به‌راوردێکی
خێرای هه‌ڵوێستی
سه‌رانی
ئێکوادۆر و سه‌رانی
کوردستان و
عێراق
رێکار
ئه‌حمه‌د
دوای
ئه‌وه‌ی رۆژی
1-3-2008 فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
کۆڵۆمبیا له
ناو خاکی
ئێکوادۆردا
هێرشیان کرده
سه‌ر بنکه‌یه‌کی
هێزی
شۆرشگێری
کۆڵۆمبیا ( فارک) که
کۆڵۆمبیا به
یاخیبوو ده‌یانناسێنێ
و ئه‌وانیش
ماوه‌ی 4 ده‌یه
ده‌بێ دژ به
حکومه‌تی
کۆڵۆمبیا ده‌جه‌نگن،
له‌و هێرشه‌دا
که‌سی دووه‌می
فارک کوژرا،
وڵاتی
ئێکوادرۆ زۆر
به تووندی
هێرشه‌که‌ی
ریسواکردو
هێزه‌کانی
خۆی له‌سه‌ر
سنوور کۆکرده‌وه،
هه‌روه‌ها
ڤێنێزویلای
دۆستی
ئێکوادۆریش
هاوهه‌ڵوێستی
له‌گه‌ڵ
ئێکوادۆر
پێشانداو
هێزه‌کانی
خۆی ره‌وانه‌ی
سه‌ر سنووری
کۆڵۆمبیا
کرد، ئێستا ئه‌و
دوو وڵاته به‌فه‌رمی
داوا ده‌که‌ن
که ده‌بێ
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
به ده‌نگی به‌رز
هێرشه‌که‌ی
کۆڵۆمبیا
بۆسه‌ر بنکه‌ی
رێکخراوی
فارک له ناو
خاکی
ئێکوادۆردا
ریسوا بکات،
چونکه هێرشه‌که
ده‌ستدرێژیێکی
ئاشکرای
وڵاتێکه بۆ
سه‌ر خاکی
وڵاتێکی دیکه.
ئێمه‌ی
کوردستانی که
ئه‌و داوایه‌ی
ئێکوادۆرو ڤێنێزویلا
ده‌بینین و ده‌شزانین
هه‌ڵوێستێکی
زۆر
نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه‌و
داکۆکیێکی
ئاشکرای سه‌روه‌ری
خاکی وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆیه،
زۆر به‌زه‌ییمان
به‌خۆمان
دادێته‌وه
که سه‌رکرده‌کانمان
بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ
تورکیا رێکده‌که‌ون
و رێگه‌ی پێده‌ده‌ن
تا هێرشی
ئاسمانی
بکاته سه‌ر
خاکی نیشتمان
و له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
وڵاته‌که‌مان
بکات. ته‌نانه‌ت
ئێستا نزیکه‌ی
سێ مانگ ده‌بێ
که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیا بێ په‌روا
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
باشووری
کوردستان که
تا ئێستاش به‌شێکه
له وڵاتێ
عێراق
بۆمباران ده‌که‌ن،
تۆپخانه‌کانی
سوپای تورکیا
کوێرانه تۆپ
له ئاواییه‌کان
ده‌گرێ و ماوه‌ی
هه‌شت رۆژیش
ئۆپه‌راسیۆنێکی
بۆ ناو خاکی
باشووری
کوردستان ده‌ست
پێکردو به
لووت شکاوی گه‌ڕایه‌وه،
که‌چی نه
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و نه
حکومه‌تی
عێراق به ده‌نگی
به‌رز ئه‌و
هێرشانه‌یان
ریسوا‌و مه‌حکوم
نه‌کردو دا‌واشیان
له کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
نه‌کرد تا
هێرش و له‌شکرکێشی
سوپای تورکیا
ریسوا بکات و
ناڕه‌زایی
پێشان بدات.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
ئه‌مه یه‌که‌مین
جاره که
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
کۆڵۆمبیا
ئاسمانی
وڵاتی
ئێکوادۆر ده‌به‌زێنن
و بنکه‌یه‌کی
رکابه‌رانی
خۆیان له‌نێو
خاکی
ئێکوادۆردا
بۆمباران ده‌که‌ن
و نزیکه‌ی 10 که‌سی
به‌رهه‌ڵستکاری
خۆیان ده‌کوژن،
به‌ڵام به‌درێژایی
17 ساڵی رابردوو
جگه له‌وه‌ی
که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیا به‌بیانۆی
هه‌بوونی
بنکه‌و باره‌گاکانی
گه‌ریلاکانی په‌که‌که ده‌یان جار
ئاسمانی
وڵاتیان به‌زاندووه‌و
ده‌یان گوند‌و
ئاوایی
باشووری
کوردستانیان
بۆمباران
کردووه‌و
ژماره‌یه‌کی
زۆریش خه‌ڵکی
سڤیلیان شه‌هیدو
بریندار
کردووه، هه‌روه‌ها
25 جاریش سوپای
تورکیا له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
هه‌رێمی
کوردستان
کردووه، به
گوێره‌ی
لێدوانه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له
دوایین هێرش
دا چوار پردی
هاتوچۆشیان
وێران کردووه،
که‌چی هه‌رگیز
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
گوێی له‌ده‌نگی
ناڕه‌زایی سه‌رانی
باشووری
کوردستان و
عێراق نه‌بووه.
