ئایا
دیموکراسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد چاره‌سه‌ر
ده‌کات ؟؟!!
( ئه‌م
بابه‌ته رۆژی 24-7-2003 به‌شێوه‌ی
کۆڕ له‌سه‌ر تۆڕی پاڵتاکدا، له ژووری
پێشکه‌وتنخوازاندا پێشکه‌شکراوه )
گومان له‌وه‌دانیه که
دیموکراسی به‌رهه‌می ره‌نج و خه‌باتی چه‌ندین
ساڵه‌ی مرۆڤایه‌تییه ، ئێستاش
له قۆناغێکی باڵاتر و پێگه‌یشتووتردایه
. چینه چه‌وساوه‌و بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵ قوربانیان
بۆ داوه‌و رنگڕێژیان کردووه. ئه‌وان مافیان
لێزه‌وتکراوه و به‌رده‌وامیش له‌ژێر پێنراون. وه‌ک
مرۆڤی ئاسایی پێوانه‌یان بۆ نه‌کراوه،
چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، ئازاردراون، ره‌تێنراون، بۆیه به
دوای رێگه‌چاره‌یه‌ک داگه‌ڕاون تا زه‌مینه‌ی
مرۆڤبوونیان بۆ بڕه‌خسێنێ ، بتوانن
ئازادانه خواست و داخوازی و مافه‌کانی خۆیان ده‌کاربکه‌ن
. سه‌رئه‌نجام رژێمی برژوازی و سه‌رمایه‌داری
زیره‌کانه چوونه‌ته ژێربارو ده‌کاریان کردووه ، بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خه‌مڵاندوویانه،
ته‌نانه‌ت به جۆرێکی ئه‌وتۆ پیاده‌یان
کردووه که به منه‌ته‌وه چینه‌کانی دیکه پێی
رازیبوونه. له کاتێکدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆیان
داناون خۆی له خۆیدا نادیموکراسیه‌تێکی
چاوبه‌سته‌بووه. بۆ نموونه له زۆر شوێنا تا ئه‌م
دواییه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندو دارا‌کان ده‌یانتوانی چه‌ند
جارێک ده‌نگ بده‌ن، به یاسا بۆیان ره‌وا بوو له
شوێنی نیشته‌جێبوون،شوێنی کارکردن و ئه‌و
شوێنه‌ی که بڕوانامه‌ی زانکۆیان لێوه‌رگرتووه
ده‌نگ بده‌ن. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند و دارا و خاوه‌ن بڕوانامه‌کان
پێوانه‌ی چه‌ند که‌سی ئاساییان بۆ کرابوو. تا
ئێستاش له هه‌ندێ سیسته‌می به‌ناو دیموکراسی
قه‌ید و شه‌رتی ناجۆر له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌رایه‌تی دانراون که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ چه‌مکه راستینه‌که‌ی دیموکراسیدا
نایه‌نه‌وه.
هه‌موومان ده‌زانین وشه‌ی
دیموکراسی به گوێره‌ی واتا لاتینیه‌که‌ی
ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل یان ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه.
به‌داخه‌وه تا ئیمڕۆش زۆرن ئه‌وانه‌ی که
دیموکراسی به ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل ده‌ناسن. به‌ڵام من
پێموایه که هه‌رگیز دیموکراسی ده‌سته‌ڵاتی
ره‌های تێکڕای گه‌ل نه‌بووه و نابێ. هه‌رچۆنی
ورد بکه‌یته‌وه له ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه ێپه‌ڕناکات،
ئه‌و زۆرینه‌یه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی له‌به‌رانبه‌ر
که‌مینه‌دا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات و یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی داده‌ڕێژێ و هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆ
سیسته‌می دیموکراسی وه‌ک سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن
له سیسته‌مه‌کانی دیکه سه‌رکه‌وتووتره، لایه‌نگرو
خوازیاری زۆرتری هه‌یه. له سێبه‌ری
ئه‌و دیموکراسیه‌دا داهێنان و پێشکه‌وتن باشتر
باڵای کردووه. خه‌ڵک هه‌ستی به نیمچه ئاسووده
کردووه. هه‌روه‌ها پرنسپێکی به‌رچاوی کۆکراوه‌یه
که تێیدا رامانی جیاواز تا ئه‌و سنووره‌ی
بۆی دیاریکراوه ده‌سه‌ڵمێنریت . هه‌رچه‌نده
من پێموایه هه‌موو شتی ره‌ها بوونی نییه،
هه‌مو شته‌کان رێژه‌یین. دیموکراسیش له‌نێو
ئه‌و رێژه‌ییه‌دا به‌شێکی به‌رچاوی هه‌یه.
ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سته‌ڵاتی سازاندووه. حیزب و رامانه
جیاوازه‌کان ده‌توانن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا
کێبه‌رکێ بکه‌ن و به ده‌سته‌ڵات بگه‌ن. وه‌لێ مه‌رج
نیه هه‌موو جارێ ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن
تێنوێتی خه‌ڵک بشکێنن، راست و دروست بێنه‌وه.
له هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی که له‌ژێر ناوی
دیموکراسیه‌وه هه‌ڵبژاردن به‌ڕیوه‌ده‌چێت،
ئه‌وه‌نده فێڵ وساخته‌کاری ده‌کرێت، ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ر
به‌لاڕێدا ده‌برێت، دیموکراسی واتا‌و چه‌مکی
خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌می
تاک حیزبی هه‌یه، یان حیزبی سه‌رکرده و
پێشڕه‌و قوت کراوه‌ته‌وه به‌ر له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن،
ئاکامه‌که‌ی دانراوه. ده‌سته‌ڵات بۆ خۆی ده‌زانێ ئاکامه‌که‌ی چۆن و به چ
رێژه‌یه‌ک رابگه‌یه‌نێ. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه
که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هیچ ره‌وایه‌تی
بۆ نامێنێته‌وه. له‌و جۆره وڵاتانه‌دا هه‌میشه
ئاکامه‌کان به رێژه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌دونۆ راده‌گه‌یه‌نرێن
و حیزبی سه‌رکرده‌ش سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێ
!!. به‌داخه‌وه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
هه‌میشه ئه‌و جۆره ئاکامانه به میدیاکان دراون. له‌و
جۆره هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌زۆر
خه‌ڵک راپێچی سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان کراون
یان له جیاتی ئه‌وانه‌وه ده‌نگ دراوه. ته‌نانه‌ت له‌یه‌که‌مین
هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان که له 19ی
ئایاری 1992 به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وه‌نده فێڵ و
ساخته‌کاری کرا تا سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی
خۆشیان نه‌یانتوانی له‌به‌رانبه‌ر ساخته‌کاریه‌کاندا
قسه‌یه‌ک بکه‌ن. هه‌ریه‌که و ئه‌وی دیکه‌ی به ئه‌نجامدانی
ساخته‌کاری تۆمه‌تبار ده‌کرد.
بزاڤی
رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان وه‌ک بزاڤێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
تینووی ئازادی و سه‌به‌خۆیی زۆرجاران
دروشمی دیموکراسی بۆ ناوه‌ندی به‌رز کردۆته‌وه،
واته دروشمی به دیموکرسیکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان
به‌رز کردۆته‌وه که کوردستانیان پێوه‌لکێنراوه. ئه‌و
دروشمه نه‌ک دروشمێکی راقیعی نه‌بووه به‌ڵکو
بێئه‌رزشکردن و که‌منرخکردنی دۆزی ره‌وای گه‌ل و
نیشتیمانێکی داگیرکراوو بنده‌ستیش بووه.
مخابن تا ئه‌مڕۆکه‌ش لایه‌نی وا هه‌ن به‌م جۆره
بیر ده‌که‌نه‌وه‌و پێیانوایه به
دیموکراسیکردنی وڵات،
برین و کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن
. له‌و پێناوه‌دا به‌هه‌زاران که‌س
کراونه‌ته قوربانی. به هه‌زاران که‌س ره‌وانه‌ی دۆزه‌خی
شه‌ڕ و وێرانکاری کراون. له‌م رێگه چه‌وته‌دا
نیشتیمانێک به سووتماککراوه، نه‌وه‌یه‌ک به کوشت دراوه.
