ئۆردوگای
ئه‌ڵتاش(
ڕۆمادی)
شانازییه‌کی
مێژووییه بۆ
گه‌لی کورد!
وه‌ڵامێک
بۆ کاک کامه‌ران
شه‌ریفی.
عارف
باوه‌جانی
ڕۆژی
پێنجشه‌ممه
یه‌کی سه‌رماوه‌زی
2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر
به 22.11.2007 زایینی،له
ماڵپه‌ڕی
(4 یا بۆ
ڕۆژهه‌ڵات)
نووسینێکم به‌رچاو
که‌وت به
ناوی له
کۆنه چه‌کداره‌کان
سیاسه‌ت فێر
به،
له‌لایه‌ن که‌سێک
به ناوی کامه‌ران
شه‌ریفی به
پێویستم زانی
که وڵامێکی
بۆ ئاماده
بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی
خۆێنه‌ر له‌و
نووسینه چه‌واشه
نه‌کرێت.
کاک
کامه‌ران
دیاره ده‌یه‌وێ
دڵسۆزیی خۆی له
پێوه‌ندی به‌و
قه‌یرانه‌ی
که له نێۆ
پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان سه‌ری
هه‌ڵداوه
نیشان بدات، به‌ڵام
ناوبراو به
پێنووسه
تیژه‌که‌ی که
سووكایه‌تی
له نووکه‌که‌ی
ده‌بارێ به
ڕوونی به
خۆێنه‌ر ده‌سه‌لمێنێت
که ئه‌و ته‌نیا
مه‌به‌ستی له‌که‌دارکردنی
که‌سانێکه
که به‌شێكیان
زیاد له 25 ساڵ
ته‌مه‌نی
مێرمنداڵی و گه‌نجایه‌تییان
به ئاواره‌یی
له ئۆردووگای
زۆره ملی پڕکردۆته‌وه،
هیچ شکمان له‌وه‌دا
نییه که له‌تبوون
ودابڕان له
نێۆ پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به
گشتی و به‌تایبه‌ت
له‌م قۆناخه
هه‌ستیاره‌دا
ڕووداوێکی
زۆر دڵته‌زێن
و ناخۆش بووه،ناخ
و ده‌روونی هه‌موو
کوردێکی
نیشتمانپه‌روه‌ری
هه‌ژاندووه،هه‌روه‌ها
به ده‌یان که‌سایه‌تی
و دڵسۆزی له
ڕێزه‌کانی ئه‌و
حیزبانه‌دا سارد
کردوه‌ته‌وه،یا
له ڕێگه‌ی ده‌سته
و کۆتله و
دروستکردن یا
هه‌ڵبژاردن و هه‌ر
وشه‌یه‌کی
دیکه‌ی بۆ
دابنرێت ده‌بینین
که هیندێک که‌سیش
که‌نار خراون
و که‌سانی
تازه نه‌فه‌س
هاتوونه‌ته
پێشه‌وه.
له پێنووسه‌که‌ی
کاک کامه‌ران
ئه‌وه‌مان بۆ
ڕوون ده‌بێته‌وه
که
ناوبراویش یه‌کێکه
له‌و که‌سانه
له‌م قه‌یرانه‌دا
که‌نار خراوه،
به‌ڵام ناوبراو
هۆکاری سه‌ره‌کیی
ئه‌و ڕووداوه‌ی
ناو پارته
سیاسیه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌خاته
ئه‌ستۆی
کورده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که
پێشتر له
ئۆردووگای ئه‌ڵتاش
ژیاون، ئه‌وان
به به‌رپرس و
به‌ڕێوه‌به‌ر
و هه‌مه‌کاره‌ی
ئێستا ناو ئه‌و
حیزبانه ده‌زانێت.
