ستۆکهۆلم:
کوردستانیان ده‌یانه‌وێ
بڕیاره‌کانی
دادگه جێبه‌جێ
بکرێن
رۆژی
یه‌کشه‌ممه
25-11-2007 له‌سه‌ر
داخوازی
کۆمیته‌ی
سویدی ناوه‌ندی
چاک ژماره‌یه‌ک
کوردستانی له‌به‌رده‌م
باڵیوزخانه‌ی
عێراق له
ستۆتهۆڵم
کۆبوونه‌وه
و داوایان ده‌کرد
هیچ که‌سێک ده‌ست
له دادگه وه‌رنه‌دات
و ئاسته‌نگ بۆ
بڕیاره‌کانی
دادگه دروست
نه‌کات و ئه‌و
بڕیاره‌ی که
دادگه‌ی
باڵای تاوان
له‌هه‌مبه‌ر
تاوانبارانی
پڕۆسه‌ی ئه‌نفالکردنی
کورد ده‌ری
کردووه،
جێبه‌جێ بکرێ.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی
سه‌رۆک تاڵه‌بانی
پشتیوانی له
سوڵتان هاشم
وه‌زیری
پێشووی به‌رگری
عێراق
پێشانداو
داوای
ئازادکردنی
کرد، هه‌روه‌ها
تاریق هاشمی
جێگری سه‌رکۆماری
عێراق
راشکاوانه
داکۆکی له
تاوانبارانی
ئه‌نفالکردنی
کورد کرد‌و داوای
کرد که سزاکه
جێبه‌جێ نه‌کرێ
و له‌پێناو
ئاشتبوونه‌وه‌ی
گشتیدا ببه‌خشرێن
و ئازاد
بکرێن، بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفالکراوه‌کان
و کوردستانیان
و له‌پێشه‌وه‌شیان
دا ناوه‌ندی چاک
دژی ئه‌و
داوایانه
راوه‌ستان ،
ئه‌وانه‌یان
به ده‌ست
تێوه‌ردان له
ده‌سته‌ڵاتی
دادگه
لێکدایه‌وه،
له‌دادگه
سکاڵایان
تۆمارکرد، له‌هه‌ندێ
جێگه‌ی وه‌کو
ناحیه‌ی
رزگاری بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفالکراوه‌کانیش
خۆپێشاندانیان
به‌ڕێوه‌برد،
هه‌روه‌ها
کوردستانیانی
دانیشتووی
وڵاتی سویدیش
له‌سه‌ر
داوای ناوه‌ندی
چاک رۆژی 25-11-2007 له‌به‌ره‌م
باڵیۆزخانه‌ی
عێراق
کۆبوونه‌وه‌و
یاداشتێکیان
پێشکه‌ش کرد‌و
داوایان کرد
که سه‌رکۆمارو
جێگری سه‌رکۆمار
رێگری له
جێبه‌جێکردنی
بڕیاری دادگه‌ی
باڵای تاوان
دا نه‌که‌ن.