شۆڕشێک ناکام کراوه. بۆیه لێره‌دا
مافی خۆمانه بپرسین:-
ئه‌رێ گه‌لۆ دیموکراسی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی
کورد چاره‌سه‌ر ده‌کات؟!. ئایا له سێبه‌ری
دیموکراسی بۆ عێراق، باشوری کوردستان به رزگاری
و سه‌ربه‌خۆیی ده‌گات ؟!.
هه‌ڵبه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و پراسیاره سێ بۆچوونی جیاواز هه‌ن. سێ
سه‌نگه‌ری هاوێر و په‌رته‌وازه‌ش هه‌ن. ده‌توانین ئاماژه به
سێ بۆچوون بکه‌ین :-
یه‌که‌م ، ده‌ڵێ
به ڵێ به دیموکراتیزه‌کردنی ناوه‌ند
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق! چاره‌سه‌ر
ده‌بێت . هه‌ربۆیه‌ش لایه‌نگری له‌و لایه‌نه
ده‌که‌م که ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵگرتووه و له پێناو
دیموکراسی بۆ عێراق خه‌بات ده‌کات .
دووه‌م، راڕایه ، سه‌ری له هاوکێشه
سیاسیه‌کان ده‌رناچێت و بۆی ورد ناکرێته‌وه.
به‌ڵام ده‌زانێ له سایه‌ی دیموکراسیدا
مافی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. مرۆڤ له ده‌نگدانا
ئازاد ده‌بێت. پێیوایه مادام له دانگدان و هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ریدا خۆی سه‌پشکه، که‌واته ده‌توانێ بۆچوون و رامانه‌کانی
خۆی ره‌نگ پێبداته‌وه و مافه‌کانی خۆی ده‌سته‌به‌ربکات.
سێیه‌م،
راشکاوانه ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده
دیموکراسی وه‌ک سیسته‌می
به‌ڕێوه‌بردن باشه، به‌ڵام به پشت به‌ستن به نموونه
زیندووه‌کانی جیهان، ده‌توانم بڵێم که
دیموکراسی ناتوانێ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست
و داگیرکراو چاره‌سه‌ر بکات.
بێگومان لایه‌نگرانی
هه‌رسێ سه‌نگه‌ره‌که بۆ
پشتڕاستکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی خۆیان به‌ڵگه‌و
دیکۆمێنت ده‌هێننه‌وه ، ده‌یان نموونه‌ی
زیندوو ده‌خه‌نه به‌رچاو و داوا ده‌که‌ن به‌رانبه‌ره‌که‌یان
بۆیا بسه‌ڵمێنن.
من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ
سه‌نگه‌ری سێیه‌مدام ، بۆیه له‌سه‌ری راده‌وه‌ستم
و ده‌ڵێم:-
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری
کێشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی جیهان بکه‌ین، ئه‌وانه‌ی
که تا ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ر نه‌کراون. چ ئه‌وانه‌ی له
وڵاتانی دیموکراسیدان و چ ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی
نادیموکراسیدان، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که
وێڕای هه‌بوونی دیموکراسی و په‌یڕه‌ویکردن
له سیسته‌می دیموکراسی،
هێشتا له زۆر وڵاتاندا کێشه‌که پێچه‌وانه‌یه.
زۆر وڵات هه‌ن بانگه‌شه‌ی دیموکراسی ده‌که‌ن، له
راستیشدا سیسته‌مه‌که‌یان
دیموکراسیه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ره‌نگپێبده‌نه‌وه و سته‌می میللی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه
بنده‌ست و که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی
وڵاته‌که‌ی خۆیان لابده‌ن. بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و راستییه ئه‌و نموونانه ده‌هێنمه‌وه.
یه‌که‌م : ئیسپانیا وڵاتێکی دیموکراسیه، به‌ڵام
نه‌یتوانیوه کێشه‌ی هه‌رێمی باسک چاره‌سه‌ر
بکات. تا ئه‌مڕۆکه‌ش کێشه‌که زیندووه و رۆژانه
باسی لێوه ده‌کرێت و گه‌لی باسکیش داوای
ئازادی سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌کات و حکومه‌تی
ئیسپانیاش رێگریان لێده‌کات، به واتایه‌کی
تر ئاماده‌نییه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان
بۆ بگێڕێته‌وه.