له وه‌ڵامی
کاکه کامه‌ران
من سه‌ره‌تا
پێم خۆشه به
کورتی ئاماژه‌یه‌ک
به خۆڕاگری ولێهاتوویی
ئه‌و خوشک و
برا ئاوارانه
بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی
که ئه‌زموونی
باشی لێ وه‌ربگرێ
و باش بیر له‌و
بێڕیزییانه
بکاته‌وه که
به‌رامبه‌ر
به هاوڵاتی و
هاوڕه‌گه‌زی
خۆی ده‌کات. ناوبراو
ئه‌گه‌ر لانیکه‌م
حه‌فته‌یه‌ک
له‌وێ بژیایه‌یت
ئه‌و کات هه‌ستی
ده‌کرد که
نیشتمانپه‌روه‌ری
له‌و شۆینه‌ی
که خۆی
ئاماژه‌ی پێ کردو‌وه
له چ
ئاستێک‌دا
بووه.
کورته
مێژوو‌یه‌کی ئۆردووگای
زۆره‌ملیی ئه‌ڵتاش
له ساڵی 1979
کاتێک که شه‌ڕی
خۆیناوی له
نێوان ئێران و
ئێراق ده‌ستی
پێ کرد و هه‌روه‌ها
شه‌ڕی داسه‌پاوی
سوپای
پاسداران به‌سه‌ر
گه‌لی کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا، ئه‌مانه
به گشتی
هۆکار بوون بۆ
ئه‌وه‌ی
دانیشتووانی سه‌ر
سنووری ده‌ستدروستی
نێوان ڕۆژهه‌ڵات
و باشووری
کوردستان
ژیانیان تێک
بچێت، به‌تایبه‌ت
زۆرینه‌ی ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی
که سه‌ر به
پارێزگای کرماشان
بوون
ناچارکران که
ئاواره ببن، وه‌ک
ڕووداوه‌کانی
دیکه‌ی مێژووی
کورد، ئه‌م
جاره‌ش ئه‌و
خه‌ڵکانه
بوونه سووته‌مه‌نیی
گڕ و ئاگری
دوژمنان و
داگیرکه‌رانی
خاکی
کوردستان. پاش
2 ساڵ له
ئۆردوگا
دروستکراوه‌کانی
ڕێژیمی به‌عس له
ناوچه‌کانی
باشووری
کوردستان،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
داواکاریی ده‌زگای
سیخوڕی ئیستیخباراتی
ڕێژیمی به‌عسیان
ڕه‌د کرده‌وه
وئاماده نه‌بوون
چه‌ک به‌رامبه‌ر
به کورد هه‌ڵگرن،
وه‌ک شێوه ئه‌نفالێک
و ته‌مێکردنێک
هه‌موو ئه‌و
خه‌ڵکه
کۆکرانه‌وه‌و
گوازرانه‌وه
بۆ شۆێنێک به
ناوی ئه‌ڵتاش
له نزیک شاری
ڕۆمادی،له 120
کیلۆمیتریی
خۆرئاوای به‌غدا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
به وردی باس
له سه‌ره‌تای
ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه
بۆ کاک کامه‌ران
بکه‌ین ده‌بێت
به هه‌زاران
لاپه‌ڕه
بنووسین و به
هه‌زاران به‌ڵگه
و وێنه‌ی
پێشان بده‌ین،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده
گرنگه بزانێت
که خه‌ڵکانێک
له هاوینی گه‌رمای
ساڵی 1982 و به
پله‌ی زیاد له
50 ده‌ره‌جه
گه‌رماوه له
ده‌شتێکی چۆل
و پڕ له ته‌پ
و تۆزی ئه‌ڵتاش
و به وه‌رگرتنی
ته‌نیا خێوه‌تێک
(چادر) ده‌ستیان
به
دروستکردنی
هێلانه‌ی
ژیان کرد،که
دوور له ئاو
و كاره‌با و
که‌ره‌سه‌ی
سه‌ره‌تایی
ژیان، واته
ئاوی خواردنه‌وه‌یان
که 4
کیلۆمیتری له
خه‌یوه‌تگاکان
دووربووه،ئاوێکی
زۆر گه‌رم و پیس
و دوو له
چاودێری پزیشکی،
له پاش مردنی
ده‌یان منداڵ
وکه‌سانی به‌ته‌مه‌ن
هه‌ر له‌یه‌که‌مین
مانگه‌کانی
ژیاندا،به‌و
هه‌موو
ڕووداوه
ناخۆشانه
توانیویانه
زیاد له 25 ساڵ
ژیانی پڕ له
نه‌هامه‌تی ونه‌داری
وهه‌ژاری و به‌ڵام
پڕله سه‌ره‌وه‌ری
وپاراستنی ویژدانی
کوردایه‌تی
به‌رنه سه‌ر.
