کێشه‌ی
کورد ، دوێنێ
و ئه‌مڕۆ
ماده‌ی
140 ی ده‌ستوور
چی لێدێت ؟
ئایا
که‌رکوک ده‌گه‌رێته‌وه
باوه‌شی
کو‌ردستان ؟
عارف که‌ریم
– ستۆکهۆڵم
ماوه‌یه‌که
ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو له
ڕوناکبیرو
سیاسه‌تزان و
ئه‌کادیمیست
و چاودێری
سیاسی گه‌له‌که‌مان
له‌سه‌ر ده‌ستووری
هه‌مه‌شه‌یی
عێراق به
گشتی و ماده‌ی
140 به‌تایبه‌تی
ده‌نووسن و به
شێوازی جیا
جیا گله‌یی و
گازنده و ڕه‌خنه‌و
ناڕه‌زایی و
تووڕه‌بوونی
خۆیان ده‌رده‌بڕن
سه‌باره‌ت به
به‌ره‌وپێشنه‌چوونی
کاره‌کان و
جێبه‌جێنه‌کردنی
ماده‌ی
ناوبراو .
کۆی
ڕاوبۆچوونه‌کان
له نووسین و
توێژینه‌وه‌کاندا
به گشتی ئاماژه
به‌وه ده‌که‌ن
که ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له
کوردستاندا
وه‌کو پێویست
و به شێوه‌یه‌کی
جدی و فه‌رمی به‌ره‌وپیری
کێشه‌که نه‌چوون
و به‌په‌رۆش
نین بۆی و
گوێی خۆیان
لێخه‌واندووه
و ئێستایش ته‌نها
چه‌ند مانگێک
له‌به‌رده‌مدا
ماوه و کاتی
ئاساییکردنه‌وه‌و
سه‌رژمێریش
به‌سه‌رچووه
و دیاره
ڕێفراندۆمه‌که‌ش
هه‌روه‌کوو
ئه‌وانیتری
لیدێت و له‌کاتی
خۆیدا ئه‌نجامنادرێت.
ئه‌مانه
به‌گشتی سه‌رنجی
جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مانی
به‌لای خۆیدا
ڕاکێشاوه و
هه‌موویانی
تووشی دڵه
کوته‌و دڵه
ڕاوکێ کردووه
و خه‌ڵک به‌گشتی
دڵنیانین له‌وه‌ی
ماده‌ی 140 له‌کاتی
خۆیدا جێبه‌جێ
ده‌کرێت ، یان
دواده‌خرێت
بۆ کاتێکی
دیاریکراو
یان نه‌کراوی
دوای ساڵی 2007 !!! .
به‌رامبه‌ربه‌مه
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له
کوردستاندا
له‌سه‌ر
ئاستی
سکرتێری گشتی
ی.ن.ک و سه‌رۆکی
( هه‌رێم و
حکومه‌ت و په‌رله‌مان
) و ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی
هه‌ردوو حزبه‌که
و ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن و
کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌و
سیمینار‌و به‌رنامه‌ی
تی ڤی و
ناردنی نوێنه‌ری
خۆیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و ..........تاد
به‌کوڵ باس له
ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
ده‌که‌ن و
پێداده‌گرن
له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی
له‌کاتی
خۆیدا ، که‌چی
بارودۆخه‌که‌ش
هه‌تائێستا
هه‌روه‌کووخۆیه‌تی
و نه‌هه‌نگاوی
به‌جێ نراوه
و نه‌گۆڕانی
گه‌وره‌یشی
به خۆوه
بینیوه .
هه‌ڵبه‌ته
جگه له
فاکته‌ره
ناوخۆییه‌کانی
خودی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی
گه‌لی کورد و
ململانێ و
ناکۆکییه‌کانی
نیوان حزبه
کوردستانییه‌کان
خۆیان ، فاکته‌ری
عێراقی و
ئیقلیمی و
نێوده‌وڵه‌تیش
هه‌ن که‌هه‌میشه
ڕێگرو کۆسپی
گه‌وره گه‌وره
بوون له‌به‌رده‌می
کێشه نه‌ته‌وه‌یی
و چاره‌نوسسازه‌کانی
گه‌له‌که‌ماندا
، له‌ناوئه‌وانه‌ش
که‌رکوک و
ماده‌ی 140.
له‌م
وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م
کورته‌یه‌ک
له‌سه‌ر کۆسپ
و ئاسته‌نگ و
گێژاوه‌کان
بنووسم ، له‌وانه‌ی
له‌مێژه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌و
ڕاپه‌ڕین و
شۆڕشه‌کانی
گه‌له‌که‌ماندا
ڕوبه‌ڕوومانبوونه‌ته‌وه
و ده‌وروخولمانیانداوه
و ئێخه له
ئێخه‌مان ناکه‌نه‌وه
و کێشه‌ی گه‌وره
گه‌وره‌یان
بۆمان
خولقاندووه
و هه‌تا
ئێستایش ڕێگه‌چاره‌ی
ته‌واو نییه
بۆ ده‌ربازبوون
لێیان .
گرنگترینی
ئه‌و کۆسپ و
ئاسته‌نگانه‌ی
له‌مێژه‌وه
گه‌وره‌ترین
گورزیان وه‌شاندووه
له بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی
گه‌له‌که‌مان
برێتییه له
په‌رتو‌بڵاوی
و پارچه‌پارچه‌بوون
و یه‌کنه‌بوونی
ریزه‌کانی
کورد خۆی له‌مه‌یدانی
تێکۆشان‌دا که
ڕێگا‌ی بۆ
دوژمنه‌کانمان
خۆشکردووه و
هه‌لی گه‌وره‌ی
بۆ ڕه‌خساندوون
بۆئه‌وه‌ی
بینه
ناومانه‌وه
و به‌ئاره‌زووی
خۆیان ته‌راتێن
بکه‌ن و ریزه‌کانمان
تێکبده‌ن ، وه‌کوو
تێکیاندا ! .
لێره‌دا
من نامه‌وێ
دوور بڕۆم و
له مێژووی سه‌رده‌مێکی
کۆنه‌وه ده‌ستپێبکه‌م
، ئه‌مه کاری
ئه‌وکه‌سانه‌یه
که لێکۆڵینه‌وه‌و
توێژینه‌وه‌ی
مێژوویی ده‌که‌ن
.....به‌ڵام ده‌توانم
بڵێم
مێژووی گه‌له‌که‌ی
ئێمه به
شێوه‌یه‌کی
گشتی پڕێتی له
له‌شکرکێشی
زۆر بۆسه‌ر یه‌کتری
له‌سه‌ر
حسابی پشتبه‌ستن
به دوژمن و
چوونه‌پاڵ ئه‌وان
، دیاره ئه‌وه‌ی
له 40 ساڵی
ڕابوردوویشدا
ڕوویدا له
کوردستانی
عێراق به‌شێکه
له‌وه‌ی
دوێنێ و پێرێ
و به میرات
بۆمان جێماوه
! به‌ڵگه بۆ
قسه‌کانم ئه‌وه‌یه
ئێمه‌ی کورد
له رۆژی هه‌ڵگیرسانی
شۆڕشی ئه‌یلولی
1961 ه‌وه هه‌تائێستا
خه‌ریکی
پاشقولگرتن و
جیابوونه‌وه
له یه‌کتر و
دابه‌شبوون
بۆ مه‌یدانی
ململانێی
جیاجیا و شه‌ڕو
پێکدادان و
قاتوقڕکردن و
له‌ناوبردنی
یه‌کترین له
پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای ( نه‌ک
نه‌ته‌وه )
به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی تاک
وحزبیدا ، به‌واتایه‌کی
تر ئیمه شه‌ڕمانکردووه
له پێناوی شه‌ڕدا
، شه‌ڕیش بۆ
خزمه‌تکردنی
دوژمنه‌کانمان
، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ
که‌سه‌رکردایه‌تی
کورد به‌درێژایی
ساڵانی
ڕابوردوو له‌مه‌سه‌له‌ی
ناکۆکی و
ململانێ
سیاسییه‌کانی
ده‌وروپشتی خۆی
به‌باشی نه‌گه‌یشتووه
، بێگومان
هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌مانه ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵگاکه‌ی
ئێمه له‌ناوه‌وه
کۆمه‌ڵگایه‌کی
په‌رتوبڵاوو
خێڵه‌کییه ،
کۆمه‌ڵگای
تیره‌و هۆزو
عه‌شیره‌ته
، په‌یوه‌ندییه‌کانی
نێوان خه‌ڵکیش
په‌یوه‌ندییه‌کی
خێڵه‌کی
دواکه‌وتووه
، ئه‌مه به‌ومانایه
دێت که پیاو
له‌ناو
خێزاندا ، سه‌رۆک
هۆزو سه‌رۆک
خێڵ ، سه‌رۆک
حزب سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵات و
بریارن و هه‌رکه‌سێکیش
گوێڕایه‌ڵنه‌بی
و فه‌رمانه‌کانی
ئه‌وان ڕه‌تبکاته‌وه
، ئه‌وا به
زوبانی هێز و گولله
و ده‌مانچه‌و
به ئه‌قڵی
داڕزاوی ژه‌نگهه‌هه‌ڵاتووی
ناو لووله‌ی
تفه‌نگ مامه‌له
ده‌کرێت و وه‌ڵام
ده‌درێته‌وه
، ئه‌مانه هه‌مووی
له‌لایه‌ک ،
له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌گه‌ر
باس‌وخواس
بێته سه‌ر
حزبه
کوردستانییه‌کان
خۆیان ، ئه‌وا
هیچیان له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کی
ئایدۆلۆژی ،
مه‌نتیقی ، عه‌قڵانی
دروستنه‌بوون
و خاوه‌نی
زانستێکی
سیاسی نه‌بوون
له‌سه‌ر شێوه‌ی
تێکۆشآن ،
گوتاری سیاسی
شیواوی ئه‌وان
له هه‌لومه‌رجێکی
ناله‌باردا چاوی
هه‌ڵهێناوه ،
تاریک‌و لێڵ‌و
ته‌مومژاوی
بووه ، ئه‌وان
خۆیان به‌پاڵه‌وانی
مه‌یدان
زانیوه و له
بانگه‌شه‌کانیاندا
له خۆیان به‌ولاوه
که‌سی تریان
قه‌بووڵ نه‌بووه
و ویستوویانه
به‌هه‌ر شێوه‌ونرخێک
بێت و چه‌ند
بکه‌وێت ،
خۆیان بسه‌پێنن
، که‌له‌دواجاردا
بۆته‌هۆی په‌یداکردنی
دوژمنی زۆر
بۆخۆیان . خه‌ڵکی
کو‌ردستان
ئاشنایه‌تییه‌کی
زۆریان نه‌بووه
له سه‌ر هه‌ندی
بیروفه‌لسه‌فه‌ی
نوێ که ئه‌وان
هێنایانه
کو‌ردستان ،
پۆشته‌وپه‌رداخ
و گۆشکراوی ئه‌وانه‌ش
نه‌بوون ،
چونکه حزبه‌که
بۆخۆی که‌تازه
ئه‌و بیروفه‌لسه‌فانه‌ی
هه‌ڵگرتبوو
له‌هه‌ناوی
زه‌رفێکی
سیاسی تایبه‌تدا
هاتبوه
دنیاوه و
چاوی هه‌ڵهێنابوو
، له‌زه‌رفێکی
تردا سه‌ری
تیاچوو ، له‌به‌رئه‌وه
سه‌رکرده‌کانیشیان
به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانی
ناوخۆوه سه‌رئه‌وه‌یان
نه‌ده‌په‌رژا
گه‌شه به‌بیری
خۆیان بده‌ن ،
ئاستی
زانینیان به‌رزبکه‌نه‌وه
و لێی ده‌وڵه‌مه‌ندبکه‌ن
، بۆیه ده‌بینین
ئه‌وانه که‌سانێکی
واقیع ناس و
واقیع بین نه‌بوون
و ویستوویانه
به‌خه‌یاڵو
خه‌و کۆشکێک
له‌زانیاری
درووستبکه‌ن
، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا
خۆیان
پێویستییان
به‌وه هه‌بوه
زانیاری
زیاتر فێرببن ،
دیاره
خوێندنه‌وه‌ی
خراپی ئه‌وان
بۆ واقیعه‌که
هه‌میشه هه‌ڵه‌ی
سیاسی به
دوای خۆیدا
هیناوه . جگه‌له‌وانه
، ئه‌وان به
درێژایی خه‌باتی
چه‌ند ساڵه ،
خاوه‌نی نه‌خشه‌یه‌کی
سیاسی یاخود ستراتیژێکی
ڕوون و ئاشکرا
نه‌بوون بۆ
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی
گه‌له‌که‌مان
و ناسنامه‌ی
دوژمنه‌کانی
خۆشیان به‌باشی
نه‌ناسیوه ،
بۆیه زوو زوو
خۆیان له مه‌یدانێکدا
بینیوه‌ته‌وه
، له‌وێدا
هاوکاری
دوژمنه‌که‌یان
کردووه و
پاشان
یارییان به
خۆیان و گه‌له‌که‌یان
کردووه ، ئه‌مانه
ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ
که ئه‌وان
بێئاگابوون
له‌وه‌ی چی
ڕووده‌دات له‌ده‌وروپشتی
خۆیان و به‌ته‌نگ
ئاره‌ق و
فرمێسک و
خوێنی خه‌ڵکییه‌وه
نه‌بوون و لێی
نه‌ترساون ، هه‌روه‌ها
ئه‌وان که
بریاری شه‌ڕیانداوه
، چالاک و
ئازا‌و بێوێنه‌بوون
به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه له‌دانووستانه‌کاندا
هه‌میشه
تووشی شکستی
سیاسی گه‌وره‌ی
یه‌ک له‌دوای
یه‌ک هاتوون .
دوابه‌دوای
هاتنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ ناوچه‌که‌و
ده‌رپه‌ڕاندنی
سوپای سه‌ددام
له کوێت و
تێکشکانی ئه‌وان
له‌وێ، ڕاپه‌رینی
ساڵی 1991 ده‌ستیپێکرد
و هه‌لێکی مه‌زن
بۆ کورد هه‌ڵکه‌وت
که خۆی
کۆبکاته‌وه
و به‌هێزبکات ،
ڕیزه‌کانی یه‌کخاته‌وه
و خۆی بکاته
خاوه‌نی
گوتارێکی
سیاسی یه‌کگرتوو ، ئه‌و
کوردستانه‌ی
کرابووه
گۆڕستان پاکیبکاته‌وه
له دوژمنان و
ئاوه‌دانیبکاته‌وه
.....که‌چی ئه‌مانه
هیچی نه‌کراو
و لێره‌یشدا من
نامه‌وێ زۆر
بچمه ناو
لاپه‌ڕه
کۆنه‌کانه‌وه
به‌تایبه‌تی
میلله‌ته‌که‌ی
ئێمه به‌باشی
له ڕاستییه‌کان
گه‌یشتووه .
له‌پێش
پرۆسه‌ی
ئازادکردنی
عێراقدا
پرسیاری زۆر
ده‌کرا سه‌باره‌ت
به‌ئه‌گه‌ره‌کان
، ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی
چه‌کی
کیمیایی ، ئه‌گه‌ری
هێرشی ڕژێمی
به‌غدا بۆ سه‌ر
کو‌ردستان ، ئه‌گه‌ری
کۆڕه‌وێکی تر
....... که‌چی
هیچ یه‌کێک له‌مانه
وه‌ڵامی نه‌بوو
، نه‌ک هه‌ر
ئه‌مه‌و به‌س
به‌ڵکو هیچ نه‌خشه‌و
پلانێکیش
ئاماده‌نه‌کرابوو
بۆ یه‌کێک له‌ئه‌گه‌ره‌کان
. له‌به‌هاری 2003
دا پرۆسه‌ی
ئازادکردنی
عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکاوه
ده‌ستیپێکرد
، دوژمنانی
ئێمه که‌خاکه‌که‌مانیان
داگیرکردبوو
هه‌موو
هاڵاتن و که‌رکوک
و ده‌وروپشته‌که‌یان
جێهێشت ، که‌چی
چه‌کداره به‌دبه‌خت
و سه‌رخۆش و
دواکه‌وتووه‌کانی
ئێمه به‌به‌رچاوی
که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کانه‌وه
که‌هه‌موو
دنیا ده‌یبینی
، خه‌ریکی
بڕینی بانکه‌کان
بوون له
پێناوی مشتێک
دیناری
چاپکراوی
بێنرخی ئه‌و
سه‌رده‌مه و
به شێوه‌یه‌کی
قێزه‌ون و
ناشیرین
خۆیان بارده‌کرد
به‌و پاره
بێنرخه‌و به‌مه‌یش
نه‌وه‌ستانه‌وه
، چی شتی به‌نرخ
هه‌بوو له‌شاری
که‌رکوکدا
دزییان و
باریانکرد ،
ئه‌مه له‌کاتێکدا
هه‌ردوو حزبه‌که
( پارتی و یه‌کێتی
) بێئاگانه‌بوون
له‌و کاره‌چه‌په‌ڵانه
که لێی بێده‌نگبوون
، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه له
توانایاندا
هه‌بوو مامه‌له‌یه‌کی
باش له‌گه‌ڵ
ئه‌م
بارودۆخه
نوێیه‌دا بکه‌ن
و به‌قازانجی
گه‌له‌که‌مان
کۆتایی
پێبهێنن ، به‌ڵام
داخه‌که‌م ئه‌وان
هه‌ر خه‌ریکی
پاشقولگرتن و
ده‌ستکه‌وتی
مادی و شه‌ڕه
په‌ڕۆ بوون !! ،
ئه‌م دیمه‌نه
ناشیرینه
کوردی شکاند
لای ڕای گشتی
جیهان و
کارێکی وایشی
کرد نه‌یاره‌کانمان
له‌سه‌ر
حسابی لاوازی
ئێمه و به‌هاوکاری
ئێمه بگه‌رێنه‌وه
که‌رکوک و ده‌وروپشته‌که‌ی
و جارێکی‌تر وه‌کوو
سه‌رده‌می سه‌دام
حوسه‌ین
چاویان
سووربکه‌نه‌وه
لێمان ، هه‌ڕه‌شه‌مان
لێبکه‌ن ، تیرۆر
بهێنن بۆمان .