دووه‌م: فه‌ره‌نسا خۆی به باوکی
دیموکراسی داده‌نێت، به‌ڵام ئاماده‌نییه وه‌ڵامی
خواست و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی
که‌ته‌لۆنیا بداته‌وه و مافه‌کانیان بۆ
بگێڕێته‌وه . نه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ده‌دات ونه‌گوێش له خوداسته‌کانیان ده‌گرێت.
سێیه‌م: ئینگڵستان له‌بواری سیسته‌می
دیموکراسی و بانگه‌شه‌ی دیموکراسییه‌وه
کێبه‌رکێ له‌گه‌ڵ سوید و سویسرا‌و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌کات، به‌ڵام
سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی گه‌لی ئیرله‌ندا ده‌کات و ئاماده‌نییه
سه‌ربه‌خۆیییان پێبدات. ئه‌وه‌تا تا ئێستاش
کێشه‌ی ئیرله‌ندا کێشه‌یه‌کی گڕگرتووه،
شه‌ڕو ئاژاوه له وڵات به‌رده‌وامه.
چواره‌م: ئه‌مریکا خۆی به خاوه‌نی هه‌موو جیهان ده‌زانێ و
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که جیهان به دیموکراسی ده‌کات
، به‌ڵام نه‌یتوانیوه کێشه‌ی
هیندییه سووره‌کان که خاوه‌نی سه‌ره‌کی و ره‌سه‌نی
خاکی ئه‌مریکان چاره‌سه‌ر بکات. ته‌نانه‌ت ئاماده نییه
ئه‌و قه‌ره‌بووه ماددیه‌شیان بۆ بگێڕێته‌وه
که یاسای ئه‌مریکا بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
پێنجه‌م : ئیسرائیل به نموونه‌ی زیندووی سیسته‌می
دیموکراسی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین باسی
لێوه ده‌کرێت، به‌ڵام زۆر دڕندانه، به ئاگر و
ئاسن رێگری له خواست و داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی
عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین ده‌کات. درێژه به کوشت و کوشتار ده‌دات،
له په‌نای شه‌ڕی تیرۆره‌وه خه‌ڵکی
سڤیل و لاشه‌ڕ ده‌گرێ، ده‌کوژێ، خانووی
هاووڵاتیان خاپوور ده‌کات، کۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی
یه‌هودیه‌کان له‌سه‌ر خاکی فه‌له‌ستینیه‌کان دروست
ده‌کات.
شه‌شه‌م: تورکیا خۆی به دیموکراسی ده‌زانێ، تاراده‌یه‌کیش
دیموکراسیه‌کی تورکانه له‌و وڵاته‌دا هه‌یه. له
هه‌ڵبژاردندا حیزبه‌کان کێبه‌رکێ ده‌که‌ن، ده‌سته‌ڵات
ده‌ستاو ده‌ست ده‌کرێ، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه،
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدایه که بچێته ناو یه‌كێتی
ئه‌وروپا ، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆکه‌ش نکۆڵی له
هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌یان ملیۆنی
وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کات، له‌سه‌ر به کوردی په‌یڤین
په‌رله‌مانتاران ده‌گرێ و سزای زیندانیان بۆ ده‌بڕێته‌وه،
ناوهێنانی کوردستان یاساغ ده‌کات، رێگه‌نادات
منداڵی کورد ناوی کوردیان لێبنرێت. ته‌نانه‌ت
ناوی زانستی ئه‌و گوڵ و گیایانه‌ش ده‌گۆڕێت
که سه‌دان ساڵه ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه.
ئه‌م نموونانه‌ی که
باسمان کردن هه‌موویان له‌و وڵاتانه‌دان که به
دیموکراسی ناسراون، له هه‌مووشیاندا ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، رامانی سیاسی
جیاواز هه‌یه، چه‌ند ساڵ جارێکیش هه‌ڵبژاردن
به‌ڕێوه‌ده‌چێت وده‌سته‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێت.
