: (سه‌رۆک
تاڵه‌بانی له
دیمانه‌یه‌کدا
له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی
ئێراقیهدا
وتی: (ئه‌گه‌ر
بڕیاری
دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق سه‌باره‌ت
به
تاوانبارانی
ئه‌نفال
بگاته ئێمه،
که تاوه‌کو
ئێستا نه‌گه‌یشتووه،
ئه‌وه ئێمه
نه‌مافی
واژۆکردن نه‌مافی
ره‌تکردنه‌وه‌مان
نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌گوێره‌ی
یاسای دادگای
باڵای تاوانه‌کانی
ئێراق بڕیاری
ئه‌و دادگایه
ره‌هایه‌و
ناشێ ره‌تکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار یه‌ک
مافی هه‌یه
ئه‌ویش
دیاریکردنی
رۆژی له‌سێداره‌دانه‌که‌یه).
رۆژی هه‌ینی
(29.2.2008)، هه‌موو
لایه‌ک
گوێبیستی
راگه‌یاندنی
په‌سه‌ندکردنی
جێبه‌جێکردنی
سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ی
تاوانبار (عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جید)ی
تینوو به‌خوێنی
کورد بووین
(که مایه‌ی
خۆشحاڵی هه‌مو
لایه‌که) له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆماره‌وه. رۆژنامه‌ی
خه‌بات،
ژماره (2777)ی شه‌ممه
(1.3.2008)، له لاپه‌ڕه
(1)دا باسی ئه‌وه‌یکردووه
که: (به‌گوێره‌ی
ئه‌سوات ئهلئێراق،
سه‌رچاوه‌یه‌ک
له‌نووسینگه‌ی
تاڵه‌بانی سه‌رۆک
کۆماری ئێراق
رایگه‌یاندووه،
که ئه‌نجومه‌نی
سه‌رکردایه‌تی
کۆمار دوێنێ
هه‌ینی واته
(29.3) بڕیاری جێبه‌جێکردنی
سزای له‌سێداره‌دانی
تاوانبار عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جیدی
په‌سه‌ندکرد).
رۆژی دواتریش کوردستانی
نوێ، له لاپه‌ڕه
(5)ی ژماره (4510)ی یه‌کشه‌ممه
(2.3.2008)دا، له‌ژێرناوی
(عه‌لی
کیمیاوی له‌سێداره
ده‌درێت)، له‌ڕاپۆرتێکی
وه‌رگێڕدراودا
نووسیوێتی:
(عادل عه‌بدولمه‌هدی،
جێگری سه‌رۆک
کۆماری ئێراق
به‌که‌ناڵی (BBC) راگه‌یاند:
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و بڕیاره‌ی
(دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق)یان پهسهندکردووهو
له‌ماوه‌ی (30)
رۆژی
داهاتوشدا
جێبه‌جێده‌کرێت).
هه‌روه‌ها
(کوردسات)ی که‌ناڵی
ئاسمانی
(ینک)، له‌کاتی
راگه‌یاندنی
هه‌واڵه‌که‌دا،
وه‌کو
پاساوێک بۆ ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کانی
تاڵه‌بانی له‌کاروباری
(دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق)و، تاکه
که‌ناڵ بوو که
رایگه‌یاند
گوایه ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار ته‌نیا
دۆسێی
تاوانبار عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جیدی
به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و
هی دوو تاوانباره‌که‌ی
تری به‌ده‌ست
نه‌گه‌یشتووه!!!
باشه ده‌کرێت
کوردسات بهخزمو
که‌سی ئهنفالکراوهکانو
هاووڵاتیانی
کورد بڵێت، ئه‌گه‌ر
تاڵه‌بانی نه‌بێت،
ده‌بێت کێ بێت
ئه‌وکه‌سه‌ی
که دۆسێی دوو
تاوانباره‌که‌ی
تر (سوڵتان
هاشم‌و حوسێن
ره‌شید)ی
جیاکردبێته‌وه
له عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید؟
باشه تاڵه‌بانی
هه‌رخۆی به‌ر
له (10) رۆژو له‌ڕێکه‌وتی
(19.2.2008)دا به‌گوێره‌ی
(پوک ئونلاین)
به‌که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی
ئاسمانی (العراقیة)ی
راگه‌یاندووه،
که ئه‌وان
(ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار) نه‌مافی
واژۆکردن نه‌مافی
ره‌تکردنه‌وه‌یان
نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌گوێره‌ی
یاسای دادگای
باڵای تاوانه‌کانی
ئێراق بڕیاری
ئه‌و دادگایه
ره‌هایه‌و
ناشێ ره‌تکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار یه‌ک
مافی هه‌یه
ئه‌ویش
دیاریکردنی
رۆژی له‌سێداره‌دانه‌که‌یه).