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له‌کوردستاندا
به‌درێژایی
ساڵانی
ڕابوردوو 1961 _ 2003
که‌وتنه هه‌ڵه‌ی
گه‌وره گه‌وره‌وه
و
میلله‌ته‌که‌مانیان
به قۆناخی سه‌خت
و خوێناوی
جۆراوجۆردا
تێپه‌ڕاند ،
زۆر شت هه‌بوو
ده‌بوایه
بکرایه ، که‌چی
نه‌یانکرد ،
به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه
زۆریتر هه‌بوو
که‌ده‌بوایه
نه‌کرایه که‌چی
کردیان ، ئه‌وانه
به تێکڕایی
نووچدان و
شکست و
تێکشکانی گه‌وره‌گه‌وره‌یان
بۆ کورد هێنا
و میلله‌ته‌که‌مانیان
به‌ره‌وڕووی
ناخۆشی زۆر
کرده‌وه و
ژان‌و ئێش‌و
تاڵوتفتی
زۆریان کرده
دڵیه‌وه ،
گرنگترینی ئه‌وانه
برێتیبوو له
شه‌ڕی ناوخۆ‌و
له‌تبوونی
پ.د.ک ،
تێکشکانی
شۆڕشی ئه‌یلول
، دروستبوون و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
پارتی
شۆڕشگێری
کو‌ردستان ،
تیاچوونی
بارزانییه‌کان
، ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌و
قه‌تڵوعامکردنی
کورد ، شه‌ڕکردن
له‌گه‌ڵ حزبه
کوردستانییه‌کانی
تر له
به‌شه‌کانی
تری کو‌ردستان
،
هاوکاریکردن
و ده‌ست تێکه‌ڵاوکردن
له‌گه‌ڵ
دوژمنانی
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی
کو‌ردستان
......تاد هه‌ر ئه‌م
خه‌تاوهه‌ڵانه
بوو سه‌رکردایه‌تی
کوردی لاواز
کرد‌و به
لاوازیش هێناینێوه
سه‌ر گۆره‌پانی
سیاسی ،
نموونه‌ی ئه‌مه
نه‌ده‌بوو
ڕازیببن به وه‌ی
کێشه‌ی که‌رکوک
به شێوه‌یه‌کی
ده‌ستووری و
قانوونی چاره‌سه‌ربکرێت
و بخرێته ده‌نگدانه‌وه
که وه‌کوو خه‌یاڵوخه‌وی
لێهاتووه و
ئه‌وسه‌ری
دیارنییه ،
چونکه ده‌نگدان
بۆ که‌رکوک
گومان بۆ شاره‌که
په‌یداده‌کات
و ئه‌وه
پیشانده‌دا
که تۆ خۆت
دڵنیانیت له‌وه‌ی
شاره‌که‌ی
خۆت ( که‌رکوک )
شارێکی
کوردستانییه
یان نا !! ، ئه‌وان
ده‌بوایه له‌یه‌که‌م
ڕۆژه‌وه که‌رکوکیان
وه‌کوو
سلێمانی ، هه‌ولێر
، دهۆک مامه‌له‌بکردایه
و له‌سه‌ر ئه‌وه
پێیان
دابگرتایه
که سنووری
فیدرالی
کو‌ردستان له
شاخه‌کانی حه‌مرینه‌وه
ده‌ست پێده‌کات
و ئه‌گه‌ر شاری
که‌رکوک ده
کوردیشی تێدابیت
ئه‌وا هه‌ر
شارێکی
کوردستانییه
چونکه
دانیشتوانه‌که‌ی
ده‌رپه‌ڕێنراوه
یان
ڕاگوێزراوه
، ئه‌مه‌جگه
له سیاسه‌تی
به‌عه‌ره‌بکردن
و به‌عسکردنی
شاره‌که . هه‌ڵه‌یه‌کی
تری کوشنده و
گه‌وره‌ی
سیاسی سه‌رکردایه‌تی
کورد له‌وه‌دایه
، له‌وه‌تی
دروستبوون
حسابیان بۆ
میلله‌ت نه‌کردووه
و په‌راوێزیان
کردووه له
بریارداندا ،
لوتبه‌رزو
خۆبه‌زلزان
بوون ، که‌چی
له‌ئاستی
دوژمنه‌کانماندا
ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه
بوون ، قه‌ت
دانیان به‌هه‌ڵه‌کانی
خۆیاندا نه‌ناوه
و پێشیان خۆش
نییه په‌نجه
بۆ هه‌ڵه‌کانیان
درێژبکه‌یت ،
نه‌یانویستووه
و نایانه‌وێ
گرێ کوێره‌کان
بکه‌نه‌وه و
ڕاستوڕه‌وان
بدوێن بۆ خه‌ڵکی
سه‌باره‌ت به
دیتن و چاوپێکه‌وتنو
کۆبوونه‌وه‌کانی
پشتی په‌رده‌وه
له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی
عێراق و ده‌وڵه‌تانی
ئه‌مه‌ریکاو
به‌ریتانیا و
دراوسێ ،
لێناگه‌رێن
له‌ناو مه‌له‌فه
شاراوه‌کان
بێنه‌ده‌ره‌وه
و به سنگێکی
فراوانه‌وه
، ڕوون و ئاشکرا
قسه‌بکه‌ن بۆ
جه‌ماوه‌ر ،
پێیان نه‌نگه
به خه‌ڵکه‌که
بڵین : ئه‌مه
ده‌سه‌ڵات و
سنوور و
توانای ئێمه‌یه
و فشاری
ئیقلیمی و
نیوده‌وڵه‌تی
زۆر له‌سه‌ر
ئێمه‌هه‌یه
، له‌به‌رئه‌وه
له‌مه
زیاترمان پێناکرێ
و بۆ هه‌ڵناسوڕێ
! . یان به پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وکاتانه‌ی
فشار ده‌چێته
سه‌ریان سه‌باره‌ت
به سازشکردن
له‌سه‌ر مه‌سه‌له
گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان
، نایانه‌وێ
به هاوپه‌یمانه‌کان
و نه‌یاره‌کانمان
بڵین : ئێمه
میلله‌تێکمان
هه‌یه و ده‌بێ
پرسوڕا به‌وان
بکه‌ین تا
بریاری خۆیان
بده‌ن !! . که‌واته
ڕاست نییه ئه‌وان
یه‌کودوو
خۆیان بده‌ن
به‌ده‌سته‌وه
و پاشه‌کشه‌بکه‌ن
له‌مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کان
و ڕازی ببن به‌وه‌ی
نه‌یاره‌کانی
ئێمه نه‌خشه‌یان
بۆ کێشاوه‌و خۆیان
بۆئاماده‌کردووه
و پێی له‌سه‌ر
داده‌گرن ،
نابێ و ناکرێ
هه‌مووجارێک
وه‌کوو که‌سانی
گه‌شبین ،
بێباک ، له‌خۆڕازی
ڕوونکردنه‌وه
بده‌نه خه‌ڵک
و وای
پیشانبده‌ن
که هه‌موو
شتێک باشه‌و
به‌دڵی
خۆیان‌و میلله‌ته
، که‌چی له‌واقیعدا
قسه‌کان هیچی به‌سه‌ر
هیچه‌وه
نییه ، چونکه
هیچ دیارنییه
! ، خه‌ڵکیش
تێریخواردووه
له‌وقسانه‌و زیاتر
کرداریان ده‌وێت!
. به‌گشتی ئه‌م
مامه‌له‌و
کردار‌و ره‌فتارانه
زۆرکه‌وتووه
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له‌کوردستاندا
چونکه ئیستا
میلله‌ته‌که‌مان
له‌جاران
زیاتر
چاوکراوه‌و
هوشیارتره‌و
به‌باشی ده‌زانن
کاره‌کان
ڕووله‌کوێده‌کات
، هه‌رئه‌مه
وایکردووه
کادیرو به‌رپرسه‌کانی
حزب و حکومه‌ت
له‌خوارخۆیانه‌وه
، وه‌کوو سه‌رووی
خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتبکه‌ن
و سووک مامه‌له‌ی
میلله‌ت بکه‌ن
و داوایان
لێبکه‌ن له‌خزمه‌تی
ئه‌واندابن و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
بپارێزن .
میلله‌تی
کۆسۆڤۆ له
یۆگۆسلاڤیای
کۆن له‌کاتی
خۆیدا له‌کورد
زیاتر
فشاریان چووه
سه‌ر
به تایبه‌تی
فشاری ئه‌مه‌ریکا
و روس و سه‌ربه‌کان
بۆئه‌وه‌ی ده‌ست
له‌مه‌سه‌له
چاره‌نوسسازه‌کانی
خۆیان هه‌ڵگرن
و داوای ده‌وڵت
نه‌که‌ن ، به‌ڵام
سه‌رکرده‌که‌یان
عه‌لی عیززه‌ت
گۆبۆڤیچ بایی
موویه‌ک نه‌هاته‌خواره‌وه
له خواستی گه‌له‌که‌ی
و که مردیش
هه‌موو گه‌لی
کۆسۆڤۆ بۆی
ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کان
و ئیستایش له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ڕوس و
سه‌ربه‌کان
هه‌ر ڕیگرو
کۆسپی گه‌وره‌ن
له‌به‌رده‌می
ئه‌واندا و به‌رده‌وامن
له دوژمنایه‌تیکردنی
گه‌لی کۆسۆڤۆ
، که‌چی ئه‌و
میلله‌ته
قاره‌مانه
هه‌ر سووره
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
کۆسۆڤۆ ببێته
ده‌وڵه‌ت و بانگه‌شه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی
خۆی بکات .
چاودێره
سییاسییه
بیانییه‌کان
له‌ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ، به‌رپرسه‌گه‌وره‌کانی
دنیا ، به‌تایبه‌تی
هی وڵاته
زلهێزه‌کان ،
ئه‌وانه‌ی
بریار له‌ده‌ستیاندایه
له‌سه‌ر
داهاتووی
ناوچه‌که،
که ئه‌م دیمه‌نه
شێواوه‌ی
کورد‌و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی
ده‌بینن ، ده‌ستبه‌جێ
وێنه‌یه‌کی
پێچه‌وانه
له
مێشکیاندا
درووست ده‌بێت
و خه‌مساردی
خۆیان
پیشانده‌ده‌ن
و بۆیان زه‌حمه‌ت
ده‌بێت پشت به‌و
وێنه‌یه ببه‌ستن
و بریاری
ستراتیژی له‌سه‌ربده‌ن
، هه‌ڵبه‌ته
زۆر گرنگه بۆ
ئه‌وان بزانن
کورد تا کوێ
به‌په‌رۆشوسوتاوه
بۆ کێشه‌که‌ی خۆی
، بۆ مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه
پیرۆزه‌کان و
که‌ی ده‌ستهه‌ڵده‌گرێ
له‌ڕاکردن و
ته‌پوتۆزکردن
له‌پشتی
ڕووداوه‌کانه‌وه
! و چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ده‌بێت
چی‌یان
پێبوترێ جێبه‌جێیبکه‌ن
نه‌ک چی‌یان
بوێ که بۆیان
جێبه‌جێبکرێ
!! .
وه‌کوو
پێشتر ئاماژه‌م
پێ‌کرد ، شانبه‌شانی
فاکته‌ره
ناوخۆییه‌کان
، کۆمه‌ڵێ
فاکته‌ری
عێراقی و
ئیقلیمی و
نیوده‌وڵه‌تی
هه‌ن که که‌کۆسپ
و هه‌ڕه‌شه‌ی
گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م
کێشه ڕه‌واکه‌ی
ئێمه‌دا و له
هه‌موو
جارێکدا له‌گه‌ڵ
هه‌ر بۆپێشه‌وه‌چوونێکدا
سه‌باره‌ت به
ده‌ستکه‌وته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان
، لێمان
ڕاستده‌بنه‌وه
و تێمانه‌وه‌ده‌ئاڵین
و زه‌مینه‌ی
ده‌ستوه‌ردانه
کاروباره‌کان
خۆشده‌که‌ن و
له
سنوورێکدا
رامانده‌گرن
، کوردیش له‌به‌رئه‌وه‌ی
په‌رتوبڵاو و داگیرکراو
بووه و
هیزێکی سیاسی
و ئابووری و
سه‌ربازی گه‌وره
نه‌بووه تا
حسابی بۆبکه‌ن
، له‌به‌رئه‌وه
زلهێزه‌کان
به‌ئاره‌زووی
خۆیان چی له‌قازانج
و به‌رژه‌وه‌ندییان
بووه وه‌هایان
له‌گه‌ڵدا
کردووه .
شه‌ڕی
یه‌که‌می
جیهان (که ده‌روازه‌یه‌که
بۆچوونه ناو
بابه‌ته‌که‌مان)
له‌ساڵی 1914 دا
هه‌ڵگیرسا بۆ
دابه‌شکردنه‌وه‌ی
جیهان له
نێوان زلهێزه‌کان
خۆیاندا له‌سه‌ر
حسابی
ئیمپراتۆری
عوسمانی که‌به
پیاوه نه‌خۆشه‌که
ناسرابو و
کوردستانیش
به‌شێک بوو
لێی و ئه‌همیه‌تێکی
تایبه‌تی هه‌بوو
به‌تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی
له‌ساڵی 1927 دا
نه‌وتی تیا
دۆزراه‌یه‌وه
.