ده‌سته‌ڵاتداران ده‌گۆڕدرێن، کۆن ده‌ڕۆن
و نوێ شوێنیان ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و
کێشانه‌ی که به نموونه‌مان هێنانه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کراون،
باوه‌ڕیش ناکرێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا چاره‌سه‌ر
بکرێن.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
وڵاتانه‌ی که به دیموکراسی ناسراون و کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی ناو سنووری خۆیان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن ،
وڵاتی نادیموکراسی هه‌ن و زانایانه کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی ناو وڵاته‌که‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر
کردووه. لێره‌دا چه‌ند نممونه‌یه‌ک به‌بیر ده‌هێنمه‌وه:
یه‌که‌م: ئه‌سیوپیا وڵاتێکی دواکه‌وتووی
کیشوه‌ری ئه‌فریقیایه، سیسته‌می
دیکتاتۆری و تاکحیزبی تێیدا فه‌رمانڕه‌وابوو.
هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لی ئه‌ریتیریا
ده‌دا. دواتر له‌گه‌ڵ باهۆزی داڕماندنی
بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی فه‌رمانڕه‌وایی
ئه‌و وڵاته‌ش رووخا. حیزبێکی دیکه جێگه‌ی
گرته‌وه، سیسته‌مه‌که‌شی دیموکراسی نییه به‌ڵام ساڵی 1992 رێگه‌ی گه‌لی
ئه‌ریتریات داراپرسی بکه‌ن. له
ریفراندۆمێکی نه‌چه‌ندان ئازادیش ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی
درا، ئه‌وه‌بوو حکومه‌تی ئه‌دیس ئه‌بابا دانی به ئاکامی
ئه‌و ریفراندۆمه نا، به‌م شیوه‌یه ئه‌ریتیریا
سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت و وڵاتی
خۆی راگه‌یاند.
دووه‌م: چیکۆسلۆڤاکیا وڵاتێکی دیموکراسی نه‌بوو،
به‌ڵام هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی چیک و سلۆڤاک له‌سه‌ر
جیابوونه‌وه رێککه‌وتن و برایانه ماڵی
خۆیان کردوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و
جیاوازی خۆیان دامه‌زراند.
سێیه‌م: ئه‌نده‌نووسیا نه وڵاتێکی دیموکراسی
بوو، به چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێ له‌م نزیکانه‌دا
دیموکراتیزه بکرێ، به‌ڵام له ژێر گوشاری
بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی ته‌یمووری
خاوه‌ر، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم
ملی دا، سه‌ره‌نجام له ریفراندۆمێکی
ژێرچاودێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
گه‌لی ته‌یمووری خاوه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
دا‌و ده‌وڵه‌تی ته‌یمووری خاوه‌ر راگه‌یه‌نرا.
ده‌بێ
راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گریش باس بکه‌ین که
له ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌ییدا ئاسۆی
دیموکراتیزه‌کردن و به‌رقه‌راربوونی سیسته‌می
دیموکراسی به‌رفراوانتره. ئه‌و وڵاتانه‌ی له یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان راگه‌یاند زۆر به خێرایی به‌ره‌و
دیموکراسی هه‌نگاویان هه‌ڵێنایه‌وه. ئه‌مڕۆ
به شایه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وڵاتانی
لیتوانیا و مه‌که‌دۆنیا و لاتیڤیا هه‌نگاوی
به‌رچاویان به‌ره‌و به دیموکراتیزه‌کردنی وڵات هه‌ڵگرتۆته‌وه.