باشه تاڵه‌بانی
به‌قسه‌ی خۆی
که مافی په‌سه‌نکردن
یان په‌سه‌ند
نه‌کردنی
بڕیاره‌که‌ی
نه‌بێت، ئه‌ی
خێره دوای
تێپه‌ڕبوونی
ته‌نیا (10) رۆژ
به‌سه‌ر
لێدوانه‌که‌ی
خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار که
پێکدێت له
(تاڵه‌بانی،
عادل عهبدولمههدیو
تاریق هاشمی)ی
کۆنه به‌عسی بڕیاری
سزای له‌سێداره‌دانی
عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید-یان به‌ته‌نیا
په‌سه‌ندکرد؟
باشه ئه‌گه‌ر
تاڵه‌بانی
دڵسۆز‌و غه‌مخۆری
بناماڵه‌ی ئهنفالکراوهکانهو
بۆ کورد له
به‌غدایه (که
وانییه)، بۆ
له‌وه‌ی نهدهپێچایهوه
که بۆچی
دۆسێی دوو
تاوانباره‌که‌ی
تر نه‌هاتووه؟
باشه ئه‌گه‌ر
ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
نییه، بۆ
بڕیاره‌که‌ی
نه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه
بۆ دادگای ته‌میز؟
یان بۆ نهیدهنارده
ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
وه‌زیران که
کاری جێبه‌جێکردنی
سزاکانی
دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق هی ئه‌وانه؟
ئایا ئه‌و
کاره‌ی که
تاڵه‌بانی ئه‌نجامیدا
پێشێلکردنێکی
تری ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
ئێراقی هیواو
ئاشتییه‌که‌ی
ئه‌وان نییه؟
من مه‌رج ده‌که‌م
له‌گه‌ڵ هه‌موو
شیعه، سوننه،
حکومهتو په‌رله‌مانی
ئێراق‌و ته‌نانه‌ت
دادگای باڵای
تاوانه‌کانی ئێراق-یش،
ئه‌وه‌نده
به‌ڵگه‌یه‌ی
که له‌سه‌ر
سابیر عه‌زیز
دووری، فه‌رحان
موتله‌گ
ساڵح‌و ته‌نانه‌ت
تاهیر تۆفیق
ئه‌لعانی-یش
که ئه‌وه‌ی
دواییان
بێ‌تاوان
نیشاندرا، ئه‌وه‌نده
به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر
گۆڕبهگۆڕێکی
وه‌کو ته‌ها
یاسین ره‌مه‌زان
هه‌بێت؟ ناپرسن
بۆ؟؟؟
به‌گوێره‌ی
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
ئێراق، به‌گوێره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
دیاریکراوی
سه‌رۆک کۆمار
له‌ناو ده‌ستووردا
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی
یاسای دادگای
باڵای تاوانه‌کانی
ئێراق، که له‌گه‌ڵ
ئه‌و نووسینه‌مدا
هه‌مووی
هاوپێچ ده‌که‌م،
تاڵه‌بانی
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
پێنه‌دراوه
هه‌روه‌کو
خۆی گوته‌نی
نه نه‌مافی
واژۆکردن نه‌مافی
ره‌تکردنه‌وه‌ی
بڕیاره‌کان،
ته‌نانه‌ت
کاتی
دیاریکردنی
سزاکه‌ش ده‌بێت
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی
وه‌زیران
دیاری بکات نه‌ک
ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار! فه‌رموون
ته‌واوی
یاسای دادگای
باڵای تاوانه‌کان
بخوێننه‌وه،
بزانن تاڵه‌بانی
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
پێدراوه؟ یان
بۆ ده‌بێت ئه‌و
ده‌ستوورێک
پێشێل بکات که
به‌قسه‌ی خۆی
(12) ملیۆن
ئێراقی ده‌نگی
بۆ داوه؟ یاسای
دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق، که به
بڕیاری ژماره
(10)ی سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار له
(9.10.2005)دا به‌واژۆی
مام جه‌لال،
عادل عهبدولمههدیو
غازی عجیل یاوه‌ر
په‌سه‌ندکراوه‌و
بڕیاری
کارکردن به‌و
یاسایه ده‌رچووه،
یاساکه
بریتییه له
(40) ماده‌و، له‌خاڵی
دووه‌می ماده‌ی
(27)دا هاتووه:
(بۆ هیچ لایه‌نێک
نییه به سه‌رۆک
کۆماریشه‌وه
ئه‌و سزایانه‌ی
که له‌و
دادگایه‌دا
ده‌رده‌چێت سزاکان
سووک بکات یان
سزادراو ببه‌خشێت.
دوای ئه‌وه‌ی
که سزاکه
یان بڕیاره‌که
پله‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی
وه‌رگرت، ده‌بێت
له‌ماوه‌ی (30)
رۆژدا سزاکه
جێبه‌جێ
بکرێت). هه‌روه‌ها
ماده‌ی (39)ی
یاسای (د.ب.ت.ئ)
ده‌ڵێت: (ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران به‌هاوکاری
سه‌رۆکی
دادگا
رێنمایی ده‌رده‌کات
بۆ کارئاسانی
جێبه‌جێکردنی
فه‌رمانه‌کان
(أحکام)ی ئه‌و
یاسایه). بۆ
زیاتر دڵنیا
بوونیش که ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار نه له‌دوورو
نه له‌نزیکه‌وه
په‌یوه‌ندی
به‌په‌سه‌ندکردن،
جێبه‌جێکردن
هه‌تا
دیاریکردنی
رۆژی جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانیش
نییه، ماده‌ی
(35) ده‌خه‌مه‌ڕوو
که ده‌ڵێت:
(سه‌رۆکی
دادگا سه‌رپه‌رشتی
ئاماده‌کردنی
راپۆرتێکی
ساڵانه ده‌دات
سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانی
دادگا‌و پێشکه‌شی
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی ده‌کات).