ئینگلیزه‌کان
هه‌مان ساڵ (1914) به‌هێزێکی
زۆره‌وه له‌که‌نداوه‌وه
هێرشیانکرده
سه‌ر ویلایه‌تی
به‌سره و
هاتنه ناوه‌وه
و به‌ڕه‌نگاری
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی
بوونه‌وه ،
پاش شه‌ڕو
کوشتارێکی
زۆر له‌هه‌ردولا
توانییان (
فاو ، به‌سره
، قورنه )
بگرن و
دواجاریش له‌ساڵی
1917 دا پاش
قوربانییه‌کی
زۆر ، به‌غدا
که‌وته
ژێرده‌ستیانه‌وه
و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یانده‌کرد
که‌هاتوون خه‌ڵکه‌که
ڕزگاربکه‌ن
له زوڵم و
سته‌می ده‌وڵه‌تی
عوسمانی ، نه‌ک
داگیرکردنی
وڵاته‌که‌یان
. له‌ولاشه‌وه
روسه‌کان له‌پێش
به‌رپابوونی
شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ری 1917
دا چاویان
بڕیبوه
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات و
ژوروو
، ئه‌گه‌ر ده‌ستی
بدایه بۆیان
، هه‌موو
کوردستانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی
عوسمانییان
بۆخۆیان ده‌ویست
. به‌ریتانیاو
فه‌ره‌نساش
چاویان
بڕیبووه
ولایه‌تی
موسل که‌هه‌مووی
کوردنشین بوو
. ڕۆژی 26 ی
نیسانی 1916 فه‌ره‌نساو
ڕوسیا ڕیککه‌وتنێکی
تایبه‌تییان
له‌باره‌ی
دابه‌شکردنی هه‌ندێ
ناوچه‌ی
ئاسیایی
ئیمپراتۆری عوسمانییه‌وه
مۆرکرد ، پاش
ماوه‌یه‌کی
که‌م به‌ریتانیاش
ره‌زامه‌ندی
خۆی له‌سه‌ر
پیشاندا . له 9
ی مارت و 16 ی
مایسی 1916 دا به‌ریتانیاو
فه‌ره‌نسا
پاش دانوستان
و کۆبوونه‌وه‌ی
زۆری نێوان هه‌ردولا
په‌یمانی
سایکس بیکۆیان
ئیمزاکرد که له‌نازناوی
( مارک سایکس ی ئینگلیز
و جۆرج بیکۆی
ی فه‌ره‌نسییه‌وه
) هاتووه ، به‌پێی
په‌یماننامه‌که
کوردستانی
تورکیای ئه‌مڕۆ
بۆ ڕوسه‌کان
دانرا و
ویلایه‌تی
موسلیش بۆ فه‌ره‌نسا
که دواتر
ئینگلیزه‌کان
پیێ قایل نه‌بوون
. هه‌ر هه‌مان ساڵ
1916 شه‌ریفی مه‌ککه
، حسێن کوڕی
عه‌لی به‌هاوکاری
ئینگلیزه‌کان
شۆڕشی حیجازی
به‌رپاکرد
دژی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی و بوو
به پادشای
حیجاز ، به‌پێچه‌وانه‌ی
کورد‌و شیعه
که شۆڕشی 20
یان به‌رپاکرد
له‌دژی
ئینگلیزه‌کان
و دوایی
شکستیان هێنا
. ( من به‌ش به‌حاڵی
خۆم زۆرجار ئه‌مه‌ی
خواره‌وه به
بیرمادێت :
تۆبڵێی ئه‌و باجه‌ی
شیعه‌و کورد
دایان و ماوه‌ی
83 ساڵ ده‌رگای
ده‌سه‌ڵاتیان
لێداخرا له
کو‌ردستان و
عیراقدا ، هی
ئه‌وه نه‌بێ
که‌هه‌ردولا
به‌شدارییانکرد
له په‌لاماردانی
هێزه‌کانی
ئینگلیز له
شوعه‌یبه له‌ساڵی
1915 دا ،
هه‌روه‌ها
شۆڕشی 1920 و چه‌ند
له‌توانایاندا
هه‌بوو له
ئینگلیزه‌کانیان
کوشت !؟ یان
ئینگلیزه‌کان
خۆیان هیچیان
پێنه‌بوو بۆ
کوردوشیعه
!!؟ ) .
ساڵی
1917 شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر به‌رپابوو
، ڕووسه‌کان
شه‌ڕیان
ڕاگرت له‌گه‌ڵ
تورکه‌کاندا
و له 3 ی مارتی
1918دا په‌یماننامه‌ی
بریست
لیتوفیسک_ یان
مۆرکرد له‌گه‌ڵیاندا
و بریاریاندا
هێزه‌کانیان
بکشێننه‌وه
له ناوچه‌کانی
ئه‌رزرۆم ، قارس ،
وان و گه‌لێ
شوێنی‌تر که‌به‌ده‌ست
ئه‌وانه‌وه‌بوو
، بۆ وڵاتی
خۆیان . ئه‌مه
بۆ ئینگلیز‌و
فه‌ره‌نساییه‌کان
وه‌کوو شایی و
زه‌ماوه‌ند
وابوو چونکه
مه‌یدانه‌که
چۆڵ‌بوو
بۆخۆیان تا به
ئاره‌زووی
خۆیان ته‌راتێنی
تێدابکه‌ن و
دابه‌شیبکه‌ن
.
ساڵی
1918 شێخ مه‌حمود
بوو به حاکمی
سلێمانی و
ئینگلیزه‌کانیش
بۆ پیرۆزبایی
ئه‌و چوونه
شاری سلێمانی
، په‌یوه‌ندییه‌کانی
نێوان شێخ و
ئینگلیز تاده‌هات
به‌ره‌و
خراپی ده‌ڕۆیشت
و کار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی ساڵی
1919 شێخ مه‌حمود
هێزه‌کانی
خۆی کۆبکاته‌وه
له‌ده‌به‌ندی
بازیان ، پاش
شه‌ڕو
پیکدادانێکی
زۆر شێخ
بریندارده‌بێ
و ده‌که‌وێته
ده‌ست
ئینگکیزه‌کان
و ده‌یده‌نه
مه‌حکه‌مه‌یه‌کی
عورفی له به‌غدا
و حوکمی
ئیعدامی به‌سه‌ردا
ده‌ده‌ن ، به‌ڵام
نه‌یانوێرا
ئیعدامی بکه‌ن
و ڕه‌وانه‌ی
هیندستانیان
کرد ، له‌وێش
به‌هۆی فشاری
کورد‌و ناڕه‌زایی
خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه
زۆری نه‌برد
هینایانه‌وه
بۆ کو‌ردستان .
هه‌رله‌ساڵی
1919 دا ژه‌نه‌ڕاڵ
شه‌ریف پاشا
به‌شداریکرد
له کۆنگره‌ی
ئاشتی له‌پاریس
و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی
پێشکه‌شکرد
له‌سه‌ر کورد
، ساڵێک دوای
ئه‌وه کورد و
ئه‌رمه‌ن
بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کیان
دا به ده‌وڵه‌ته
سوێندخواره‌کان
که‌ئه‌نجامی
ئه‌م دووته‌قه‌لایه
مۆرکردنی په‌یمانی
سیڤه‌ر بوو سه‌باره‌ت
به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت بۆ
کورد‌و ئه‌رمه‌ن
( به‌نده‌کانی
62 ، 63 ، 64 ) به‌ڵگه‌ی
ئه‌م ڕاستییه‌ن
که دوایی به‌پیلانێکی
نێوده‌وڵه‌تی
نێوان
تورکیا‌و به‌ریتانیا
به‌ناوی
گۆنگره‌ی
لۆزان بۆ
ئاشتی مه‌سه‌له‌ی
ولایه‌تی
موسڵ_ یان له
به‌رنامه‌ی
کۆنگره‌که
هێنایه‌ده‌ره‌وه
و له 24/07/1923 دا په‌یمانێکیان
مۆرکرد و له
هه‌موو به‌ڵینه‌کانی
پێشوویان په‌شیمانبوونه‌وه
که‌له په‌یمانی
سیڤه‌ردا دابویان
به کورد .
ئه‌یلولی
ساڵی 1920 کۆنگره‌ی
گه‌لانی
ڕۆژهه‌ڵات له‌باکۆ
گیراو 8 نوێنه‌ری
کورد به‌شداری
تیاکرد ، هه‌ر‌ساڵی
1920 ئینگلیزه‌کان
و فه‌ره‌نساییه‌کان
له کۆنگره‌ی
سان ریمۆن له
ئیتالیا
ڕیککه‌وتن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی
عیراق و فه‌له‌ستن
بۆ ئینگلیزه‌کان
بێت و سوریا‌و
لوبنانیش بۆ
فه‌ره‌نسا
بێت به‌و مه‌رجه‌ی
به‌ڵینه‌که‌ی
بلفۆری تیا
جێبه‌جێ
بکرێت سه‌باره‌ت
به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێک
بۆ جوله‌که .
ناکۆکی
و
ململانێکانی
نێوان خه‌ڵک و
ئینگلیزه‌کان
تاده‌هات
ڕووی له‌هه‌ڵچوون
بوو ، تورکه‌کانی
سه‌ربه ده‌وڵه‌تی
عوسمانی به‌ناوی
ئیسلامه‌وه
هانی خه‌ڵکه‌که‌یانده‌دا
شه‌ر له‌گه‌ڵ
ئینگلیزه‌کان
بکه‌ن که
شێوه‌ێ
ئایینی به
خۆوه گرتبوو
وه‌کو ئه‌وه‌ی
بچن بۆ غه‌زا
، بۆیه له‌سه‌ره‌تای
به‌هاری 1920 دا
شۆڕش ده‌ستیپێکرد
، له پیشانا
له فوراتی
ناوه‌ڕاست ،
دوایی نه‌جه‌ف
و که‌ربه‌لا و
به‌غدا و
باقوبه و
شاره‌بان و
ناوچه‌کانی
خانه‌قی و
کفری و گه‌لێ
شوێنی تری
گرته‌وه و هه‌زاران
که‌س چه‌کیان
هه‌ڵگرت ، به‌ڵام
له هاوینی هه‌مان
ساڵدا پاش به‌کارهێنانی
چه‌کی قورس و
کوشتارێکی
زۆر ، ئینگلیزه‌کان
توانییان
شۆڕشه‌که
دامرکێننه‌وه
.
له‌دوای
ڕووداوه‌کانی
1920 ئینگلیزه‌کان
بیریان له‌وه‌ده‌کرده‌وه
ئاشتی به‌رقه‌رار
بێ و خۆیان
دووربخه‌نه‌وه
له‌چاره‌سه‌ری
سه‌ربازی و له‌هه‌وڵی
دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکدا
بوون که‌ئه‌رکه‌کانی
ئه‌و قۆناخه
بگرێته ئه‌ستۆ
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
بپارێزێ . له 15
ی مارتی 1921 دا له‌سه‌ر
داوای وه‌زیری
کۆلۆنییه‌کان
( شه‌رشل ) له
قاهیره
کۆنفرانسێک
به‌سترا و
باسی کێشه‌ی
عێراقی
تێداکرا ، هه‌رله‌و
کۆنفرانسه‌دا
بریاریاندا
که فه‌یسه‌ڵ
کوڕی شه‌ریفی
مه‌ککه (
حسێن کوڕی عه‌لی
) که‌له‌بنه‌ماڵه‌ی
هاشمی بوو بکه‌نه
پادشای عێراق .
( ناوبراو سه‌رکرده‌ی
گشتی سوپای عه‌ره‌به‌کان
بوو له فه‌له‌ستین
و
ویستیان
بیکه‌نه
پادشای سوریا
، به‌ڵام به‌هۆی
هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
سوپای فه‌ره‌نسا
بۆ سوریا ،
جێی ئه‌و نه‌بۆوه
و ده‌ریانکرد ).
ساڵی
1922 به‌ریتانیا
و حکومه‌تی
عێراق له‌به‌یانێکی
هاوبه‌شدا
پشتگیری له
دامه‌زراندنی
حکومه‌تێکی
کوردی ده‌که‌ن
بۆ وه‌ستانه‌وه
ڕووبه‌ڕووی
تورکه‌کان ، ئه‌وه‌بوو
له‌مانگی
تشرینی دووه‌می
1922 دا شێخ مه‌حمود
ئاڵای
کوردستانی به‌رزکرده‌وه
و بانگه‌شه‌ی
بوون به مه‌لیکی
کوردستانی
کرد . سالێک
دوای ئه‌وه ( 1923
) په‌یوه‌ندییه‌کانی
نێوان
ئینگلیز و شێخ
هه‌مدیسان
تێکده‌چێته‌وه
و به‌بۆردومانکردنی
شاری سلێمانی کۆتایی
دێت .
ساڵی
1925 کۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لان هاتنه
کو‌ردستان بۆ
پرسوڕاکردن
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ساخکردنه‌وه‌ی
ولایه‌تی
موسل به‌ڵام
هیچیان به
هیچ نه‌کرد .
هه‌رله‌وساڵه‌دا
کو‌ردستان
لکێنرا به
عێراقه‌وه و
له ساڵی 1926 دا
په‌یمانی
سێقۆڵی نێوان
عێراق و
تورکیا و به‌ریتانیا
مۆرکرا دژی
کورد و هێشتنه‌وه‌ی
کو‌ردستان وه‌کوو
خۆی . له‌وکاته‌وه
خه‌ڵکی
کو‌ردستان له
خه‌باتێکی
بێوچاندا بوون
دژی ئینگلیز
که‌له ساڵی 1930
دا به شه‌ڕی
به‌رده‌رکی
سه‌را کۆتاییهات
. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه
به‌شێکی
ئێجگار که‌مه
له مێژووی
داگیرکردنی
عێراق و گه‌مه‌ی
سیاسی زلهیزه‌کان
سه‌باره‌ت به
دابه‌شکردنی
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له
نێوان
خۆیاندا و له‌ناوئه‌وانه‌ش
کو‌ردستان و
دواتریش به‌تاڵانبردنی
سامانه‌که‌ی .
بێگومان ئه‌رشیفی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیاو
فه‌ره‌نسا و
تورکیا پڕێتی
له
دۆکومێنتی له‌وبابه‌ته
.
ئه‌وه‌نده‌ی
په‌یوه‌ندی
به عێراق و
کوردستانه‌وه
هه‌بێت ، زلهێزه‌کان
گوێیان نه‌داوه
به‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که
چی‌یان
ویستووه یان
ده‌وێت ،
پشتیان نه‌یه‌شاوه
به‌وه‌ی چه‌ند
له خه‌ڵکه‌که‌ی
ده‌کوژرێت و
تیاده‌چێت و
ماڵی وێران ده‌بێت
، ئه‌مان به‌ناوی
ڕزگارکردنی
خه‌ڵکی عێراق
له
زوڵم‌وزۆری
ئیمپراتۆری
عوسمانی
هاتنه ناوه‌وه
وه‌کوو (
ڕزگارکه‌ر
نه‌ک داگیرکه‌ر
!) تا ورده
ورده پاش شه‌ڕو
پێکدادان و
ڕشتنی خوێنی
زۆر توانییان
کۆنتڕۆڵی
عێراق به
کوردستانیشه‌وه
بکه‌ن .
ئینگلیزه‌کان
ده‌یانزانی
له عێراقدا
سێ پێکهاته‌ی
شیعه ، سوننه
، کورد هه‌یه
، که‌چی به
فروفێڵ و
فریودان و په‌نابردنه
به‌ر زه‌بروزه‌نگ
و به‌کارهێنانی
چه‌ک و
خوێنڕشتن ، به‌زۆر
لکاندیانن به‌یه‌که‌وه
، بۆنمونه له
ساڵی 1925
دا کۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لان هاتنه
کو‌ردستان بۆ
پرسوڕاکردن
به‌خه‌ڵک ،
تابزانن
میلله‌ت ده‌یه‌وێ
له‌گه‌ڵ
عێراقدا
بمێنێته‌وه
، یاخود
جیاببێته‌وه
، ئه‌وان پرس و
ڕایان به
توێژێکی
دیاریکراوی
وه‌کوو سه‌رۆک
هۆزوخێڵ و
بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند
و شێخ و مه‌لا
کرد و میلله‌ته‌که‌یان
پشتگوێ خست ،
که‌چی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی
سلێمانی وکه‌رکوک
پێوه‌لکاندنیان
قه‌بووڵ نه‌بوو
، به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه هه‌ولێروموسلیش
ده‌یانویست
له‌گه‌ڵ
عێراقدا
بمێننه‌وه
به‌ومه‌رجه‌ی
خۆیان ، خۆیان
به‌رن به‌ڕیوه،
چه‌نده‌هاجار
به‌ڵێنی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تیان
داوه به‌کورد
که‌چی له
فریودان و درۆ
به‌ولاوه
چیتر نه‌بوو .
سه‌رکرده‌ی
ئه‌وسه‌رده‌مه
شێخ مه‌حمودی
حه‌فید بوو که‌له
ناکۆکی و
ململانێیه‌کی
به‌رده‌وامدابوو
له‌گه‌ڵ
ئینگلیزه‌کاندا
، داد‌و بێدادی
بوو له‌ده‌ستیان
به‌هۆی به‌ڵین
و درۆ‌و فریودانی
ئه‌وانه‌وه
، سه‌ری
لێتێکچوبوو
نه‌یده‌زانی
به‌لای
کامیاندا خۆی
ساخ بکاته‌وه
، ئینگلیزه‌کان
یاخود تورکه‌کان
. ئه‌و
ناچاربوو له‌ساڵێ
1923 دا نامه‌یه‌ک
بۆ شووره‌وی
بنێرێت پاشئه‌وه‌ی
بڕوای له‌ق
بووبوو به
ئینگلیزه‌کان
، به‌ڵام وه‌ڵامی
ئه‌ونامه‌یه
دیارنییه. له‌جارێکیتردا
نامه ده‌نێرێ
بۆ حسێن کوڕی
عه‌لی له
حیجاز بۆئه‌وه‌ی
نێوانی خۆیی و
ئینگلیزه‌کان
چاکبکاته‌وه
، به‌ڵام ئه‌ویشیان
سوودی نه‌بوو
، شێخ مه‌حمود
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌ی زۆری
هه‌بوو ، ڕه‌ق
و وشک بووه
له‌گه‌ڵ
ئینگلیزه‌کاندا
، به‌ڵام
حکومه‌تی به‌ریتانیاش
به‌ڕه‌سمی به‌رنامه‌یه‌کی
ئاشکراو فه‌رمییان
نه‌بووه سه‌باره‌ت
به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێک
بۆ کورد و له
درۆ‌و پاشگه‌زبوونه‌وه
له نوسراو‌و
دۆکومێنته
ره‌سمییه‌کان
به‌ولاوه
هیچیتریان له‌ده‌ست
نه‌هاتووه ،
ته‌نانه‌ت
ڕێزیان له مه‌بده‌ئه‌کانی
سه‌رۆک ویلسن
ی ئه‌مه‌ریکایش
نه‌گرت که‌له
18/01/1918 دا بڵاوی
کرده‌وه و له
چوارده
خاڵدا مه‌رجه
سه‌ره‌کییه‌کانی
ئاشتی له
جیهاندا ده‌ستنیشانکردبوو
، به‌ندی
دوازده‌یه‌م
ده‌سته‌به‌ری
( مافی
ئۆتۆنۆمی ) بۆ نه‌ته‌وه
نا تورکه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئیمپراتۆری
عوسمانی ده‌کات
.
ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه به‌شێکی
گرنگ بوون له
هۆکاره
نێوده‌وڵه‌تێکه
که نه‌یانهێشتووه
کورد ببێته
ده‌وله‌ت و
بێگومان
زلهێزه‌کان چ
ئه‌وسا و چ
ئێستا بیریان
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان کردۆته‌وه
له ناوچه‌که‌دا
، بۆنموونه
له‌دوای
ڕووخانی
ئیمپراتۆری
عوسمانی ، گه‌مه‌ی
سیاسی له‌سه‌ر
دابه‌شکردنی
ناوچه‌که
زیاتر له‌ده‌ستی
رووسه‌کان و فه‌ره‌نساییه‌کان
و ئینگلیزه‌کاندا
بوو ، ئه‌وان
خاوه‌نی
بریاربوون له
پێکه‌وه‌لکاندنی
سنووره‌کان
یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان
.
له
پێش به‌رپابوونی
شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ری 1917
له‌شکری ڕووس
هاتبوه ناو
تورکیاوه و به‌شێکی
کوردستانی به‌ده‌سته‌وه
بوو ،
ئینگلیزه‌کان
ده‌یانویست
شتێک بۆ کورد
بکه‌ن تا
بیانکه‌ن به‌گژ
ڕووسه‌کاندا
، به‌ڵام دوای
شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر
ڕووسه‌کان
کشانه‌وه
وڵاتی خۆیان و
ئینگلیزه‌کانیش
وازیان له‌و
پرۆژه‌یه
هێنا شتێک بۆ
کورد بکه‌ن و
له‌هه‌مانکاتیشدا
ده‌ترسان
ببنه
دراوسێی
ڕووسه‌کان ،
بۆیه هاتن له‌گه‌ڵ
تورکه‌کان
ڕیککه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی
ولایه‌تی
موسل وه‌کوو
خۆی بمێنێته‌وه
و هیچیش بۆ
کورد نه‌کرێت
. تورکه‌کانیش
جگه‌له‌وه‌ی
توانییان
کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن
و شه‌ڕی
یۆنانییه‌کانیان
پێبکه‌ن و له
خاکی تورکیا
ده‌ریانپه‌ڕێنن
، له
دوژمنایه‌تییه‌کی
به‌رده‌وامی
کوردا بوون و
له‌هه‌موو ئه‌و
به‌ڵێنانه
په‌شیمانبوونه‌وه
که خودی مسته‌فا
که‌مال له
پێش شه‌ڕی
یۆنان‌دا
دابووی به
کورد .
ئه‌مانه
به گشتی ئه‌وه
ده‌رده‌خه‌ن
که کورد له کاتی
خۆیدا جگه‌له‌وه‌ی
پاڵپشتی نه‌بووه
و بێ که‌س
بووه ،
دیپلۆماسییه‌تیشی
نه‌بووه یان
لێی تێنه‌گه‌یشتووه
، یان لاواز
بووه به‌رامبه‌ر
به زلهێزه‌کان
و هه‌میشه په‌نای
بردۆته به‌ر
چه‌کهه‌ڵگر‌تن
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌وان و شه‌ڕی
هه‌موو لایه‌کانی
( ڕووس ،
ئینگلیز ،
تورک ) ی
کردووه به‌بیئه‌وه‌ی
حسابی زه‌ره‌رو
قازانجی خۆی
بکات ، جگه‌له‌وه
ڕاپه‌رینه‌کانی
شێخ مه‌حمود
حزبێکی سیاسی
له‌دواوه نه‌بووه
و زیاتر شێوه‌ی
خێڵه‌کی و
ئایینی به‌خۆوه
گرتبوو ، بۆ
نموونه
موناسه‌به
چییه هێزێکی
چه‌کداری هه‌زارسواره‌ی
کورد به سه‌رکردایه‌تی
شێخ مه‌حمود
له ساڵی 1915 دا
بگاته شوعه‌یبه
و شه‌ڕی
ئینگلیزه‌کان
بکات ، ئه‌مه
له‌کاتێکدا
کێشه‌ی عێراق
نه‌که‌وتبوو
به‌لایه‌کدا
و حکومه‌تی
عێراق هه‌ر
درووست نه‌بووبوو ، جگه‌له‌وه‌ی
هیچ شتێک نه‌بوو
کورد و عێراق
و عه‌ره‌ب
کۆبکاته‌وه
له ئایینی
ئیسلام به‌ولاوه
که تورکه‌کان
بانگه‌شه‌یان
بۆده‌کرد دژی
ئینگلیزه‌کان
. هه‌ر ئه‌مه
ئه‌وه‌مان
بیرده‌خاته‌وه
که سه‌رانی
کورد له شه‌سته‌کان
و حه‌فتاکاندا
، واته هه‌ردو
شه‌ڕی 1967 و 1973 ی
نێوان عه‌ره‌ب
و ئیسرائیل
کردیانه
هاوار و شیڕه
شیڕ دژی
ئیسرائیل و
سایۆنیزم و
ئیمپریالیزم .
له‌پاڵ ئه‌م
هه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
کورد بۆخۆیشی
دواکه‌وتوو و
خۆشباوه‌ڕ
بووه و چی‌یان
پێوتووه خێرا
بڕوای کردووه
، ئه‌گه‌نا
موناسه‌به
چییه کورد به
قسه‌ی مسته‌فا
که‌مال هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ
و بچێ شه‌ڕی
یۆنانییه‌کان
بکات .
به
درێژایی
مێژوو
کو‌ردستان
دووجار دابه‌شکردنی
به خۆوه
بینیوه ، یه‌که‌میان
له‌ساڵی 1514 دا
پاشئه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی به‌سه‌رکردایه‌تی
سوڵتان سه‌لیم
به‌سه‌ر هێزه‌کانی
شا ئیسماعیلی
سه‌فه‌ویدا
سه‌رده‌که‌وێت
له شه‌ڕی
چاڵدێراندا ،
دووه‌م به‌پێی
په‌یمانی
سایکس- بیکۆی
نیوان فه‌ره‌نساو
به‌ریتانیا له‌ساڵی
1916 دا که به‌و
پێیه عێراق و
فه‌له‌ستین
به‌ر
ئینگلیزه‌کان
ده‌که‌وێت .
له‌هه‌ردوجاره‌که‌دا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
کو‌ردستان مه‌یدانی
ته‌راتێنی ئه‌م
زلهێزانه
بووه جگه‌له
باری
جیوپۆلیتیک و
ستراتیژی
ناوچه‌که
خۆی ، هه‌روه‌ها
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
کورد بێده‌سه‌ڵات
بووه و هێزی
له‌ده‌ستدا
نه‌بووه
ڕووبه‌ڕووی
نه‌یاره‌کانی
بوه‌ستێته‌وه‌و
له‌گه‌مه
سیاسییه‌کانیش
به‌باشی تێنه‌گه‌یشتووه
و هه‌میشه
دۆڕاوبووه ،
به‌هۆی ئه‌مانه‌وه
ده‌بینین
کوردستانه‌که‌ی
ئێمه وه‌کوو
خۆی مایه‌وه
و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بۆته خاڵیکی
هاوبه‌شی
گرنگی نێوان
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
کوردستانیان
به‌سه‌ردا
دابه‌شکراوه
به‌تایبه‌تی
و دواتریش هه‌موو
ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به‌گشتی
و کارێکی وه‌های
کردووه
تیکڕای ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
هیچ کۆک نه‌بن
ئه‌وا له‌سه‌ر
ئه‌وه کۆکن که
نابێ کورد
ببێته ده‌وڵه‌ت
! .
هه‌رچی
عێراق و
سوریایه به
پشتی ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بییه‌کانی
تر و جامیعه‌ی
عه‌ره‌بی
پێیان وایه
که کو‌ردستان
به‌شێکه له
خاکی عه‌ره‌ب
و نابێ بستێکی
لێ جیاببێته‌وه
، ئه‌مانه
بڕوایان به
شتێک نییه که
ناوی
کو‌ردستان بێت
و کورد به
بێگانه ده‌زانن
له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی
خۆی ، له‌سوریا
هه‌قی
هاوڵاتیبوونیشیان
ناده‌نێ !
شۆڤێنیسته
عه‌ره‌به‌کان
له‌کاتی
خۆیدا ،
ئێستایش له‌سوریا
، چی‌یان له‌ده‌ست
هاتبێ له‌دژی
کورد
کردوویانه و
له‌مه‌ودوایش
ئه‌گه‌ر
بۆیان ده‌ستبدات
له‌جاران
خراپتر ده‌که‌ن
. ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته
توانیویانه
هاوکاری و
پشتگیری هه‌موو
ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بییه‌کانیتر
بۆ خۆیان
مسۆگه‌ربکه‌ن
و به‌هه‌موویان
ئابڵووقه‌ی
کوردیان داوه
. له‌لایه‌کی
تره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌مانه سه‌رچاوه‌یه‌کی
وزه‌ی گه‌وره‌ن
له دنیادا و
ئه‌مه‌ریکاو
ده‌وڵه‌تانی
تری ڕۆژئاوا
پێویستی به‌وانه
جگه له
ئیلتیزاماتی
ئابوری ،
بازرگانی ،
دیپلۆماسی ،
له‌به‌رئه‌وانه
توانیویانه
زه‌ره‌ری زۆر
له کورد بده‌ن
و ڕێگه‌ی
چوونه‌پێشه‌وه‌ی
لێ‌بگرن .
دووده‌وڵه‌ته‌که‌ی
تریش ، ئێران
و تورکیا که‌به‌شێکی
گه‌وره‌ی
کوردستانیان
به‌سه‌ردا
دابه‌شکراوه
له‌مان
باشترنین ، هه‌رچی
ده‌وڵه‌تی
ئێرانه له
پێنج نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب ،
کورد ، ئازه‌ر
، بلوچ ، فارس
پێکهاتووه ،
مه‌لاکان له
ئێران له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی
کۆمارێکی
ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
و په‌یڕه‌وی مه‌زه‌بی
شیعه ده‌که‌ن
، که‌چی به‌کردار
سیاسه‌تی پان
ئیرانیزم ی حه‌مه‌ره‌زا
په‌هله‌وی
پیاده ده‌که‌ن
و ده‌یانه‌وێ
هه‌موو
هاوڵاتییه‌ک
خۆی به
ئێرانی و
موسڵمان
بزانێ و باسی
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌کات که سه‌رئێشه‌یه
بۆ ئه‌وان ،
به‌پێچه‌وانه‌وه
په‌لاماری ده‌ده‌ن
و چی‌یان له‌ده‌ست
بێت به‌رامبه‌ری
ده‌یکه‌ن ، به‌ڵگه‌ی
ئه‌م ڕاستییه
په‌لاماردان
و ڕوخاندنی
کۆماری مه‌هاباد
بوو که 22 ی
کانوونی دووه‌می
1946 دامه‌زرا و یازده
مانگ له‌سه‌ر
قاچی خۆی وه‌ستا
.
له
تورکیاش له‌سه‌رده‌می
ڕووخانی
ئیمپراتۆری
عوسمانی و سه‌رهه‌ڵدانی
بیری شۆڤێنی و
نه‌ته‌وه په‌رستی
که‌مالیسته‌کانه‌وه
، حکومه‌تی
تورکیا چی له‌ده‌ستهاتبی
له قه‌تڵوعامکردنی
کورد ،
ڕاگوێزان و ده‌رپه‌ڕاندنی
ده‌یانهه‌زار
کورد له
شوینی خۆیان ،
کردوویانه‌و
به‌مه‌یش نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه
و کوردیان به
تورکی شاخاوی ناساندووه
به میلله‌ته‌که‌ی
خۆیان و
منداڵی شیره‌خۆره‌و
سه‌ربێشکه‌شیان
وه‌ها په‌روه‌رده
کردووه که
له ڕه‌گه‌زی
تورک به‌ولاوه
هیچ ڕه‌گه‌زێکی
تر نییه له‌سه‌ر
خاکی تورکیا ،
بۆیه ئه‌وان
( گه‌ل و حکومه‌ت
و سوپا ) دژی
کوردن و
وازووش ده‌ستهه‌ڵناگرن
! . جگه‌له‌مانه
تورکه‌کان له‌ساڵی
1915 دا قه‌سابخانه‌یه‌کیان
بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان
دانا و
ملیۆنێک
زیاتر ئه‌رمه‌نیان
سه‌ربڕی و په‌ڵه‌یه‌کی
ڕه‌شی پیسیان
نا به‌ته‌وێڵی
خۆیانه‌وه
که ئێستایش
پاش 90 ساڵ
بیرنه‌چۆته‌وه
و ناوبه‌ناو
سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه
له ئه‌وروپا
، به‌تایبه‌تی
له فه‌ره‌نسا
.
له‌لایه‌کیتره‌وه
تورکیا
جێگایه‌کی
ستراتیژی
گرنگی هه‌یه
و ئاسیای ناوه‌ڕاست
و قه‌فقاس و
روسیا و ئه‌وروپا
و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و
ده‌ریای سپی
ناوه‌ڕاست به‌یه‌که‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه
، خۆیشی له‌مێژه‌وه
ئه‌ندامی په‌یمانی
ناتۆیه و
بنکه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مه‌ریکا
له ئه‌نجه‌رلیک
و زۆر شوێنی
تری تورکیا هه‌یه
و په‌یوه‌ندییه‌کی
توندوتۆڵی
بازرگانی ،
ئابووری له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ریکاو
ئیسرائیل‌دا
هه‌یه و له
ڕۆژانی شه‌ڕی
ساردا
هاوکاری زۆری
ئه‌مه‌ریکای
کردووه و
ڕۆڵی گرنگی
بینیوه له
ناوچه‌که‌دا
دژی سۆڤیه‌تی
جاران و…..تاد له‌به‌ر
ئه‌م هۆیانه
ده‌بینین به‌ژه‌وه‌ندی
ئه‌مان و ئه‌مه‌ریکا
له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کورد و هه‌ندی
وڵاتی تره‌وه‌یه
و بایه‌خێکی
تایبه‌تی هه‌یه
.
تورکه‌کان
له‌مێژه‌وه
دژایه‌تی کورد و
کێشه‌که‌ی ده‌که‌ن
و له‌هه‌رجارێکدا
گۆڕانێک به‌ڕێوه‌بێت
که خێری کوردی
تێدابێت ئیتر له‌سه‌ر
ئاستی
ناوخۆیی بێ
یان ( ئیقلیمی
، نێوده‌وڵه‌تی
) ، خێرا
کێچ ده‌که‌وێته
که‌وڵیان و
ناڕه‌زایی و
نیگه‌رانی
خۆیان پیشانده‌ده‌ن
و شاندی خۆیان
ده‌نێرنه به‌غدا
و کاره‌کان ده‌شێوێنن
، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئێران
، سوریا ،
جارانی
عێراق
هه‌میشه له
په‌یوه‌ندی
چڕوپڕو به‌رده‌وامدابوون
و ڕاوێژی به‌رده‌وامیان
به‌یه‌ک ده‌کرد
دژی هه‌موو ده‌ستکه‌وتێک
بۆ کورد
و چی‌یان له‌ده‌ستهاتبێ
لێی نه‌وه‌ستاون
و ئێستایش
چاویان هه‌ڵناێێ
به‌م
بارودۆخه‌ی
ئێستای کو‌ردستان
و هه‌میشه له‌هه‌وڵی
تێکدانیدان ،
هه‌رئه‌مانبوون
چاویان
سوورکرده‌وه
له سوریا و
هه‌ڕه‌شه‌ی
هێرشی سه‌ربازییان
کرد ، ئه‌گه‌ر
بێت‌و عه‌بدوڵڵه
ئۆجئالان ده‌رنه‌په‌ڕێنێ
له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی
که پیلانێکی
سی ئای ئه‌ی ،
میت و موساد
بوو ، کار گه‌یشته
ئه‌وه‌ی حوسنی
موباره‌کی سه‌رۆکی
میسر ناوبژی
بکات و قه‌ناعه‌ت
به حافز ئه‌لئه‌سه‌د
ی سه‌رۆکی
سوریا بهێنێ
که عه‌بدوڵڵه
ئوجئالان
دوور بخاته‌وه
له سوریا ،
پاش ده‌رپه‌ڕاندنی ، به
پیلانێکی تر
ده‌ستگیریان
کرد‌و بردیانه‌وه
بۆ تورکیا .