ئۆردووگایه‌کی
زۆره‌ملی که
به‌پێی سه‌رژمێریی
گشتیی حکوومه‌ت
له ساڵی 1988
واته 6 ساڵ
پاش دامه‌زراندنی
ئۆردووگاکه
ژماره‌ی گه‌یشتووه‌ته
60000 هه‌زار كه‌س.
بێگومان ئه‌و
ژماره زۆره
خه‌ڵکه‌ش له ئۆردووگایه‌کی
زۆره‌ملی
کۆیان که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
هه‌موو جۆره
که‌موکوڕی و پێداویستییه‌کی
ڕۆژانه‌یان
ڕوو به‌ڕوو
ببنه‌وه.
بێگومان
هه‌روا به
ئارامی ژیان
تێپه‌ڕ نابێت
وکێشه و ناخۆشیی
تێدا ڕووده‌دات،
کاک کامه‌ران
باس له‌وه ده‌کات
که گوایا ئه‌و
خه‌ڵکه هه‌موو
جاشی به‌عس
بوون وخزمه‌تیان
به حکوومه‌تی
به‌عس کردو‌وه،به
قسه‌ی جه‌نابیان
ئه‌گه‌ر ئه‌و
بۆچوونه ڕاست
بایه نه‌ده‌بوو
ئه‌و خه‌ڵکه
بگوازنه‌وه
ئۆردووگای ئه‌ڵتاش.
چون وه‌ک له سه‌ره‌وه
باسم کرد که
ده‌زگای
سیخوڕی
موخابه‌راتی
ئێراقی چه‌ند
جار
بانگهێشتنی
نۆێنه‌رانی
خه‌ڵکی کرد و
پێی ڕاگه‌یاندن
که ئه‌گه‌ر چه‌کداری
بۆ حکوومه‌تی
ئێراق ناکه‌ن
ڕاگوێزی شوێنێکی
دوورتان ده‌که‌ین،
به‌ڵام ئه‌و
خه‌ڵکه ئاماده‌یی
خۆیان بۆ ئه‌و
ژیان و شوێنه
دووره ده‌ربڕی
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
خیانه‌ته‌یان
به نسیب نه‌بێت.
ناتوانرێت
له‌وه حاشا
بکرێت که
ژماره‌یه‌کی
زۆر که‌م له
نێوان 20 تا 30 که‌سێک
له نێۆ ئۆردووگایه‌کی
60000 هه‌زار
كه‌سیدا پێوه‌ندییان
به دام و ده‌زگاکانی
حکوومه‌تی
ئێراقه‌وه
هه‌بووبێت،
به‌شێکیان له‌و
پێوه‌ندییه‌دا
به به‌رژه‌وه‌ندیی
کاسپی ومامه‌ڵه
و وه‌ده‌ستهێنانی
پێناسه‌ی
هاتوچۆ که‌ڵکیان
لێ وه‌رده‌گرت.
ده‌کرێ بڵێم
به‌داخه‌وه
هێندێک کوردی
ناحاڵیش وه‌ک
له هه‌موو
شۆێنێکی
کوردستان له‌و
جۆره خه‌ڵکه
به‌رچاو ده‌که‌ون
تووشی هیندێک
هه‌ڵه بوون،
که ئه‌و خه‌ڵکانه
ناسراو و دیار
بوون و له
لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه
به چاوێکی سووک
و نه‌فره‌تی
چاویان لێ ده‌کرا.