بۆیه لایه‌نگرانی سیسته‌می
دیموکراسی باشتروایه پشتیوانی له
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردستان بکه‌ن و له تراویلکه‌ی به دیموکراتیزه‌کردنی
ناوه‌ند دوور بکه‌ونه‌وه. چونکه ئه‌گه‌ر گریمان به
دیموکراتیزه‌کردنی ناوه‌ند(عێراق) گه‌لی کوردستان
به مافه‌کانی خۆی شاد ده‌بێت، دیسانه‌وه ده‌بێ
ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرین که ئه‌و به
دیموکراتیزه‌کردنه له وڵاتێکی وه‌ک عێراقدا
نه‌ک هه‌ر به‌رده‌ست و ئاسۆ روون نییه، به‌ڵکو
کێشه و هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ش به دوای خۆیه‌وه
ده‌هێنێت. زۆرێک له‌و لایه‌نانه له‌و باوه‌ڕه‌دابوون
که به‌رووخانی رژێمی به‌عس و نه‌مانی سه‌دامی
دیکتاتۆر ئیدی کێشه‌ی باشوری کوردستان
چاره‌سه‌ر ده‌بێت و کوردیش به ته‌واوی مافه‌کانی
خۆی ده‌گات و مافی هاووڵاتیبوونی یه‌کسانی
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی
رابردوو هێنده ئومێد به‌خش نه‌بووه. ئه‌وه‌تا ده‌بینین به‌عس رووخاوه
و سه‌دام له ده‌سته‌ڵات نه‌ماوه به‌ڵام زۆربه‌ی
هێزه عه‌ره‌بیه‌کان دژایه‌تیه‌کی سه‌رسه‌خت له‌گه‌ڵ
داوا‌و خواسته‌کانی گه‌لی کوردستاندا ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر
بۆیان بکرێ شوێن پێی به‌عس هه‌ڵده‌گرنه‌وه
نه‌ک هه‌ر شوێنه‌واری
سیاسه‌تی به عه‌ره‌بکردن ده‌سڕنه‌وه به‌ڵکو
زۆر شێلگیرانه‌تر درێژه‌ی پێده‌ده‌ن. ئه‌من
پێموایه داهاتوو ئه‌و بۆچوونه سه‌رڕاست ده‌کاته‌وه و
کوردیش په‌شیمانی بۆ ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر
پێکهێنانی ئه‌نجوومه‌نی حوکمی کاتی
عێراق به نموونه وه‌ربگرین،
ده‌بینین که 5 کورد له به‌رانبه‌ر 20 عه‌ره‌بدایه.
ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر پێنج ئه‌ندامه کورده‌که‌ش یه‌ک ده‌نگ و
یه‌ک هه‌ڵوێست بن، ئایا له‌به‌رانبه‌ر 20 ده‌نگی عه‌ره‌بدا
هیچیان بۆ ده‌کرێت ؟؟!. بێگومان ئه‌و رێژه‌یه بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو، بۆ
ده‌سته‌ڵاتی داهاتووش ره‌نگی
پێده‌درێته‌وه. گریمان ئه‌گه‌ر به‌یانی هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، کوردیش به‌شداری
تیاکرد، گه‌یشته پارله‌مان، خۆ ئه‌وکاته‌یش رێژه‌که‌ی
له 25% تێپه‌ڕ ناکات. گریمان زیاتریشی
هێنا و توانی 30% به‌ده‌ست بهێنێت، خۆ دیسانه‌وه
نوێنه‌رانی کورد له‌به‌رانبه‌ر عه‌ره‌بدا که‌مینه ده‌بن. ئه‌و
کاته نوێنه‌رانی کورد به چ مافێکه‌وه باس له خواستی
نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت بۆ گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن ؟!.
ئه‌گه‌ر باسیشیان لێوه‌کرد بۆ بڕیاردان ده‌بێ
بدرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌و کاته نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ن به چه‌پ و راستیانه‌وه، به دیموکراسی و
تووندڕه‌ویانه‌وه، به عه‌لمانی و مه‌زهه‌بییه‌وه
له دژیدا راده‌وه‌ستن و به دیموکراسی ره‌تی ده‌که‌نه‌وه.
به گوێره‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسیش ده‌بێت که‌مینه
گوێڕایه‌ڵی زۆرینه بکات . واته ده‌بێ
کورد گوێڕایه‌ڵی عه‌ره‌بی زۆرینه
بکات و به مه‌منوونیش به ره‌تکردنه‌وه‌که رازی بێت. با
زۆر دوور نه‌ڕۆین و ئه‌زموونی خودی کورد به
نموونه بهێنینه‌وه. هه‌موومان
ده‌زانین ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران
به ده‌نگدان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌شدا
فراکسیۆنی کورد هه‌یه‌و کوردان ده‌نگیان بۆ
داوه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و فیدراسیۆنه
پێشنیارێکی کرد که زۆریش پێچه‌وانه‌ی
خواستی کورد بوو، داوایان کرد ئوستانی موکریان له‌سه
شێوه‌ی ئوستانی گوڵستان و دلبه‌ران دروست بکرێت، به‌ڵام
ئه‌و پێشنیاره نه‌ک هه‌ر ده‌نگی نه‌هێنا به‌ڵکو له
لایه‌ن نوه‌ێنه‌رانی ئازه‌رییه‌وه رووبه‌رووی
گه‌وره‌ترین ره‌خنه بۆوه‌و به‌وه لێکدرایه‌وه که کورد
ده‌یه‌وێ به‌شێک له ئوستانی ئازه‌ربایجانی
رۆژاوا داببڕێت و ئه‌و ئوستانه‌ش خاکی ئازه‌ریه‌کانه.