تورکیا‌و
ئێرانیش به‌حوکمی
په‌یوه‌ندییه
ئابووری و
دیپلۆماسی و
بازرکانییه‌کانیان
له‌گه‌ڵ دنیای
ده‌ره‌وه‌دا
به ئاسانی ده‌ستیان
ده‌گاته
زلهێزه‌کان و
له هه‌مووکاتێکدا
وه‌کوو ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بییه‌کان
فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ریان
و نایانه‌وێ
کورد ببێته
ده‌وڵه‌ت ،
دیاره
زلهێزه‌کانیش
، به‌تایبه‌تی
ئه‌مه‌ریکا ،
چه‌ند دۆست و
پاڵپشتی کورد
بێت که‌چی
له‌وه زیاتر
ئیلتیزامی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
هه‌یه و نایه‌وێ
له‌به‌رخاتری
چاوی کاڵی
کورد دنیا له‌خۆی
بوروژێنێ ، ئه‌مه
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له
کورد
زیاتریان
پێیه پێشکه‌شی
ئه‌مه‌ریکای
بکه‌ن و خزمه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌وی پێبکه‌ن
. ڕه‌نگه ئه‌م
بۆچوونانه
ڕێژه‌یی (
نسبی ) بێت و له
هه‌لومه‌رجێکی
تردا ئه‌گه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
کورد‌و ئه‌مه‌ریکا
جووتبوون و گه‌یشتنه
ئاستێکی
ستراتیژی وه‌کوو
وڵاتانی تری
ناوچه‌که ئه‌وا
بێگومان شته‌کانیش
وه‌کوو خۆیان
نامێننه‌وه
و گۆڕانی به‌سه‌ردا
دیت .
له‌ناو
ده‌وڵه‌ته
ئیقلیمییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا سعودیه
و میسر و ئه‌رده‌ن
ڕۆڵێکی
سێکوچکه‌یی
ده‌گێڕن له
ڕێکخستنی
گوتاری سیاسی
عه‌ره‌بیدا
به‌سه‌رکردایه‌تی
سعودییه‌کان
، هه‌روه‌ها
پاراستن و
ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا
سه‌باره‌ت به
ڕووداوه‌کانی
ناوچه‌که له‌هه‌ریه‌ک
له عێراق و ئێران
و فه‌له‌ستین
و لوبنان ، ئه‌مانه
به گشتی
دیپلۆماسیه‌تی
دووفاق ،
دووسه‌ر و دوڕوو
پیاده‌ده‌که‌ن
که یه‌کێکیان
دۆستایه‌تییه
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا
و ئه‌ویتریان
پێچه‌وانه‌یه
و خه‌ریکی
ریزکردنی
کۆسپن بۆ ئه‌و
و هه‌رچی ئه‌و
حه‌زی پێنه‌کا
ئه‌وان له
پشته‌وه ده‌یکه‌ن
له‌دژی ، وه‌کو
ده‌ستخستنه
کاروباری
ناوخۆی ئه‌و
سێ ده‌وڵه‌ته‌ی
سه‌ره‌وه به
خشکه‌یی و له
ژێره‌وه ، که
له‌باسی
فاکته‌ری
عێراقیدا
دێمه‌وه سه‌ری
و باسی لێوه‌ده‌که‌م
.
ئه‌مڕۆ
ئه‌مه‌ریکا
پێی ناوه‌ته
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته‌وه
پاشئه‌وه‌ی ڕژێمه‌کانی
تالیبان وسه‌ددامی
له‌ناوبرد و
زوو بانگه‌شه‌ی
شه‌ڕی دژه‌تیرۆرو
بنیاتنانی
ڕژێمێکی
دیموکراتی
کرد له ئه‌فغانستان
و عێراقدا ،
هه‌روه‌ها
پرۆژه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
گه‌وره که
به حساب
عێراق ده‌بێته
جێپێگه‌ی ئه‌وان
. ئه‌م سیاسه‌ته
نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریکا
بۆ وڵاتانی
ناوچه‌که به
تایبه‌تی خه‌لیجییه‌کان
وه‌کوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک
وابوو ( که من
نامه‌وێ زۆر
له‌سه‌ری
بڕۆم چونکه
بابه‌ته‌که‌مان
شتێکیتره ) و
هه‌رهه‌موویان
که‌وتنه
خۆیان و ده‌ستیانکرد
به په‌یوه‌ندی
و
بیروڕاگۆڕینه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه
، کارگه‌یشته
ئه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی
گه‌وره گه‌وره
بکه‌نه
پرۆژه‌که‌ی
ئه‌مه‌ریکاوه
و زۆرشتی ئه‌و
تێکبده‌ن و
دوایبخه‌ن یاخود
ڕایگرن ، به‌تایبه‌تی
مه‌سه‌له‌ی
به‌رقه‌راربوونی
ئاشتی له
عێراقدا .
بێگومان کێشه‌ی
کوردیش به‌شێکی
گرنگی ئه‌و
سیناریۆیه‌یه
که ده‌وڵه‌تانی
ناوبراو به‌بایه‌خه‌وه
حسابی بۆده‌که‌ن
به تایبه‌تی
ئه‌وان عێراق
به وڵاتی
ئیسلام و عه‌ره‌ب
له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن
، خاکه‌که‌یشی
به‌به‌شێک له‌خاکی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب ده‌زانن
.
فاکته‌ری
عێراقی شانبه‌شانی
سێ فاکته‌ره‌که‌ی
تر گرنگی خۆی
هه‌یه له
ئالۆزکردن و
شێواندنی
کێشه ڕه‌واکه‌ی
ئێمه له‌ناوه‌وه‌ی
عێراق ، هۆی
ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ له
دایکبوونی
عێراق به
شیوه‌یه‌کی
شێواو که
کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی
ئه‌تنی ،
تایفی ،
مه‌زه‌بی له‌گه‌ڵ
خۆی هێناوه‌و
هیچیان له‌ویتریان
ناچێت .
بێگومان
عێڕاق له پێش
داگیرکردنی
ساڵی 1914 وه له
سێ ولایه‌ت
پێکهاتبوو (
به‌سره ، به‌غدا ، موسل )
شتێک نه‌بوو
ناوی عێراق
بێت ،
ئینگلیزه‌کان
هاتن به‌زۆری
هێزو
خوێنڕشتن هه‌ر
سێ ولایه‌ته‌که‌یان
پێکه‌وه
گرێدا و
عێراقی ئه‌مڕۆیان
لێدرووستکرد
به‌بێئه‌وه‌ی
پرس به
دانیشتوانه‌که‌ی
بکه‌ن و که‌سێکی
سوننه‌یان له
خێزانی هاشمی
له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هێنا و
تاجی شاهانه‌یان
له‌سه‌رسه‌ری
دانا و کردیان
به پادشای
عێراق و ده‌سه‌ڵاتیان
دایه ده‌ست
سوننه که که‌مینه‌بوون
و شیعه‌و
کوردیان په‌راوێزکرد
وه‌کوو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
و ماوه‌ی 83 ساڵ
حوکم له ده‌ستی
ئه‌واندابوو
له عێراقدا
که‌به‌حوکمی
پۆلیس و سوپا‌و
دیکتاتۆره‌کان
ناوزه‌د ده‌کرێت
و هه‌رچی له‌ده‌ستیانهات
له‌دژی خه‌ڵکی
عێڕاق به
کورد و عه‌ره‌ب
و که‌مایه‌تییه‌کانیتره‌وه
کردیان بۆ
خزمه‌تکردنی
پرۆژه‌کانی
خۆیان و
ئینگلیز .
ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی
به کورده‌وه
هه‌بێت ،
حکومه‌تی عێراق
له ساڵی 1921 - 1958 وه که‌به‌سه‌رده‌می
پاشایه‌تی
ناوده‌برێت
چی له‌ده‌ستهات
به‌رامبه‌ر
به کورد له
درۆ و ساخته‌و
ده‌ستبڕین و
فریودان کردی
، به‌مه‌یش نه‌وه‌ستایه‌وه
، په‌نای برده
به‌ر هێزی
سوپا بۆ په‌لاماردانی
ڕاپه‌ڕینه‌کانی
شێخ مه‌حمود ،
هه‌روه‌ها
ڕاپه‌ڕین و
شۆڕشی
بارزانییه‌کان
( 1931 – 1932 )( 1943- 1945 ) له
ناوچه‌ی
بارزان .
سه‌رده‌می
حوکمی
کۆمارییش له
عێراقدا 1958 – 2003 له‌وه‌ی
پێش خۆیان
باشتر نه‌بوو
، ده‌سه‌ڵات
هه‌مووی له‌ده‌ستی
ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی
سوپادا
کۆبووبۆوه
که له‌دوایین
جاردا که‌وته
ده‌ستی حزبی
به‌عسی عه‌ره‌بی
ئیشتراکی و
ماوه‌ی 35 ساڵ
سیاسه‌تی
تۆتالیتا‌ر و
فاشیانه‌یان
پیاده کرد و
هه‌ر خه‌ریکی
قه‌تڵوعام و
له‌ناوبردنی
خه‌ڵکی بوون .
ئه‌مانه به‌هۆی
ئه‌وه‌ی
ڕژێمێکی
شموولی بوون ،
که‌سیتریان
قه‌بووڵ نه‌بوو
له عێراق و
کوردستاندا ،
ئه‌نفالکردنی
خه‌ڵکی
کو‌ردستان و به‌کارهێنانی
چه‌کی
کیمیایی و
ونکردنی فه‌یلییه‌کان
و بارزانییه‌کان
و کوشتن و له‌ناوبردنی
شیعه له‌ناوه‌ڕاست
و خوارووی
عێراق چه‌ند
نموونه‌یه‌کی
زیندوون .
به‌دریژایی
حوکمی سه‌رده‌می
کۆماریی که 45
ساڵی خایاند ،
ڕێکه‌وتننامه‌ی
11 ی مارت ی 1970
باشترین ده‌ستکه‌وتی
سیاسی بوو بۆ
کورد که
چوارساڵ
ئاشتی به‌رقه‌رار
کرد له
کوردستاندا و
دواتر هه‌ر له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌عس خۆیه‌وه
پووچه‌ڵ کرایه‌وه
و به‌په‌لاماری
ئه‌وان بۆسه‌ر
کو‌ردستان
کۆتایی هات .
له‌دوای
جه‌نگی ئێران
و عێراق 1980 – 1988 و په‌لاماردانی
کوێت و
داگیرکردنی
له‌ساڵی 1990 دا ،
گۆڕانکارییه‌کی
سیاسی گه‌وره
له عێراقدا
ڕوویدا که به
تێکشکانی
سوپای عێراق
له کوێت و
دواجار کشانه‌وه‌یان
له‌وێ کۆتایی
پێ هات و
دواتریش
ناوچه‌ی دژه‌فڕین
له‌کوردستاندا
سه‌پێنرا به‌سه‌ر
ڕژێمی به‌غدادا
و سه‌دامیان
سووکوچرووک
کرد و چۆنیان
ویست وه‌ها
مامه‌له‌یانکرد
.
گه‌وره‌ترین
وه‌رچه‌رخانی
مێژوویی له‌عێراقدا
له ڕۆژی
درووستبونییه‌وه
( 1921 ) ،
هێرشه‌که‌ی
ئه‌مه‌ریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانی
بوو بۆسه‌ر به‌غدا
له ڕۆژی 9/04/2003 دا ، که
به‌ڕووخانی
ڕژێمی به‌غداو
به‌عس
کۆتاییهات و پاش 83
ساڵ ، عێراق
هه‌ڵوه‌شایه‌وه
و که‌وته به‌رده‌می
قۆناخێکی سیاسی
نوێ ، ده‌ستوور
و یاساکانی به‌عس
و دامه‌زراوه
گرنگه‌کانی ،
وه‌کوو وه‌زاره‌تی
ناوخۆ
، به‌رگری ،
ڕاگه‌یاندن ،
هه‌روه‌ها ئه‌من
و ئیستخبارات
هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و نرخیان نه‌ما
، پێکهاته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
عێراق ،
شیعه ،
سوننه ، کورد
و که‌مایه‌تییه‌کانی
تر له
مشتومڕی ئه‌وه‌دابوون
چۆن عێراق
بنیات بنێنه‌وه
چونکه هه‌ڵته‌کاندنی
ڕژێمی به‌غدا
بۆشاییه‌کی
سیاسی ،
ئابووری ،
کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌منی گه‌وره‌ی
له دوای خۆی
جێهێشت که هه‌تا
ئێستایش
عێراق پێوه‌ی
ده‌ناڵینێ .
هه‌وڵوته‌قه‌لاکان
و کاره‌کانی
مه‌جلیسی
حوکم به سه‌رۆکایه‌تی
پۆل برێمه‌ر و
مشتومڕو
چاوسوورکردنه‌وه‌و
سه‌رپێکه‌وه‌نان
و و هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانی
ئه‌ملاو ئه‌ولا
، زیاتر
له دووساڵی
خایاند تا
دوایین جار له
ڕۆژی 15/12/2005 دا هه‌ڵبژاردن
کرا بۆ په‌رله‌مانی
عێراق و بۆ یه‌که‌مجار
له‌مێژووی
عێراقدا شیعه‌کان
زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان
هێنا و ده‌سه‌ڵات
که‌وته‌ده‌ستیان
و ئیتر له‌و
ڕۆژه‌وه
سوننه‌ی
عێراق ، به‌تایبه‌تی
ئیسلامی
توندڕه‌و و نه‌ته‌وه
په‌رسته
شۆڤێنیسته‌کان
،
هاواریان
لێهه‌ڵساوه
و به
پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی
عه‌ره‌ب و
هاوکاریی ئه‌وان
هه‌موو شتێک
ره‌تده‌که‌نه‌وه
که‌له‌گه‌ڵ
بیرکردنه‌وه‌یاندا
جووت نه‌بێت
و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیا‌نی
تیانه‌بێت ،
که باسیش
دێته سه‌ر
کێشه‌ی کورد و
مه‌سه‌له‌چاره‌نووسسازه‌کان
، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ
توومه‌تی
جیابوونه‌وه‌خوازی
و دابه‌شکردن
و له‌توپه‌تکردنی
عێراق ده‌ده‌نه
پاڵ کورد و ، ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانه‌کانیش
تاوانبارده‌که‌ن
به داگیرکه‌ر
و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان
لێده‌که‌ن .
سوننه‌کان
تیاچوونی سه‌ددام
و ڕژێمه‌که‌ی
به تیاچوونی
خۆیان له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن
چونکه ده‌زانن
جارێکی‌تر له
ڕێگا‌ی
سندووقه‌کانی
ده‌نگدانه‌وه
ناتوانن ده‌سه‌ڵات
بگرنه‌وه ده‌ست
، مه‌گه‌ر ( وه‌کوو
خۆیان خه‌ونی
پێوه ده‌بینن
) به‌ده‌رپه‌ڕاندنی
ئه‌مه‌ریکاو
دواتریش به‌ناوی
ئیسلام و
عروبه‌وه ،
به په‌نابردنه
به‌ر سوپا‌و
کۆده‌تای سه‌ربازی
، له‌ڕێگه‌ی
قه‌تڵوعامکردنی
خه‌ڵکییه‌وه
جارێکی‌تر ده‌سه‌ڵات
بگرنه‌وه ده‌ست
له عێراقدا . هه‌ر ئه‌م
بیرکردنه‌وانه‌یه
که ئه‌وانی
والێکردووه
په‌نا بۆ
ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده
، ئیسلامه
توندڕه‌وه‌کان
، پاشماوه‌کانی
سه‌ددام به‌رن
و به یارمه‌تی
خه‌لیجییه‌کان
، له‌پێش هه‌موویانه‌وه
سعوودیه ، که(
بیلبیله‌ی
ئاژاوه‌یه
له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا )
، شه‌ڕێکی
ناوخۆ به‌رپابکه‌ن
که ئه‌وسه‌ری
دیارنه‌بێ و
کارێکی وایان
کردووه
ڕۆژانه کاری
خۆکوژی و ته‌قاندنه‌وه
و سه‌ربڕینی
به‌کۆمه‌ڵ
دیاری ئه‌وان
بێت بۆ گه‌لی
عێراق .