له‌و یاسایه‌ی
دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
ئێراق ناوی ئه‌نجومه‌نی
سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار له
کوڵه‌که‌ی ته‌ڕیش
نه‌هاتووه،
ئه‌ی بۆ ده‌بێت
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و
به‌مشێوه
خۆیان له‌کاروباره‌کان
هه‌ڵقورتێنن
وه به‌تایبه‌تی
تاڵه‌بانی؟
بۆیه
به‌مافی خۆمی
ده‌زانم گه‌ر
بپرسم: (تو
ویژدانتان
تاوان‌و
ناپاکی کردن
نییه له
کورد‌و
کوردستان، که‌سێک
که داکۆکی له
ئه‌نفالچییه‌کی
وه‌کو سوڵتان
هاشم بکات که
(10) سزای به‌سه‌ردا
سه‌پێندراوه،
له‌نێویاندا
چوار سزای له‌سێداره‌دان،
دوو سزای هه‌تا
هه‌تایی، یه‌ک
سزای پازده
ساڵ، یه‌ک
سزای ده ساڵی‌و
دوو سزای حه‌وت
ساڵی؟ هه‌روه‌ها
که‌سێکی وه‌کو
ئه‌و
تاوانباره
که له‌وه‌ڵامی
پرسیارێکی
دادوه‌ر -محه‌مه‌د
عوره‌یبی-دا له‌دانیشتنی
ژماره (42)ی
رێکه‌وتی (11.2.2007)، سه‌باره‌ت
به کوژرانی
سه‌دان هه‌زار
که‌سی
بێتاوانی
سیڤیل‌و
دێهاتنشینو
کاولکردنی چه‌ند
هه‌زار
گوندێک له‌لایه‌ن
سوپایه‌ک که
ئه‌و سه‌رکردایه‌تی
کردووه، له‌ڕووی
مرۆڤایه‌تییه‌وه
چۆن شاڵاوه‌کانی
ئه‌نفال هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ؟
له‌وه‌ڵامدا
سوڵتان هاشم زۆر
بێمنه‌تانه گوتی:
(سه‌ره‌تا
سوپا که‌سی نه‌کوشتووه.
هه‌روه‌ها من
نامه‌وێت وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌ت
بده‌مه‌وه، چونکه
له‌ڕووی
مرۆڤایه‌تییه‌وه
هیچ وه‌ڵامم
بۆ پرسیاره‌که‌ت
نییه، به‌ڵام
له‌ڕووی
بۆچوونی سهربازیمهوه
ئه‌گه‌ر
دیسان ئه‌نفال
بێته‌وه
پێشم ئه‌نجامی
ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر
سه‌رکردایه‌تی
فه‌رمانی به‌کارهێنانی
چه‌کی
کیمیاویشی
پێسپاردبام
جێبه‌جێم ده‌کرد.
هه‌موو
ئێراقییه‌کی
شه‌ریفیش
شانازی به‌سوپای
ئێراقه‌وه
ده‌کات،
چونکه
مێژووی سوپا
مێژوویه‌کی
سپی‌و پاکه!!!).
ئایا تاوان‌و
ناپاکی کردن
نییه بۆ
کوردێک که هه‌وڵی
رزگارکردنی
تاوانبارێک بدات
که به‌شداری‌و
سه‌رکردایه‌تی
کردنی چوار
کوشتاری ئه‌نفالی
کردبێت‌و له‌و
کوشتارانهشدا
(182) هه‌زار
کوردی تیاچووبێت؟
له‌کۆتاییدا
ته‌نیا ئه‌وه
ماوه که
بڵێم دیاره
تاڵه‌بانی له‌سێداره‌دانی
سوڵتان هاشم
به‌لێدانی
خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی
له‌دواوه له‌سوپای
ئێراق ده‌زانێت،
بۆیه نایه‌وێت
ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی
سوپای شومی
ئێراقی سهددامو
به‌عس له‌سێداره‌بدرێت!
ئه‌ی ئه‌وه
نه‌بوو کاتی
خۆی له‌کاتی گفتوگۆی
نێوان یهکێتییو
سه‌ددام، له‌ساڵانی
(1983-1985)دا مام جه‌لال له
سورداش له‌وه‌ڵامی
پرسیارێکی رۆژنامه‌ی
(الطلیعة
العربیة)دا
گوتبووی: (ئێمه
بۆیه
گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ
سه‌ددام کرد،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
نامانه‌وێت
خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی
له‌دواوه له‌سوپای
ئێراق‌و نه‌ته‌وه‌ی
عاره‌بی بده‌ین،
چونکه ئه‌و
سوپایه
سوپایه‌کی
نیشتمانییه).