پرسیار له کاک
کامه‌ران ئه‌وه‌یه
که ئایا
ناوبراو ده‌توانێ
ئاماژه بکات
به ته‌نیا یه‌ک
ناوچه‌ی
کوردستان به
تایبه‌ت
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که
جاش و خۆفرۆشی
تێدا نه‌بووبێت،یا
ئه‌و شار و
ناوچانه‌ش
که به مه‌کۆی
ناسیونالیزمی
کوردی به‌ناوبانگن،
له وڵامدا
بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه
که ئایا بۆ
ده‌بێت چه‌ند
که‌سێک له
ئۆردووگایه‌کی
زۆره‌ملی که
دڕنده‌ترین
حکوومه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
واته حکوومه‌تی
به‌عس ده‌سه‌ڵاتی
تێیدا هه‌بووبێت،
بکرێت به په‌روه‌رده‌یه‌ک
که جه‌نابیان
له کێشه‌ی
نێوان پارته
سیاسییه‌کاندا
وه‌ک نموونه
بیهێنیته‌وه
و که‌ڵکی لێوه‌ربگرن؟
کاک کامه‌ران
باس له میوه
وسه‌وزه‌فرۆشی
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
کردو‌وه له
ئۆردووگای
زۆره‌ملیی ئه‌ڵتاش
(ڕۆمادی). باشه
ئایا ئه‌وه
ده‌کرێت به تانه
و ته‌شه‌ر به‌سه‌ر
ئه‌و خه‌ڵكه‌دا؟
ناوبراو
دیاره بۆ خۆی
وێده‌چێت که
کوڕه سه‌رمایه‌دارێکی
ناودار بێت،
بۆیه پێی سه‌یره
که خه‌ڵکی
کورد به
تایبه‌ت
ئاواره و په‌ڕیوه‌ی
دووره وڵات
به‌و جۆره
کاسپییه‌وه
بۆ بژێوی
ژیانی ماڵ و مناڵیان
سه‌رقاڵ
بووبن. ئه‌گه‌ر
ناوبراو
پێشمه‌رگایه‌تیشی
کردبێت باش
بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه
ئه‌وانه‌ی
هاتوونه
ڕیزی سه‌نگه‌ری
خه‌باته‌وه
زیاتر له
کوڕه
جوتیاره زه‌حمه‌تکێشه‌کانی
کوردستان
بوون، خه‌ڵکی
ئاواره و بێ
ئیمکانات به
فرۆشتنی سه‌وزه
و میوه یا
هه‌ر كاسبییه‌كی
دیکه ده‌بوایه
ماڵ ومناڵیان
به‌خێو
کردایه یا ده‌بوو
ڕێگه‌ی دیکه‌یان
هه‌ڵبژاردایه؟
من ده‌ڵێم ده‌بوایه
به‌ڕیزیان
شانازییان به
ئۆردووگایه‌کی
وا مه‌زن له
کورده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بکردایه، که
به کاسپی و کرێکاری
ماڵ ومناڵیان به‌خێو
کردو‌وه و نه‌یان
هێشتووه
برسێتی به‌ره‌و
زه‌لکاوی
ترسناکیان
ببات.
هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه
ئاواره‌ی که
به‌ڕیزیان که‌سانی
وه‌ک ئه‌و به
چاوی گاڵته‌وه
تێ‌یان ده‌ڕوانن
باسیان لێوه
ده‌که‌ن،زۆر
گرنگه ئه‌وه
بزانن که ئه‌و
خه‌ڵکه سه‌ره‌ڕای
هه‌موو که‌موکوڕییه‌کی
ژیانیان و
پاڵه‌په‌ستۆ
و فشاری ڕۆحی
و ناڕوونیی
چاره‌نووس و
داهاتوویان،
کورد بوون و
کوردایه‌تیان
له یاد نه‌کردبوو.
هه‌موو
ساڵێک به
خرۆشه‌وه له
ساڵیاده
کوردستانییه‌کان
به‌شدارییان
ده‌کرد، به
تایبه‌ت له
ڕۆژه‌کانی 2ی
ڕێبه‌ندان و نه‌ورۆز
به هه‌زاران کوردی
ئاواره به
به‌رگی ڕه‌سه‌نی
کوردایه‌تییه‌وه
و به‌ره‌و شوێنی
به‌ڕێوه‌چوونی
ئاهه‌نگه‌کان
پۆل پۆل ده‌ڕۆشتن.