ناکۆکی
و ململانییه
خوێناوییه‌کانی
نێوان شیعه‌و
سوننه که چه‌ند
سه‌ده‌یه‌کی
خایاندووه ،
به شێوازی ده‌ستووری
چاره‌سه‌رناکرێت
، به تایبه‌تی
که ئێستا
شێوه‌ی
ئیقلیمیشی به‌خۆوه
گرتووه ، له‌لایه‌ک
ده‌وڵه‌ته
عه‌ره‌بییه‌کان
به‌سه‌رکردایرتی
سعوودیه
پێیان وایه
عێراق ده‌وڵه‌تێکی
عه‌ره‌بی و
ئیسلامییه ،
واخه‌ریکه (
به‌هاوکاری
شیعه‌کان ) ده‌که‌وێته
باوه‌شی
ئێرانه‌وه و
پێویسته ڕێی
لێبگیرێ و
سنوورێکی
بۆدابنرێ ، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته
چی پێویسته
بۆ هاوکاری و
یارمه‌تی
سوننه‌کان له
پشته‌وه ده‌یکه‌ن
بۆئه‌وه‌ی
کۆسپ بۆ
حکوومه‌تی به‌غدا
درووست بکه‌ن ،
له‌هه‌مانکاتدا
فشار ده‌خه‌نه
سه‌ر ئه‌مه‌ریکا
به‌حوکمی په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کانیان
بۆئه‌وه‌ی
ڕایبکێشن بۆ
سازشکردن له‌گه‌ڵ
گرووپ و تاقمه‌کانی
پاشماوه‌ی سه‌ددام
، به‌ڵکو ئه‌مه
خوایه به‌ڕه‌که
له ژێر پێی
شیعه‌کان ده‌رکێشنه
ده‌ره‌وه و
ده‌سه‌ڵاتیان
لێبسێننه‌وه!!
، له‌لایاکی
تره‌وه
ئێران وه‌کوو
زلهێزێکی
ناوچه‌که له‌مێژه‌وه
خه‌ریکی ته‌نگه‌تاوکردنی
ئه‌مه‌ریکایه
و هه‌رجاره
له‌ڕێگای
میلیشیاو خه‌ڵکانی
سه‌ربه‌خۆی
له وڵاتانی
عێراق ،
لوبنان ، فه‌له‌ستین
ده‌لاقه‌یه‌ک
ده‌کاته
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه
و کۆسپی زۆری
بۆ
ڕیزده‌کات و
به‌شێوه‌یه‌کی
ناڕاسته‌وخۆ
به ئه‌مه‌ریکا
ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
من له عێراق
و ناوچه‌که
له‌به‌رچاونه‌گری
، ئه‌وا به‌لایه‌نی
که‌مه‌وه
لێتی تێکده‌ده‌م
و ڕێگاناده‌م
ئاشتی به‌رقه‌رار
بێت له عێراق
و ناوچه‌که‌دا
، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا
هه‌ڵپه‌ده‌کات
په‌یوه‌ندییه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی
خه‌لیج و عه‌ره‌ب
چاک وبه‌هێز
بکات به
بیانووی ئه‌وه‌ی
عێراق
داگیرکراوه
و ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا
بڕواته ده‌ره‌وه
له ناوچه‌که
چونکه مانه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه
بۆسه‌ر هه‌موان
، جگه‌له‌مانه
باسی به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری
ئه‌و وڵاتانه
ده‌کات که
نابێ ئه‌مه‌ریکا
ده‌ست وه‌ربداته
کاروباریانه‌وه
.
جالێره‌دا
ئه‌مه‌ریکا
سێ ڕێگا له‌به‌رده‌میدایه
بۆئه‌وه‌ی
کێشه‌کان
بخات به‌لایه‌کدا
، یان ئه‌وه‌تا
په‌نابه‌رێته
به‌ر چاره‌دیپلۆماسییه‌کان
و هه‌وڵوته‌قه‌لا
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
، وه‌کوو به‌ستنی
کۆنفرانسێک
یان کۆنگره‌یه‌ک
که زلهێزه‌کانی
تر‌و ده‌وڵه‌ته
ئیقلیمییه‌کانی
دراوسێی
عێراق به‌شداری
تێدابکه‌ن و
به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موولایه‌ک
پارێزراوبێت که
ئه‌مه‌یان زه‌حمه‌ته
و وه‌کوو ئه‌وه
وایه ئه‌مه‌ریکا
کاربکات و ئه‌وانیتر
به‌ری ڕه‌نج و
ماندوبوونی
ئه‌و بخۆن ! ،
یان ئه‌وه‌تا
په‌نابرێته
به‌ر جه‌نگ و
ده‌ست له
ئێران بوه‌شێنێ
و له‌وڕێگایه‌وه
ئاشتی به‌رقه‌راربێت
و کێشه‌کان
بخرێن به‌لادا
که ئه‌ویشیان
گه‌ره‌نتی
تێدانییه
چونکه
نازانرێ ئه‌نجامه‌کانی
چۆنده‌بێت .
ڕێگا‌ی
سێیه‌م ئه‌وه‌یه
عێراق ببێته
سێ کیانی
فیدرالی یان
کۆنفیدرالی
به‌هێز له
چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تی
عێراقدا و له‌ژێڕ
سێبه‌ری
حکوومه‌تێکی
لاوازدا که‌له‌مێژه‌وه
قسه‌ی له‌سه‌رده‌کرێت
و له‌سه‌ری ده‌نووسرێت
و
ڕاوبۆچوونیشی
له‌سه‌ر
ئاڵوگۆڕ ده‌کرێت
له سه‌ر ئاستی
ناوه‌نده
سیاسییه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا و ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا .
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکا
قه‌ناعه‌تی
به دابه‌شکردنی
عێراق کردبێت
که به ڕه‌سمی
ده‌رینابڕێت
و به چاره‌سه‌رێکی
باشی بزانێت
چونکه ده‌زانێ
پێوه‌لکاندنی
سێ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌یه‌کنه‌چوو
که 83 ساڵی
خایاندووه و
سه‌رینه‌گرتووه
،کارێکی
هاسان نییه
بۆله‌مه‌ودواش
سه‌ربگری و کاره‌کان
و هه‌وڵوته‌قه‌لاکان
هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر
ئه‌م سێ کیانه
سیاسییه بوون
به واقیع بۆ
عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ،
ئه‌وا له هه‌نگاوی
دووه‌مدا
جیاکردنه‌وه‌ی
ئه‌مانه له‌یه‌کتری
بۆ سێ کۆماری
سه‌ربه‌خۆ کارێکی
ئاسانتر ده‌بێت
و ئه‌وه‌نده
شیڕه شیڕی له‌سه‌ر
ناکرێت . به‌هه‌رحاڵ
له‌یه‌که‌م
ڕۆژی هاتنه
ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا
بۆناو عێراق ،
ژماره‌یه‌کی
زۆر له
تیرۆریستان و
ئیسلامه‌توندڕه‌وه‌کانی
دنیا و ئه‌ندامانی
ڕیکخراوی ئه‌لقاعیده
له عێراقدا
کۆبوونه‌ته‌وه
و کاری تیرۆر
ئه‌نجامده‌ده‌ن
و هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاش
به‌شێکی گه‌وره‌ی
شه‌ڕه‌کانی
به‌رکه‌وتووه
، له‌ولاشه‌وه
شیعه و سوننه
له شه‌ڕێکی
خوێناوی ناوخۆدا
تێوه‌گلاون و
ده‌ستیان له
ئێخه‌ی یه‌کتر
به‌رنه‌داوه
و مه‌سه‌له‌ی
به‌رقه‌راربوونی
ئه‌من و
ئاساییش که
یه‌کیکه له
کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ
هه‌تا
ئێستاچاره‌سه‌ر
نه‌کراوه
له‌هه‌مووحاڵه‌ته‌کاندا
ئه‌مه‌ریکا
شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندووه
بۆئه‌وه‌ی بیباته‌وه
، هاتۆته‌ناوه‌وه
بۆئه‌وه‌ی
بمێنێته‌وه
، کێشه‌و
ئاسته‌نگ و
کۆسپه‌کان ئه‌و
ده‌رناپه‌ڕێنن
له عێراق و
ناوچه‌که‌دا
وه‌کوو هه‌ندێک
بیری لێده‌که‌نه‌وه
، ئه‌مه‌ریکا
حه‌ماڵی که‌س
نییه له‌وپه‌ڕی
دنیاوه بێته
ڕۆژهاڵاتی
ناوه‌ڕاست و
ڕژێمێکی
دکتاتۆری خوێنڕێژی
وه‌کوو سه‌ددام
حسێن بڕوخێنێ
و
وڵاته‌که
وه‌کوو هێلکه‌ی
پاککراو
بداته ده‌ست
میلله‌ته‌که‌ی
و خوا حافیزی
بکات ! ، هه‌روه‌ها
ڕێکخراویکی
خێرخوازیش
نییه ، ده‌رمان
و خواردن و
پێخه‌ف ببه‌خشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه
شوێنی خۆی ،
ئه‌مه‌ریکا
له‌به‌ر
خاتری چاوی
کاڵی که‌س نه‌هاتۆته
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ،
نه‌خێر
! به‌ڵکو
به‌رژه‌وه‌ندییه
ستراتیژییه‌کانی
وای له‌و
کردووه که
هێزی سه‌ربازی
ڕه‌وانه‌ی ئه‌ملاولا
بکات ، ماندوو
ببێ ، خوێن
بدات و به‌ده‌یان
ملیار دۆلار
خه‌رج بکات .
ئه‌وکاته ئه‌مه‌ریکا
عێراق جێده‌هێڵێ
که دۆسته‌کانی
له‌ناوه‌وه
به‌دڵ و به
گیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌و له‌به‌رچاو
بگرن و
بیپارێزن ، ئه‌مه‌یش
ئه‌وکاته ده‌بێت
که‌ده‌یان
ڕیککه‌تننامه
و په‌یمانی
ستراتیژی و
ئابووری له
نێوان حکومه‌تی
عێراق و ئه‌مه‌ریکادا
مۆرکرابێت .
هه‌موو
ئه‌و فشارانه‌ش
که ده‌خرێته
سه‌ر ئه‌مه‌ریکا
له‌لایه‌ن
دیموکراته‌کانه‌وه
، هه‌مووی بۆ
شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانه
و بۆ ئه‌وه‌یه
چاره‌ی بوش و
کۆمارییه‌کانی
پێگران بکه‌ن
له‌ناوه‌وه
، ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کان
خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست
بهێنن ،
ناتوانن له‌وه‌ی
ئێستای بوش
باشتر بکه‌ن .
فشاره
ئیقلیمی و
نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی
تریش هه‌مووی
بڵقی سه‌ر
ئاون و هه‌موولایه‌ک
زۆرچاک ئه‌و
ڕاستییه ده‌زانن
که کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
له عێراق جگه‌له‌وه‌ی
شه‌ڕو ئاژاوه‌و
پێکدادانی گه‌وره
گه‌وره به
دوای خۆیدا دێنێ
، دۆڕاندن و
که‌وتنی
دیپلۆماسییه‌تی
ئه‌مه‌ریکاشه
له ناوچه‌که‌و
دنیادا و ڕیگه‌خۆشکردنیشه
بۆ ئه‌وانیتر
که بێن جێگای
ئه‌م بگرنه‌وه
.
کێشه‌ی
که‌رکوک و
ماده‌ی 140ی ده‌ستوور
له‌وه‌تی
کو‌ردستان
دابه‌شکراوه
بۆ چوار پارچه‌و
ویلایه‌تی
موسڵ (
کوردستانی
باشوور ) به
زۆر لکێنراوه
به دوو
ویلایه‌ته‌که‌ی
تری به‌غدا و
به‌سره‌وه و
ده‌وڵه‌تی
عێراقیان
لێپێکهێناوه
، له‌وکاته‌وه
که‌سایه‌تی
کورد تووشی
شکستێکی
سیاسی گه‌وره
بووه و
زۆڵمێکی
مێژوویی گه‌وره‌یشی
لێکراوه و گه‌لی
کوردی به‌ره‌وڕووی
ناکۆکی و
ململانێیه‌کی
توندوتیژ
کردۆته‌وه
له‌گه‌ڵ نه‌یارو
دوژمنه‌کانیدا
سه‌باره‌ت به
به‌لاداخستنی
کێشه‌ی
کو‌ردستان که
کێشه‌ی که‌رکوک
به‌شێکی
گرنگێتی و لێی
جیانابێته‌وه
.
کێشه‌ی
که‌رکوک له
عێراقدا به‌ته‌نها
نه‌وت نییه ،
نه‌خێر به‌بێ
نه‌وت نه‌یاره‌کانی
ئێمه هه‌موو
بستێك نه‌ک له
خاکی که‌رکوک
به‌ڵکو له‌هاموو
خاکی
کو‌ردستان به
خاکی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن و
کوردیش به
میوان ده‌زانن
له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی
خۆی ، به‌ڵگه
بۆ قسه‌کانم 83
ساڵی
ڕابوردووه
که نه‌ته‌وه
په‌رستانی عه‌ره‌ب
، شۆڤێنیسته‌کانیان
، چه‌پڕه‌و و
مارکیسیسته‌کانیان
، نیشتمانپه‌روه‌ر
و
دیموکراتخوازه‌کانیان
، نۆکه‌ر
و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ
و کۆنه‌پرسته‌کانیان
، شیعه مه‌زه‌ب
و سوننه مه‌زه‌به‌کانیان
، ژه‌نه‌راڵه‌کانی
ناو سوپایان
.......تاد نه‌یانتوانیوه
چاره‌یه‌ک بۆ
کێشه‌ی گه‌لێکی
چه‌ند ملیۆنی
بدۆزنه‌وه
که به‌زۆر لکێنراوه
به عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه
. ئه‌م
توێژانه‌ی سه‌ره‌وه
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵات
که‌وتبێته
ده‌ستیان ،
زۆر بێشه‌رمانه
په‌لاماری
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی
گه‌له‌که‌مانیان
داوه و ده‌یان
تومه‌تیشیان
خستۆته پاڵی
، وه‌کوو ڕێگر و
کۆنه‌په‌رست
و ده‌ره‌به‌گ
، ئه‌ڵقه له‌گوێی
ئیمپریالیزم
و سایۆنیزم ، نۆکه‌رانی
ئێران و فارس
ی ئاگرپه‌رست
، تێکده‌رانی
ڕیزه‌کانی
پرۆلیتاریا و
ئاشتی و
دیموکراتی
له جیهاندا
........تاد ئه‌مه
ته‌نها بۆئه‌وه‌ی
داوا ڕه‌واکانی
گه‌لی کورد ڕه‌تبکه‌نه‌وه
، هه‌ر له
دامه‌زراندنی
حکوومه‌تێکی کوردی
( که پێشتر
دانیان پێدا
ناوه ) هه‌تا
ده‌گاته سه‌ر
لامه‌رکه‌زی
، ئۆتۆنۆمی ،
دواتریش فیدرالی
.
له‌دوای
09/04/2003 وه خه‌ڵک
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌یانده‌کرد
ئه‌مانه به
خۆیاندا
چووبنه‌وه و
له ژووره‌تاریکه‌کانی
83 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
هاتبنه ده‌ره‌وه
و به گیانێکی
نوێ و
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
پاکه‌وه
هاتبنه مه‌یدان
، به‌تایبه‌تی
ئه‌وان له‌به‌ره‌ی
ئۆپۆزسیۆنی
عێراقدا بوون
و به‌شدارییان
کردبوو له
کۆنگره‌کانی
له‌نده‌ن و سه‌لاحه‌دین
و شوێنی تر و هه‌رچی
له‌وێدا
بریاری له‌سه‌ر
درابوو ، ئه‌مان
په‌سه‌ندیان
کردبوو ، جگه‌له‌وه
زۆربه‌ی ئه‌مانه
له‌وڵاتانی
ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا
نیشته‌جێبوون
و خوێندنیان
له‌وێ ته‌واو
کردووه ، که‌چی
به‌داخه‌وه
، به پێچه‌وانه‌ی
دوێنێوه ،ئه‌وان
به‌شێنه‌یی
له‌هه‌موو
شتێک په‌شیمان
بوونه‌وه و
هیچ
گۆڕانێکیش به‌سه‌ر
تێگه‌یشتن و
بیرکردنه‌وه‌یاندا
نه‌هاتووه ،
کرداره‌کانیشیان
هه‌مووی دژی
برایه‌تی
کورد‌و عه‌ره‌به
که زۆر که‌س
بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌کات !! .
کاتێک
ئه‌نجوومه‌نی
حوکم پێکهات
به‌سه‌رکردایه‌تی
پۆل بریمه‌ر ،
ده‌یانوت ئه‌مه
ئه‌نجوومه‌نی
نۆکه‌رانه و
سه‌ر به
بێگانه‌یه و
ئه‌وانه
نوێنه‌ری
میلله‌ت نین ،
له‌کاتی
نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستووردا
وتیان پێشینه
بریار له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌که
دراوه و ئێمه
به‌شداری
ناکه‌ین له
نووسینه‌وه‌ی
، که‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان
هاته پێشه‌وه
، وتیان ئه‌مه
هه‌ڵبژاردنێکی
تایفی و مه‌زه‌بییه
و ئێمه له‌سێبه‌ری
داگیرکردندا
به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان
ناکه‌ین ، که‌دوایی
ملیان ناو به‌شدارییانکرد
و ئه‌وه‌ی ئه‌وان
خه‌ونیان
پێوه‌ده‌بینی
و به‌ته‌مای
بوون و نه‌هاته‌دی
، وتیان هه‌ڵبژاردنه‌کان
فێڵ و ساخته‌ی
تێداکراوه و
بڕوا به ئه‌نجامه‌کانی
ناکه‌ین ، که‌باس
هاته سه‌ر مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کانی
گه‌لی کورد وه‌کوو
سیستمی
فیدرالی بۆ
کو‌ردستان ،
کێشه‌ی که‌رکوک
، هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کو‌ردستان ، به‌شی
کورد له
سامانه
سرووشتییه‌کان
، زوبانی
کوردی وه‌کوو
زوبانی ڕه‌سمی
......تاد
ئه‌مانه
هاواریان
لێهه‌ڵسا و
کردیانه
شیڕه شیڕ و
شیوه‌ن و
گریان و وتیان
ئه‌م
داوایانه هه‌مووی
بۆنی
جیابوونه‌وه
خوازی لێدێت و
ئێمه پێی
ڕازی نین
چونکه عێراق
به‌ره‌و
پارچه پارچه
بوون ده‌بات !!
، دواتر هه‌ر
وازیان له په‌ڵپ
و بیانووگرتن
نه‌هێنا و
ئێستا
پێمانده‌ڵێن
کورده‌کان
حوکمی عێراق
ده‌که‌ن .
ئێستا
له‌وه‌تی
ماده‌ی 58 له
یاسای ئیداره‌ی
کاتی عێراقدا
که‌دواترگۆردرا
به ماده‌ی 140 ی
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراق ،
ڕێگایان
خۆشکردووه
بۆ چۆنێتی به‌لاداخستنی
پرسی که‌رکوک
، له‌وکاته‌وه
ناحه‌زانمان
له شۆڤێنیست
و سه‌له‌فییه‌کان
، ئارامیان
له‌خۆیان
بڕیوه و سه‌ری
دنیایان لێهاتۆته‌وه
یه‌ک و ده‌یانه‌وێ
به‌پشتی ده‌وڵه‌تانی
عه‌ره‌ب ، مه‌سه‌له
چاره‌نوسسازه‌کانی
ئێمه
بشێوێنن و
تێکیبده‌ن ،
به‌کارکردن
بۆ نه‌خشه‌و
پیلانه چه‌په‌ڵه‌کانیان
و په‌نابردنه
به‌ر گۆڕینی
هه‌ندی ماده
له ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
عیراقدا که‌له‌گه‌ڵ
بیروباوه‌ڕ و
ئامانجه‌کانی
ئه‌واندا
جووتنابێ و به‌لای
ئه‌وانه‌وه
بۆنی له‌توپه‌تکردنی
عێراقی لێدێت .
شیعه‌کانێش
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی
حه‌ز به هه‌رێمێکی
فیدرالی وه‌کوو
ئه‌وه‌ی کورد
بۆ خۆیانده‌که‌ن
به‌ڵام له به‌لاداخستنی
مه‌سه‌له
جاره‌نووسسازه‌کانی
گه‌له‌که‌ماندا
جیاوازییه‌کی
گه‌وره‌یان
نییه له‌گه‌ڵ
سوننه‌کاندا و ده‌یانه‌وی
کێشه گرنگه‌کان
به هه‌ڵپه‌سێردراوی
بمێنێته‌وه و په‌له‌ی
لێنه‌کرێ . ئه‌وه‌تا
له‌ماوه‌ی ئه‌م
چوارساڵه‌دا
عێراق سێ سه‌رۆک
وه‌زیرانی به‌خۆوه
بینیوه، که‌چی
هیچیان هه‌نگاوێکی
جدی و له‌باریان
نه‌ناوه سه‌باره‌ت
به چاسه‌رکردنی
پرسی که‌کوک و
له‌هه‌رجارێدا
کۆمه‌ڵێک
کۆسپ و ئاسته‌نگیان
بۆ کورد
هێناوه‌ته
پێشه‌وه
بۆئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان
ڕاوه‌ستاو بمێننه‌وه
و پێشکه‌وتن
به‌خۆیانه‌وه
نه‌بینن .
بۆنمونه
ئێستا له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان که
فشاری زۆر بخه‌نه‌سه‌ر
ئه‌مه‌ریکا
بۆئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌چاره‌نووسسازه‌کانی
ئێمه سه‌رنه‌گرێ
و هه‌موو شتێک
شێوه‌ی به‌ناوه‌ندیکردن
و به‌عێراقیکردن
به‌خۆوه
بگرێ و له‌ده‌سه‌ڵاتی
کورد و شیعه
که‌مبکه‌نه‌وه
.
گرووپی
بیکر- هملتۆن
که نوێنه‌ری
دیموکراتییه‌کان
و کۆمارییه‌کان
بوو ، له
ڕاپۆرته‌که‌یاندا
له‌کۆتایی
ساڵی 2006 دا بۆ
ئیداره‌ی بوش
پێشنیاری ئه‌وه‌یانکردووه
رێفراندۆم
دوا بخرێت و
که‌رکوک نه‌خرێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
کو‌ردستان ، ڕه‌نگه
ئه‌مه له خه‌مساردی
سه‌رانی کورد
و ته‌قه‌لای
ناجوامێرانه‌ی
نه‌یاره‌کانی
ئێمه‌وه،
له‌ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
عێراق
هاتبێت ، هه‌ندێجاریش
باس له‌وه ده‌کرێت
کێشه‌ی که‌رکوک
به‌ره‌وڕووی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
بکرێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی له‌وێ
دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی
بکه‌ن و
چۆنیان ویست وه‌ها
مامه‌له‌ی
بکه‌ن ! ،
ناوبه‌ناویش
ده‌م له‌وه‌وه
ده‌ده‌ن که
که‌رکوک به‌هۆی
پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
جۆراوجۆره‌وه
بکرێته هه‌رێمێکی
سه‌ربه‌خۆ ! ،
ئه‌گه‌ر ئه‌م
ته‌قه‌لایانه
سه‌ربگرێ و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
کو‌ردستان لێی
بێده‌نگبێت
وه‌کوو لێی
بێده‌نگ بووه!
، ئه‌وا به
دڵنیاییه‌وه
که‌رکوکیش وه‌کوو
موسڵ لێده‌که‌ن
و ناهێڵن بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
کو‌ردستان و به‌ته‌واوی
له‌ده‌ستمان
ده‌رده‌چێ و
ده‌بێ نه‌وه‌کانی
دوای ئێمه هه‌مووجارێک
بڵێن: که‌رکوک
شارێکی
کو‌ردستان بوو
لێیاندزین !!!
هه‌ڵوێستی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
کو‌ردستان
چییه ؟
پێشه‌کی
وابزانم
پێویستنه‌کات
په‌نجه بۆ
ڕاستییه
مێژووییه‌کان
ده‌رباره‌ی
کوردستانیبوونی
که‌کوک درێژ
بکه‌م و
ئه‌وانه‌ی
پێویستییان
به‌زانیاری
زیاتر هه‌یه
ده‌رباره‌ی
ئه‌م شاره (
زوڵملێکراوه
، سه‌ربڕاوه
، ته‌عریبکراوا
) با چاوێک
بخشێنن به
کتێبه به‌نرخه‌که‌ی
دکتۆر که‌مال
مه‌زهه‌ر (
کرکوک و
توابعها ، حکم
التآریخ والضمیر
) که
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانستی به‌نرخه
.
دوورناڕۆم
وده‌ڵێم حکومه‌ته
یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی عێراق
هه‌ر له‌سه‌رده‌می
پاشایه‌تییه‌وه
هه‌تا 09/04/2003 به‌دڵوبه‌گیان
نه‌خشه‌ی چه‌په‌ڵی
خۆیان به‌سه‌ر
که‌رکوکدا سه‌پاندووه
سه‌باره‌ت به
گۆڕینی باری
دیمۆگرافی
شاره‌که ، هه‌روه‌ها
له‌هه‌وڵێکی
به‌رده‌وامدابوون
بۆ تێکدانی
باری جوگرافی
و کۆمه‌ڵایه‌تیش
. به‌عسییه
فاشیسته‌کان
که‌به‌شی گه‌وره‌ی
ئه‌م تاوان و
هێرشانه‌یان
به‌رده‌که‌وێت
، به‌کوڵ و به‌دڵ
پیلانی به‌عه‌ره‌بکردن
و به‌عسکردنیان
پیاده ده‌کرد
نه‌ک ته‌نها
له‌م شاره به‌ڵکو
له زۆرشوێنی
کو‌ردستان و که‌رکوکیان
وه‌کوو
گۆڕستان و که‌لاوه‌یه‌ک
له‌دوای
خۆیان
جێهێشت
.
له
09/04 /2003 به‌دواوه
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
له که‌رکوکدا
نه‌ما ، ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیش له‌کوردستاندا
هیچ نه‌خشه‌وپلانێکی
بۆ شاری که‌رکوک
نه‌بوو . له‌باتی
کوردایه‌تی
ڕه‌سه‌ن و
گێڕانه‌وه‌ی
شاره‌که بۆ
باوه‌شی
کو‌ردستان به‌شیوه‌یه‌کی
شارستانیانه ،
خه‌ریکی شه‌ڕه
کورسی و شه‌ڕه
دزی و شه‌ڕه
په‌ڕۆ
بوون و له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی
تاک و حزب
کوردیان
بیرچووبۆوه
و وه‌کوو
دو خێڵ له
دوو گوندی
دوور له
شارستانییه‌ت
ڕه‌فتاریانده‌کرد
به‌رامبه‌ر
به‌یه‌ک ، هه‌تا
دووهه‌فته
چی‌یان
بکردایه له
شاری که‌رکوکدا
سه‌ریده‌گرت
و که‌سیش نه‌بوو
لێیانبپرسێته‌وه
و ورته‌یه‌کی
له‌ده‌م بێته‌ده‌ره‌وه
و پێیانبڵێ به‌ری
چاوتان کلی
پێوه‌یه ، که‌چی
داخه‌که‌م ئه‌و
ده‌رفه‌ته
به‌نرخه‌یان
له‌ده‌ستداو
له قینی یه‌کتر
نه‌یانکرد .
که‌هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاو
هاوپه‌یمانان
، په‌یامنێرو
ڕۆژنامه‌وانان
، کامێره‌به‌ده‌سته‌کانی
که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کان
، بینییان
کورد ئازادی و
ڕزگاری ناوێ و
خه‌ریکی بانک
برین و
بارکردنی شیش
و چیمه‌نتۆ و
شتی به‌نرخن
له‌شاره‌که‌دا
ئیتر له
ڕاستییه‌کان
گه‌یشتن و که‌رکوکیش
تاسێنراو
خنکێنرا .
پێشتر
ئاماژه‌م به‌وه‌کرد
که نه‌ده‌بوو
ته‌مومژ
بخرێته سه‌ر
کوردستانیبوونی
که‌رکوک و به‌شێوه‌یه‌کی
ده‌ستووری
چاره‌سه‌ربکرێت
چونکه مێژوو
بریاری خۆی
داوه که ئه‌مه
شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره
و کوردستانیان
ڕاڕاو
دوودڵنین به‌رامبه‌ر
به
کوردستانیبوونی
شاره‌که‌ی
خۆیان که
شاری نه‌ته‌وه
، که‌مایه‌تی
، گروپی تریشه
و تایبه‌ندمه‌ندی
خۆی هه‌یه ،
بۆیه
جارێکی‌تر
دووپاتی ده‌که‌مه‌وه
و ده‌ڵێم ده‌بوایه
که‌رکوک ژیرانه
مامه‌له
بکرایه به‌تایبه‌تی
چه‌ندین ساڵ
بوو به
ئاگروئاسن
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌کرا و به‌شێکی
گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و چینایه‌تی
به‌رکه‌وتبوو.
ئێستا
که‌رکوک له‌دوای
پرۆسه‌ی
ڕزگارکردنی
عێراق که‌وتۆته
ده‌ست ئیداره‌یه‌کی
گه‌نده‌ڵ و
بۆگه‌نی دوو
حزبه کوردستانییه‌که‌ی
پارتی و یه‌کێتییه‌وه
، ڕه‌فتارو
کرداری ئه‌وان
به هۆی
ململانێی
حزبییه‌وه
هه‌موو شتێکی
تێکداوه ، شه‌ڕه‌په‌ڕۆ
و شه‌ڕه
کورسی له ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
له هه‌موو
کاتێک ناله‌بارتر
و خراپتره‌و
وایکردووه
ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
ناو که‌رکوک
فراوانتر و قووڵتربکاته‌وه
و بۆشایی گه‌وره
گه‌وره
درووست بکات
به شیوه‌یه‌ک
که ده‌ستی
تیرۆر بگاته
هه‌موو
شوێنێک ، ئه‌وه‌تا
مه‌سه‌له‌ی
ئاسایشی ناو
شاری که‌رکوک ڕۆژله‌دوای
ڕۆژ خراپتر ده‌بێت
و بۆیان
کۆنترۆڵ نه‌کراوه
، ئه‌و پارانه‌ی
له ( هه‌رێمی
کو‌ردستان ،
به‌غدا ، ئه‌مه‌ریکا
) ده‌گاته ده‌ستی
ئه‌م ئیداره
گه‌نده‌ڵه
که‌س نازانێ
چۆنچۆنی خه‌رج
ده‌کرێت و
چیلێدێت
یاخود شتێکی
که‌می لێ خه‌رجده‌که‌ن
و خۆیا‌نی پێوه
باده‌ده‌ن و
منه‌ت به‌سه‌ر
میلله‌تدا ده‌که‌ن
و ئه‌وی تریشی
حه‌په‌لووشده‌که‌ن
و که‌رکوکی
پێده‌که‌نه
که‌لاوه‌و وێرانه
، بێگومان ئه‌م
کارانه هه‌مووی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
خراپی ده‌بێت
له‌سه‌ر (
شاره‌که ،
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
، پێکهاته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
ناو که‌رکوک
خۆی ، ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانان
) دیاره ئه‌مه‌ریکا
و هاوپه‌یمانه‌کانیش
پێیان خۆشه
ئه‌م دیمه‌نه‌ی
شاری که‌رکوک
به چاوی
خۆیان ببینن
بۆئه‌وه‌ی
سازش له‌دوای
سازش به ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
کوردستانی
بکه‌ن له‌سه‌ر
حسابی کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
ئێمه . هه‌مووجارێک
کوردستانیان
ده‌بی باجی هه‌ڵه‌ی
ئه‌م دوو حزبه
بدات !!!
ئێمه
میلله‌تێکین
ئه‌نفال
کراوین ، به‌گازی
ژه‌هراوی
مامه‌له
کراوین ،
نیشتمانه‌که‌مان
بۆته که‌لاوه
و گۆڕستان .......
نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
کو‌ردستان
ڕێگه‌بده‌ن
ئه‌م شاره‌ی
کو‌ردستان
ئاوای لێبێت و
مه‌له‌فچییه‌کان
سه‌رکرده‌مان
بن و کێشه‌که‌مان
سووک مامه‌له‌بکرێت
، تاکاتێک به‌خۆمانده‌زانین
هه‌موو شتێک
به‌عێراقیی
کراوه و زۆر
شتیشمان له‌ده‌ست
داوه ، له‌ناوئه‌وانه
که‌رکوک و (
ماده‌ی 140 که‌ده‌ستکردی
دوو حزبه‌که
خۆیا‌نه ) .
