پلانی
ئازادکردنی
سوڵتان هاشم
له لایه‌ن تاریق
هاشم و هاوبيرانیه‌وه
ڕسوا ده‌که‌ین
ده‌بووایه
به پێی
بریاری ده‌رچووی
دادگه و به‌پێی
یاسای دادگه
و ده‌ستوری
ئێراقی بریاری
سزا سه‌باره‌ت
به
تاوانبارانی
ئه‌نفال (حسێن
ڕه‌شید ,
سولتان هاشم ،
عه‌لی
کیمیاوی) به‌ر
له ڕێککه‌وتی 4/10/2007 جێبه‌جێ
بکرایه، به‌ڵام
به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌ره‌کی
دادگه و
لاوازی دادگه
تا ئێستا ئه‌م
بڕیاره جێبه‌جێ
نه‌کراوه. به‌هۆی
ئه‌مه‌وه
ئێراق که‌وتۆته
قه‌یرانی
ململانێی
نێوان ده‌زگه
یاسایی و جێبه‌جێکاریه‌کان.
به‌پێی
ئه‌و زانیاریانه‌ی
له‌به‌ر ده‌ستی
چاک دایه، تا ئێستاش
ته‌نیا به‌شێک
له هێزه
شیعه‌کان له‌گه‌ل جێبه‌جێکردنی
بریاره‌که‌دان،
ڕێگری سه‌ره‌کی
هێزه سونیه‌کانن
له ژێر سه‌رپه‌رشتی
(تاریق هاشمی)
جێگری سه‌رۆک
کۆماری عێراق،
ئه‌م هه‌لوێسته‌ی
تاریق هاشمی و
لايه‌نه سوننه‌کان
به‌هه‌ر نیاز و
ململانێیه‌کی
سیاسی بێت،
داکۆکيی
ڕاکشاوه له
تاوانبارانی ئه‌نفال،
له هه‌مان
کاتدا که‌م سه‌یرکردنی
گه‌لی کوردی
قوربانی
ژینۆسایده.
جێگای
داخه به‌رێز
جه‌لال تاڵه‌بانی
ئه‌ویش له‌و
سه‌نگه‌ره
دژه کوردیه
دایه و داکۆکی
له تاریق
هاشم و هه‌وڵه‌کانی
ئه‌و له
سوککردنی سزا
و ئازادکردنی
سوڵتان هاشم
ده‌کات.
سوڵتان هاشم
یه‌کێکه له
تاوانباره
سه‌ره‌کیه‌کانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال
و شانازی به
شاڵاوه‌کانی
ئه‌نفال دژی
گه‌لی کورد
کردووه، به‌پێی
زانیاریه‌کان
منداڵیکی خۆی
ناو ناوه ئه‌نفال.
هه‌ر
لێره‌وه ڕه‌خنه‌ی
تووند
ئاراسته‌ی
پاسیڤی و بێهه‌ڵوێستی
سه‌رۆکایه‌تی
کوردستان،
پارله‌مان و
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان ده‌که‌ین،
که تا ئێستا
هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی
گونجاویان سه‌باره‌ت
به‌م هه‌وڵه
دژه کوردانه
و دواخستنی
جێبه‌جێکردنی
سزاکه نه‌بووه.
ئێمه وه‌کو
ناوه‌ندی چاک
له‌م بێده‌نگیه
و پلانه دژه
کوردانه‌یه
بێده‌نگ
نابین و له
که‌ناڵه
سڤیلیه‌کانه‌وه
هه‌وڵی
پێویست ده‌ده‌ین.
ناوه‌ندی
چاک
30.10.2006