له کاره‌ساته
دلته‌زێنه‌کانی
مێژووی کورد
له شاره‌کانی
دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
زیاتر به‌شدار
ده‌بوون، 2
نموونه‌ی به‌رچاو
وه بیر ئه‌و
به‌رێزه بێنمه‌وه
وه‌ک ڕۆژی تێرورکردنی
شه‌هیدان
دوکتۆر قاسملوو
ودوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی،
که سه‌ره‌تا
سه‌ری سه‌ربانه‌کانی
ئۆردووگای ئه‌ڵتاش
به ئاڵای ڕه‌ش
و به نیشانه‌ی
ماته‌می
پڕکرابوو، هه‌روه‌ها
به هه‌زاران
ڕۆڵه‌ی تازه
پێگه‌یشتووی
ئه‌و ئۆردووگا
پێوه‌ندییان
به حیزبه
کوردستانیه‌کان
ده‌کرد و چ له
ناو ئۆردووگاکه
یا چوونه شاخ
شان به‌شانی
خوشک و براکانی
دیکه‌یان له سه‌نگه‌ری
خه‌بات به
دژی کۆماری
ئیسلامی به‌شدارییان
کردو‌وه،به
سه‌دان شه‌هیدی
ئاواره‌ی
ئۆردووگای ئه‌ڵتاش
له ڕیزی
پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌ڵگه‌ی
حاشا هه‌ڵنه‌گری
ئه‌م مێژووه‌ن.
هیندێک له‌و
حیزبانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که
کاک کامه‌ران
ناوی هێناون
له ساڵه‌کانی
2003 و 2004 ئاڵای
کوردستانیان
به ڕه‌سمی
هێناوه‌ته‌وه
ناو کۆبوونه‌وه
و مه‌راسمه‌کانیان،به‌ڵام
من به فیلمی
ڤیدیۆیی لامه
که په‌نابه‌رانی
دانیشتووی
ئۆردووگای ئه‌لتاش
له مه‌راسمی
2ی ڕێبه‌ندانی
ساڵی 1999 ئاڵای
کوردستانیان
له سه‌ر سه‌کۆی
مه‌راسمه‌کانیان
داناوه.
کاک
کامه‌ران باس
له‌وه ده‌کات
که که‌سانێک
ئاره‌قه‌یان
ڕشتووه و خه‌باتیان
کردو‌وه ده‌سه‌ڵاتیان
له حیزبه‌کان
نه‌ماوه و به
قسه‌ی ئه‌و
گوایه بێسه‌واد
وسه‌وزه فرۆشه‌کانی
ڕۆمادی هه‌مه‌کاره‌ن،
دیاره
ناوبراو زۆر
ئاگای له حیزبه‌کانیش
نییه که
ناویان ده‌بات،له
نێۆ پارته
سیاسییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و به
تایبه‌ت کۆمه‌ڵه
و حیزبی
دیمۆکرات تا
ئه‌وه‌ی من
ئاگادار بم ته‌نیا
2 که‌س به ناوه‌کانی
کاک ئه‌نوه‌ر
موحه‌ممه‌دی
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه و
کاک تاهیر که‌سیری
ئه‌ندامی
جێگری کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزبی
دیمۆکراتی
کوردستانی
ئێران که پێشتر
له ئۆردووگای
ئه‌لتاش
ژیاون، ده‌نا
هیچ که‌س له‌و
په‌نابه‌رانه
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی
هیچ حیزبێک نه‌بوون
تا توانا و ده‌سه‌ڵاتیان
له‌م
ئینشعابانه
هه‌بووبێت.