له‌وه‌تی
کێشيکه‌مان
داوه‌ته ده‌ستی
قه‌ده‌ر و ده‌مانه‌وێ
به مه‌زادی
عه‌له‌نی و ده‌نگدان
که‌رکوک
بسێنینه‌وه ،
له‌وه‌تی
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ین
دوژمن و ناحه‌زه‌کانمان
کێشه‌کانمان
بۆ بخه‌ن به‌لادا
، له‌وه‌تی
پاره‌وپوول
گێژیکردووین
و به‌رچاوی
خۆمان
نابینین ، له‌وه‌تی
ده‌ستمان به‌رزکردۆته‌وه
بۆ خواستی نه‌یارو
دوژمنه‌کانمان
و ده‌مانه‌وێ
له‌ژێر
دروشمی
عێراقێکی (
فیدرالی ،
دیموکراتی ،
په‌رله‌مانی )
دا به‌ناوی به‌هێزکردنی
برایه‌تی
کورد‌و عه‌ره‌به‌وه
( که ئه‌وان 83
ساڵه
بڕوایان پێی
نییه ! )
عیراقیان بۆ
بنیات بنێینه‌وه
......ئاله‌وکاته‌وه
ئێمه
زۆرشتمان
دۆڕاندووه و
له‌ده‌ستداوه
که‌ده‌بوو به
پێچه‌وانه‌وه
بێت به‌تایبه‌تی
کارتی کورد
لاواز نه‌بوو
، به‌ڵام داخه‌که‌م
ئێمه خۆمان ،
خۆمان
لاوازکرد به‌رامبه‌ر
به هیچ !!.
تاقیکردنه‌وه‌کانی
مێژوو سه‌لماندویانه
ده‌بێ سیاسه‌ت
له‌گه‌ڵ
توانا‌و وزه‌کاندا
گرێبدرێن
بۆئه‌وه‌ی
بتوانی به‌ئاسانی
کاربکه‌یت ،
به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه
قوربانییه‌کان
به‌فیڕۆ ده‌چن
و ئامانجه‌کانیش
دوور ده‌که‌ونه‌وه
. ئه‌گه‌ر عقڵ
و مه‌نتیق و
هوشیاریی و به‌رژه‌وه‌ندیی
بالآ نه‌بنه
میوان و
چاودێری
سیاسه‌تمه‌دار
نه‌که‌ن ، ئه‌وا
سیاسه‌تمه‌دار
ده‌بێته
زۆردار‌و له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ردا
جیاوازی
نابێت و
جیاناکرێته‌وه
له‌یه‌ک .
میلله‌تی
بیابانی ڕۆژئاوا
له مه‌غریب
که‌به‌ره‌ی
ڕزگاریخوازی
بۆلیساریۆ سه‌رکردایه‌تییان
ده‌کات و
ژماره‌ی
دانیشتوانیان
له ملیۆنێک
که‌متره ، له‌ساڵی
1975 وه داوای
مافی چاره‌ی
خۆنووسین ده‌که‌ن
و ده‌یانه‌وێ
له مه‌غریب
جیاببنه‌وه
و ده‌وڵه‌تی
خۆیان هه‌بێت ،
هه‌تا
ئێستایش هه‌ر
سوورن له‌سه‌ر
داخوازییه‌کانی
خۆیان و لێی
نه‌هاتوونه‌ته
خواره‌وه ،
به‌رامبه‌ر
به‌مه هیچ
پرۆژه‌یه‌کی
تریش ره‌تناکه‌نه‌وه
که پێشکه‌ش به‌مان
بکرێت بۆ به‌لاداخستنی
کێشه‌که‌یان
، به‌ڵام مه‌رجی
ڕاپرسی له‌سه‌ر
داده‌نێن و ده‌ڵێن
ئێمه میلله‌تێکمان
هه‌یه و ده‌بێ
پرس وڕا به‌وان
بکه‌ین ،
ئێستا کار گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی
دانووستانه‌کان
له‌گه‌ڵ مه‌غریب
ببه‌نه
واشنتۆن که‌تائێستا
نه‌گه‌یشتوونه‌ته
هیچ . ئه‌م
میلله‌ته به‌م
کاره‌یان
توانیویانه
سه‌رنجی
وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا
و یه‌کێتی ئه‌وروپاو
ئه‌مه‌ریکا و ڕیکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
به‌لای
خۆیاندا
ڕاکێشن . ئایا
سه‌رکردایه‌تی
هه‌ردوو حزبه‌که‌ی
کو‌ردستان ،
پارتی ویه‌کێتی
، یه‌کجار
له‌ڕێگای که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کانی
کوردستانه‌وه
به‌ره‌سمی
ڕایانگه‌یاند
و ئه‌مه‌ریکا
و یه‌کێتی ئه‌روپا
و ڕای
گشتی
جیهانیان
لێئاگادارکرد
که ئه‌وان بۆ
به‌لاداخستنی
مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کان
په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر میلله‌ت
و پرسوڕا به‌وان
ده‌که‌ن ؟!! .
له‌پێش
نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی
ئه‌ندامانی
ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق و دامه‌زراندنی
حکومه‌ت و ده‌ستنیشانکردنی
سه‌رۆک (
کۆمار و وه‌زیران
) و وه‌زیره‌کان
، بیرمه‌ندوسیاسه‌تمه‌دارانی
کورد ،
ڕوناکبیرو ئه‌کادیمیسته‌کانمان
، توێژه‌ره‌وه
و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانمان ده‌یان
وتاریان له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه ڕه‌سمی
و ئه‌هلییه‌کانی
کو‌ردستان و
سایته‌کانی
ئینته‌رنێت
بلاوکرده‌وه
ده‌رباره‌ی
چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن
و به پیره‌وه‌چوونی
بارودۆخی
نویی عێراق و
به‌لاداخستنی
کێشه‌و ئاسته‌نگه‌کان
. سه‌رکردایه‌تی
هه‌ردوو حزبه‌که
ده‌یانتوانی
سوود له
پسپۆڕیی و
شاره‌زایی ئه‌وانه
وه‌ربگرێت و
بانگهێشتیان بکات
بۆ کو‌ردستان
تا هه‌موو
پێکه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی
نوێی کارکردن
دابڕێژن بۆ
کو‌ردستان و
عێراق ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
نه‌ک هه‌ر
بانگهێشتی که‌سیان
نه‌کرد ، به‌ڵکوو
حسابیشیان بۆ
نه‌کردن و
ئاوڕیان لێنه‌دانه‌وه
چونکه ئه‌وان
له‌و جۆره‌که‌سانه
ده‌ترسن و
نایانه‌وێ
لێیان
نزیکببنه‌وه
.
ئه‌مڕۆ
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی زۆرچاک
ده‌زانن بارودۆخه‌که
ڕوو له‌کوێ ده‌کات
، به‌تایبه‌تی
پاشه‌کشه
زۆره له مه‌سه‌له
گرنگه‌کان ،
گه‌ڕانه‌وه‌ش
بۆدواوه به‌رده‌وامه
، که‌چی لێی
بێده‌نگن و ئه‌و
هه‌نگاوانه
نانێن که به
قازانجی گه‌له‌که‌مان
ته‌واوده‌بێت
، ئاماده‌نین
ڕوون و ئاشکرا
قسه بۆ میلله‌ت
بکه‌ن و ده‌یانه‌وێ
ڕاستییه‌کان
بشارنه‌وه و
خۆڵ بکه‌نه
چاوی خه‌ڵکییه‌وه
، ئه‌وان
واتێگه‌یشتوون
هونه‌ری
سیاسه‌ت ، هه‌وه‌سبازی
و به‌خشینه‌وه‌ی
درۆیه به‌سه‌ر
خه‌ڵکیدا . ئه‌وان
ده‌یانه‌وێ
خه‌ڵک له
سێبه‌ری خۆیاندا
ڕاوه‌ستێت و
قسه‌کانیان
بجوونه‌وه و
سواری یه‌کی
بکه‌ن .
هه‌تائێستا
ده‌سه‌ڵاتی
ناوبراو خۆیان
ده‌دزنه‌وه
له پرۆسه‌ی
ئاساییکردنه‌وه‌و
سه‌رژمێریی
له‌شاری که‌رکوکدا
که ده‌بوایه
ته‌واو
ببونایه و خه‌لک
خۆی ئاماده‌بکردایه
بۆ ڕێفراندۆم
له‌کۆتایی 2007
دا ، ئه‌مانه
هه‌مووی ڕێگه‌خۆشکردنه
بۆ به
عیراقیکردن و
به‌ده‌سته‌وه‌دانی
که‌رکوک و نه‌ک
هه‌ر ئه‌مه‌و
به‌س ، به‌ڵکوو
ئه‌گه‌ر کاره‌کان
وه‌ها بروات ،
ئه‌وا ئه‌وه‌ی
کورد به‌ده‌ستی
هێناوه ، ئه‌وه‌شمان
له کیس ده‌چێت
و ده‌بێ باجه‌کانی
بده‌ین و
ڕۆژێک له
ڕۆژان له‌سه‌ر
حسابی بنیاتنانه‌وه‌ی
عێراق و حکومه‌تی
ناوه‌ندی ،
ئێمه داوای
لامه‌رکه‌زی
یان ئۆتۆنۆمی
له‌وان بکه‌ین
و شتێک نامێنێ
که ناوی
فیدرالی بێت و
که‌رکوکیش
عگالی له‌سه‌ر
سه‌ر داده‌نرێت
به‌رگی
عێراقی له‌به‌رده‌کرێت
و به خه‌ویش
ناگه‌رێته‌وه
باوه‌شی
کو‌ردستان !.
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی له‌کوردستاندا
هیچ شتێکیان
له‌ده‌ست نه‌داوه
! به‌ڵام خه‌ریکه
هه‌موو شتێک
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
، پێده‌چێ
هه‌موویان
خۆیان به
کاتیی بزانن و
که‌ی ویستیان
گۆڕه‌پانه‌که
جێبهێڵن و هه‌ڵه‌و
خه‌تاو
تاوانه‌کانیش
بخه‌نه ملی
ئه‌وانیتر .
بۆ
ئه‌وه‌ی کار
نه‌گاته ئه‌وه‌ی
کاره‌ساتێکی
گه‌وره‌ی تر
ئێخه‌ی کورد
بگرێت ،
پێوسته ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی قه‌بووڵنه‌که‌ن
فشاری ئه‌م
وڵات و ئه‌و
وڵات
بیانڕوخێنێ
چونکه ئه‌وان
میلله‌تێکیان
له پشته که
به‌کۆی ده‌نگ
نایه‌وێ له‌گه‌ڵ
عێراقدا
بمێنێته‌وه
.....به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر
قه‌بووڵی
خواستی ناحه‌زه‌کانی
گه‌لی
کوردیان کرد و
گوێیان بۆ حه‌ز
و خواسته‌کانی
میلله‌ت نه‌گرت
ئه‌وا به
دڵنیاییه‌وه
مێژوو
پشتاوپشت
ئێخه‌یان ده‌گرێت!!!
.
له‌هه‌لومه‌رجی
سیاسی ئه‌مڕۆی
کوردستاندا ،
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی
خواره‌وه
دروست و گرنگن
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
کو‌ردستان :
یه‌که‌م/
پێویسته سه‌رۆک
کۆمار و سه‌رۆکی
هه‌ریم ، هه‌روه‌ها
پارتی و یه‌کیتی
و حزبه
کوردستانییه‌کان
، هه‌ڵوێستیا‌ن
یه‌کخه‌ن له
سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوک و
ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور
و به شێوازی
جیاجیا کارنه‌که‌ن
و هه‌رجاره‌ی
له‌به‌ر
خاتری ئه‌م و
ئه‌و
(گایه‌ک به
کوشت نه‌ده‌ن
بۆ کێچێک) و ته‌سریحێک
، قسه‌یه‌ک نه‌که‌ن
و هه‌وڵوتواناو
کرداره‌کان
یه‌کخه‌ن و به‌هێزی
بکه‌ن و هه‌میشه بڵێن :
ئێمه میلله‌تێکمان
هه‌یه‌و
پێویسه
پرسوڕا به‌وان بکه‌ین
، هه‌رکاتێک
سه‌رکردایه‌تی
هه‌ردوو حزبه‌که
وێرایان به‌ڕه‌سمی
و به‌به‌رچاوی
دنیاوه ئه‌مه
بڵێن ، ئه‌وا
به‌دڵنییاییه‌وه
له باتی تروو‌سکاییه‌ک
هه‌زار
ترووسکایی هه‌یه
بۆ
ڕزگارکردنی
مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کانمان!
.
دووه‌م/
به‌ندی (ب) له‌ماده‌ی
140 به‌پێی ده‌ستوور
ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی سه‌رۆک
کۆمار که په‌یوه‌ندی
به
ئاساییکردنه‌وه‌ی
قه‌زاوناحیه‌کانی
ده‌وروپشتی
که‌رکوکووه
هه‌یه به‌هاوکاری
هه‌ردوو
جێگره‌که‌ی .
له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته
به زووترین
کات هه‌نگاوی
عه‌مه‌لی
بنرێت بۆئه‌م
مه‌به‌سته و
میلله‌تی
لێئاگاداربکرێته‌وه
.
سێیه‌م/
ئه‌گه‌ر
دکتۆر عه‌للاوی
و به‌ره‌ی ته‌وافوق
و خه‌ڵکی تری
سه‌ربه‌مان بتوانن
ته‌حه‌ددا
بکه‌ن و هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه
ببه‌خشنه‌وه
و خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆیان
بکشیننه‌وه
له په‌رله‌مان
و حکومه‌ت ،
ئه‌ی بۆچی
لیستی هاوپه‌یمانی
کو‌ردستان نه‌وێرێ
وه‌کوو ئه‌مان
بکات له
پێناوی گێڕانه‌وه‌ی
که‌رکوک بۆ
باوه‌شی
کو‌ردستان ؟!! ،
خۆ ئه‌گه‌ر
بڵێن ئاخر
تورکیا‌و
ئێران هه‌ڕه‌شه
ده‌که‌ن و
دێنه ناوه‌وه
!! ئه‌وا له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێم هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
ئه‌وان مانای
ده‌رچوونه
له بریاره
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
و به‌زاندنی
خه‌تی سووره
و له‌هه‌مانکاتدا
ده‌ستدرێژییه
بۆ سه‌رسه‌روه‌ری
وڵاتێکی تر و حه‌یا
چوونیشه بۆ
ئه‌مه‌ریکا و
کۆمه‌لگای
نێوده‌وڵه‌تی
، چونکه ئه‌مه‌ریکا
به پێی
بریارێکی
نێوده‌وڵه‌تی
، عێراقی
داگیرکردووه
. خۆئه‌گه‌ر
هه‌رکرا ، ئه‌وا
هه‌موو
موعاده‌له‌سیایییه‌که‌ی
ئه‌مه‌ریکا
له عێراق و
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
تێکده‌چێته‌وه
، بێگومان
کوردیش ده‌گرێته‌وه
، ئه‌وسا ئه‌وانه
ناتوانن
میلله‌تێک له‌ناوبه‌رن
، کورد وه‌کوو
جاریجاران
درێژه به
تێکۆشانی خۆی
ده‌دات ، به‌تایبه‌تی
ئێستا دنیا وه‌ها
بچووک بۆته‌وه
، له‌چرکه‌یه‌کدا
ئه‌مسه‌ری
دنیا ئاگای له‌وسه‌ری
دنیایه .
تێبینی
/ 1- ڕه‌نگه هه‌بێ
و بڵی : ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ست له‌نووسینی
ئه‌م وتاره
که‌رکوک و ماده‌ی
140 ه ، ئیتر ئه‌م
درێژه‌پێدانه‌ی
بۆچیبوو ؟ له‌وه‌ڵامدا
ده‌ڵێم : پێشئه‌وه‌ی
باسی کێشه‌که‌مان
بکه‌ین ،
پێویسته ئێمه
خۆمان و
دوژمنه‌کانمان
به چاکی
بناسین ، ئیتر
ئه‌وسا تێده‌گه‌ین
کێشه‌که‌مان
له کوێدا
گیری خواردووه
و چه‌قیوه و
هۆیه‌که‌ی
چییه! .
2- بۆ
نووسینی به‌شێك
له‌م وتاره
سه‌یری چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی
ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی
خواره‌وه‌م
کردووه :
آ-
کو‌ردستان له‌ساڵه‌کانی
شه‌ری یه‌که‌می
جیهاندا - د . که‌مال
مه‌زهه‌ر – 1975 .
ب- چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌ک
له مێژووی گه‌لی
کورد ( به‌شی
یه‌که‌م ) – د. که‌مال
مه‌زهه‌ر 1985 .
ج-
المشکله
الکردیه فی
الشرق الاوسط
– د. حامد محمد
عیسی 1992 .
عارف
که‌ریم –
ستۆکهۆڵم
kadir_arif@hotmail.com