له‌به‌رانبه‌ردا
رێکخراوه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و رۆشنبیره‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
هه‌ڵوێستیان
نواندووه‌و
تورکیایان
ریسوا کردووه،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ
رێکخراوی
جیهانیش دژ به
له‌شکرکێشی
تورکیا ده‌نگی
ناڕه‌زاییان
به‌رز کردۆته‌وه.
له
دواین ئۆپه‌راسیۆنی
له‌شکری
تورکیا بۆ ناو
خاکی باشووری
کوردستاندا که
له 19ی شوباتی
رابردوو ده‌ستی
پێکردو چه‌ند
رۆژێکی
خایاند،
دیسانه‌وه
سه‌رانی
کوردستان و
عێڕاق به فه‌رمی
داوایان له
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
و کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
نه‌کرد و نه‌یانگوت
که تورکیا
سنووری وڵاتی
ئێمه‌ی به‌زاندووه‌و
له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی نیشتمانه‌که‌مان
ده‌ست
پێکردووه،
سه‌روه‌ری نیشتمانی
پێشێل کردووه‌و
ده‌بێ ریسوا
بکرێ، سه‌رانی
باشووری
کوردستان و
عێراق له
تووندترین
ناڕه‌زاییدا
داوایان
کردووه که
سوپای تورکیا
ئۆپه‌راسیۆن
بۆ شوێنی
دانیشتوان نه‌کات
و هێرش نه‌کاته
سه‌ر نشینگه‌ی
وڵاتیان و
هیواشیان
خواستووه که
ئۆپه‌راسیۆنه‌که
زوو ته‌واو ببێ
و سوپای
تورکیا
بکشێته‌وه!! جا ئه‌و
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه
له کوێ واتای
پارێزگاریکردن
له سه‌روه‌ری
خاک و ئاسمانی
وڵات ده‌دات؟!
ئه‌گه‌ر
هه‌ندێ که‌س و
لایه‌ن
پێیانوابێ که
سه‌رانی
کوردستان و
عێراق بۆیه
ناتوانن به‌رپه‌رچی
سوپای تورکیا
بده‌نه‌وه
چونکه ئه‌مریکا
چرای سه‌وزی
بۆ تورکیا هه‌ڵکردووه‌و
هاوکاری
سیخوڕی له‌گه‌ڵ
دا ده‌کات، ئه‌وه
به‌هه‌ڵه
چوونه،
چونکه ئه‌مریکا
نه‌ک هه‌ر
چرای سه‌وزی
بۆ حکومه‌تی
کۆڵۆمبیا هه‌ڵکردووه
تا شه‌ڕی له‌ناو
بردن دژ به فارک
بکات، به‌ڵکو
به ملیار
دۆلاری بۆ ته‌رخان
کردووه، هه‌م
زانیاری
سیخوڕێ پێده‌دات،
هه‌میش
راشکاوانه
پشتیوانی
لێده‌کات، که‌چی
ئێکوادۆر
راوه‌ستاوانه
پاسه‌وانی له
سه‌روه‌ری
وڵاته‌که‌ی
ده‌کات و به
ئه‌رکی
نیشتمانی خۆی
ده‌زانێ که
به‌رپه‌رچی
کۆڵۆمبیا
بداته‌وه.
