بانگه‌وازێك
بۆ ڕه‌وه‌ندی
كورد له به‌ریتانیا
سه‌باره‌ت
به جێبه‌جێنه‌كردنی
بڕیاری
دادگای باڵای
تاوانه‌كانی
عیراق له‌سه‌ر
تاوانبارانی شاڵاوه
شوومه‌كانی
ئه‌نفال
لای هه‌موو
لایه‌ك
ئاشكرایه كه
ماوه‌یه‌كی
زۆر به‌سه‌ر
جێبه‌جێكردنی
بڕیاری
دادگای باڵای تاوانه‌كانی
عیراق تێپه‌ڕیوه،
به‌ڵام تا هه‌نووكه
خۆیان لێ بێده‌نگ
كردووه و بڕیاره‌كه
هه‌ر جێبه‌جێ
نه‌كراوه، كه
تایبه‌ت بوو
به
تاوانباركردنی
گه‌وره تاوانبارانی
ڕاپه‌ڕاندنی
شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفال دژ به
گه‌لی كورد له
ساڵی 1988 له باشووری
كوردستان و له
سێداره‌دانیان.
ئێمه له
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
(چاك) داوای ده‌سته‌به‌جێی
ئه‌نجامدانی
ئه‌و بڕیاره
ده‌كه‌ین و هه‌موو
شێوازێكی
ئاشتیخوازانه
ده‌گرینه به‌ر
له دژی ده‌ستخستنه
كاروباری
دادگا و جێبه‌جێنه‌كردنی
بڕیاره‌كانی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عیراق تا هه‌نووكه‌ش
به هۆكاری هه‌مه‌جۆر
ئه‌و بڕیاره‌ی
دادگایان
ڕانه‌په‌ڕاندووه.
ڕوحی
قوربانیانی
شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفال داوا
له هه‌موو
كوردێكی جگه‌رسۆز
ده‌كات له‌سه‌ر
ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
عیراق و حكومه‌تی
عیراق به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن ده‌نگی
ناڕازیبوونی
خۆیان هه‌ڵبڕن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ڕۆژی شه‌ممه،
24-11-2007 له كاتی am.11./.ta./1pm هه‌موو
لایه‌ك
داواكراون له
به‌رامبه‌ر
سه‌فاره‌تی
عیراق له له‌نده‌ن
خۆپیشاندان
بكه‌ن و داوای
جێبه‌جێكردنی
بڕیاری
دادگای باڵای
تاوانه‌كان
بكه‌ن. به‌مكاره‌كاش
به‌شداریه‌كی
زۆر بچووكی سارێژكردنی
برینی كه‌سوكاری
شه‌هیدانی
شاڵاوه
شوومه‌كانی
ئه‌نفال ده‌كه‌ین.
شوێنی خۆ
پیشاندان:
Iraq Embassy
9
W14 8BP
تكایه بۆ
هه‌ر
پرسیارێك په‌یوه‌ندی
به یه‌كێك له‌و
ژمارانه‌وه
بكه‌ن:
07709435998
ڕزگار
07855874747 به‌ختیار
ناوه‌ندی چاك
کۆمیته‌ی
به‌ریتانیا
20 ی
نۆڤێمبه‌ری 2007
www.chak.be