خۆ ئه‌گه‌ر موکریان ببوایه به پارێزگا ته‌نیا
کورد زیانی لێده‌که‌وت، چونکه مه‌هاباد و بۆکان و خانه
و نه‌غه‌ده و شنۆ له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا داده‌بڕان
و کورد له‌و پارێزگایه‌دا به کردوه‌و به واقیعی ده‌بوو
به که‌مینه. واته ورمێ و خوێ و سه‌لماس و ماکۆ به ده‌ردی
موسڵ ده‌چوون. هه‌موومان ده‌زانین موسڵ شارێکی
کوردستانییه، به‌ڵام کاتێ دهۆک و چه‌ند قه‌زاو
ناحیه‌یه‌کی تر له
موسڵ دابڕان و کران به پارێزگا، لایه‌نی
کوردی دڵی به‌و هه‌نگاوه زۆر خۆش‌بوو، به‌ڵام
له راستیدا به دابڕاندنی ئه‌و شوێنانه رێژه‌ی
کورد له پارێزگای موسڵ که‌مکرایه‌وه و ئه‌مڕۆش
هه‌ندێ لایه‌ن ده‌ڵێن موسڵ کوردستان
نییه !.
من راشکاوانه ده‌ڵێم
که کێشه‌ی کوردستان به دیموکراتیزه‌کردنی ناوه‌ند،
واته به دیموکراتیزه‌کردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی که
کوردستانیان به‌سه‌ردابه‌شکراوه ، کوردستانیان پێوه
لکێنراوه ، چاره‌سه‌ر نابێت.
به‌ڵکو به دیموکراسیبوونی ئه‌و وڵاتانه تووند‌و تووندتر به خۆیانمانه‌وه
ده‌به‌ستنه‌وه. ماف و ئازادییه‌کانمان لێ زه‌وت ده‌که‌نه‌وه.
رێگه‌ی به‌ره‌و رزگاری و سه‌ربه‌خۆییمان
لێ دوور ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر هێزه عه‌ره‌بیه‌کانی
عێراق باوه‌ڕیان به دیموکراسی هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ
کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموکراسیبوون ببه‌ن با مافی چاره‌نووس بسه‌ڵمێنن و
رێگه به گه‌لی باشووری کوردستان بده‌ن ئازادنه
بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. ده‌بێ
هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانیش ئه‌و
بوێری و راستگۆییه‌یان تێدا هه‌بێت
که گه‌ل به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان تاو بده‌ن و ماف و
ئازادییه‌کانیان بۆ رۆشن بکه‌نه‌وه. باشتر
وایه چیتر حیزبه‌کان خۆیان به ده‌مڕاستی
گه‌ل نه‌زانن و له جیاتی ئه‌وانه‌وه بڕیار له
کێشه چاره‌نووسسازه‌کانه‌وه نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب باوه‌ڕی
به دیموکراسیبوون و به‌یه‌که‌وه ژیان هه‌یه با
له ده‌ستپێکدا ئه‌و راستییه پێشان بده‌ن و رێگه‌مان
پێبده‌ن که له ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا
بۆخۆمان بڕیار له داهاتوو، له چاره‌نووسی
خۆمان و نیشتیمانه‌که‌مان بده‌ین . بێگومان
ریفراندۆم رووی گه‌شی دیموکراسییه، ئه‌وه‌ی
ریفراندۆم ره‌ت بکاته‌وه‌و له دژیدا بوه‌ستێت
خۆی له خۆیدا له نه‌باوه‌ڕی به د
یموکراتیزه‌کردن هه‌یه و نه بواری هه‌نگاو هه‌ڵێناوه
به‌ره‌و ژیانی دیموکراسیش ده‌هێڵێته‌وه.