به‌درێژایی
40 ساڵی
رابردوو ته‌نیا
جارێکیش
حکومه‌تی
ئێکوادۆر بۆ
لێدانی فارک
هاوکاری له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی
کۆڵۆمبیا نه‌کردووه،
بۆ خۆیشی
دژایه‌تی نه‌کردوون،
به‌ڵام به‌درێژایی
17 ساڵی
رابردوو
حکومه‌تی هه‌رێمی
لانی که‌م دوو
جار به فه‌رمی
شه‌ڕی له‌گه‌ڵ
په‌که‌که
کردووه، بۆ
لێدانی په‌که‌که‌ش
هاوکاری سه‌ربازی
له‌گه‌ڵ
تورکیا
کردووه، چه‌ندی
جار بۆ ناو
خاکی باشووری
کوردستان
بانگهێشتی
کردووه.
به‌درێژایی
40 ساڵی
رابردوو
حکومه‌تی
ئێکوادۆر
رێگه‌ی نه‌داوه
که بنکه‌یه‌کی
چاودێریش دژ
به فارک له
نێو خاکی
وڵاته‌که‌یدا
دروست بکرێ،
به‌ڵام سه‌رانی
باشووری
کوردستان له
ماوه‌ی 17 ساڵ
دا له‌ناو
خاکی
نیشتماندا چه‌ندی
پێکه‌ی سه‌ربازیان
بۆ سوپای
تورکیا ته‌رخان
کردووه، هه‌روه‌ها
ماوه‌یه‌ک له‌ناو
شاره‌کانیشدا
بنکه‌و باره‌گای
ئاشکرای بۆ
کردبوونه‌وه،
ئێستاش مانه‌وه‌ی
هه‌ردوو بنکه‌ی
بامه‌ڕنێ و
چیای گاره
باشترین
نموونه‌ن و
تورکیاش
پێداگری له‌سه‌ر
مانه‌وه‌ی ئه‌و
بنکانه‌دا ده‌کات.
به‌درێژایی
40 ساڵی رابردوو
به‌رده‌وام
ئێکوادۆر
داوای له
کۆڵۆمبیا
کردووه که
کێشه‌کانی
خۆی به
دایالۆگ و
دانوستاندن
چاره‌سه‌ر
بکات و قه‌یرانه‌کانی
خۆی ره‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی
سنوور نه‌کات
و هه‌رگیزیش
به زمانی دا
نه‌هاتووه
که وشه‌ی
تیرۆریست وه‌پاڵ
ناوی فارک
بدات، که‌چی
سه‌رانی
باشووری
کوردستان تا
توانیان شه‌ڕی
په‌که‌که‌یان
کرد، که
نا‌ئومێد بوون
ئه‌وسا
داوایان کرد
که تورکیا
لێبوردنی
گشتی بدات و
کێشه‌ی په‌که‌که
کۆتایی
پێبهێنێ، سه‌رانی
کوردستان نه‌ک
تۆمه‌تی
تیرۆریستیان
وه‌پاڵ په‌که‌که
داوه به‌ڵکو
راشکاوانه
گوتویانه په‌که‌که
رێکخراوێکی
تیرۆریسته‌و
هه‌ڕه‌شه له
سه‌ر ئاسایشی
وڵاته‌که‌مان
دروست ده‌کات،
به‌رده‌وامیش
چالاکیه‌کانی
په‌که‌که‌یان
به تێکده‌رانه‌و
نا به‌رپرسانه
نرخاندووه‌و
به‌رده‌وام
داوایان له
په‌که‌که
کردووه چه‌ک
فڕێ بدات و
واز له
خه‌باتی چه‌کداری
بهێنێ. له هه‌نگاوێکی
سه‌یریشدا
بڕیاری
داخستنی باره‌گای
ئه‌و لایه‌نه‌ش
دا که
هاوکاری و
هاوهه‌نگی له‌گه‌ڵ
په‌که‌که‌دا
هه‌یه، ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌ی
داخستنی باره‌گای
ئه‌و
رێکخراوانه‌شیان
ده‌کرد که
هاوسۆزی له‌گه‌ڵ
په‌که‌که ده‌نوێنن.
به‌هۆی
ئه‌م به‌راورده
خێرایه ده‌گه‌ینه
ئه‌و ئاکامه‌ی
که هه‌ڵوێستی
سه‌رانی
ئێکوادۆر زۆر
نیشتمانپه‌روه‌رانه
و هه‌ڵوێستی
سه‌رانی
باشووری
کوردستان و
عێراقیش زۆر
خه‌مسادو له‌رزۆکانه‌ن.
6-3-2008
rekarahmed@hotmail.com