به قسه‌ی
ناوبراو هه‌ر
ئه‌وانه‌ی چه‌ندین
ساڵه ئاره‌ق
ده‌ڕێژن هه‌ر
ئه‌وانه‌ش
بوون حیزبه‌کانیان
تێک دا و
تووشی ئه‌م قه‌یرانه‌یان
کردو‌وه نه‌ک
خه‌ڵکی په‌نابه‌ر
و دڵسۆز،باشتر
وایه ئه‌و به‌ڕێزه
قه‌یرانه‌کانی
ناو حیزبی
دیـمۆکرات له
کۆنگره‌ی 4 تا
کۆنگره‌ی 13باش
بخۆێنێته‌وه
بزانێت که ئایا
خه‌ڵکی
ئاواره‌ی
ئۆردووگای ئه‌ڵتاش
بووه؟ یا ئه‌و
ئاره‌قڕێژ و
زه‌حمه‌تکێشانه‌ی
ئه‌و باسیان
ده‌کات،بۆ ئه‌وه‌ش
بزانێ که ئایا قه‌یرانه‌کانی
چه‌ند جاره‌ی
ناو حیزبی
کۆمۆنیستی
ئێران و کۆمه‌ڵه
ئاواره‌کانی
ئه‌ڵتاش بوون
؟؟
ناوبراو
نگه‌رانیی ئه‌وه‌شی
پێوه دیاره
که له‌و دابڕن
و ئینشعابه‌ی
حیزبه‌کان یا
ئه‌و حیزبه‌ی
که بۆ خۆی به
دڵسۆزی ده‌زانێ،
شایه‌ت ئه‌و
په‌نابه‌رانه
زۆربه‌یان به‌ره‌و
ئه‌و بیرۆکه‌ی
په‌سه‌ندی ئه‌و
نه‌ڕۆشتبن، ئه‌مه‌ش
وای له
ناوبراو کردو‌وه
که وا بێ به‌رپرسانه
ته‌وهین
بکات،
ناوبراو ده‌بێت
له سیاسه‌تدا
ئه‌وه باش
بزانێت که ئه‌مه
نابێت به
تاوان ئه‌گه‌ر
که‌سێک وه‌ک
ئه‌و بیری نه‌کرده‌وه،
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و
خه‌ڵکه
هاوبیری ئه‌و بایه‌ن
ئیستا له‌وانه‌یه
نووسینه‌که‌ی
به شێوه‌ی
دیکه بایه، ئه‌و
خه‌ڵکانه‌ی
که پێشتر له
ئه‌ڵتاش
ژیاون، یا
بڵێین ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش
بۆ بژێوی
ژیانی ماڵ
ومناڵیان له
کوره‌خانه‌کانی
ئێران کار ده‌که‌ن
و به‌ڵام ئه‌ندامی
یه‌کێک له‌م حیزبانه‌ن،
وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی
کوردستان له
کاتی قه‌یرانه‌کاندا
ئه‌وانیش که‌م
یا زیاد هه‌ر یه‌که
و خه‌تی خۆیان
هه‌ڵده‌بژێرن،
به شۆێن
بیروباوه‌ڕێک
ده‌که‌ون که
جێگای په‌سه‌ندی
خۆیان بێت، ئه‌مه‌ش
مافی هه‌ر که‌سێکه
که بۆ خۆی خه‌ت
بۆ خۆی دیاری
بکات.
به داخه‌وه
ئه‌وه هه‌ر
کاک کامه‌ران
نییه که له‌م
جۆره که‌له
شه‌کره ده‌شکێنن
به‌رامبه‌ر
به ژیانی 25
ساڵ ئاواره‌یی
خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
بگره زۆر که‌سانێک
هه‌ن که
خۆیان به
خاوه‌نی
بڕوانامه ده‌زانن
وزۆر شانازی
به خۆیان ده‌که‌ن
و له کاتی
ئاخاوتنه‌کانیاندا
وشه‌ی لاتینی
به کار دێنن
و تام و مه‌زه
به قسه‌کانیان
ده‌ده‌ن،به‌ڵام
چه‌ندین جار
ئه‌و جۆره به‌رخورده
ناشیرینه‌یان
به‌رامبه‌ر
به‌و خه‌ڵکه
هه‌بووه،له
کاتی
باسکردنی په‌نابه‌راندا
ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان
پێ که‌م بووه و
له باتی
هاوکاریکردن
و پشتگیری
کردنیان گاڵته‌یان
پێ کردوون.
زۆر پێویسته
هه‌مووان له
لاپه‌ره‌كانی
مێژوودا به
شانازییه‌وه
باسی خۆڕاگری
و نیشتمانپه‌روه‌ریی
ئه‌و خه‌ڵکانه
بکه‌ین که
ژیانی 25 ساڵ
ئاواره‌یی ئه‌ڵتاش
له کوردایه‌تی
نائۆمیدی نه‌کردن
و بگره زیاتر
گه‌رم و گوڕی
کردوون،هه‌ر
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
که له
خۆێندن و زانکۆ
خۆشییه‌کانی
ژیان بێبه‌ش
بوون، ئیستا
به ده‌یان که‌سایه‌تی
هونه‌ری و سیاسی
و نووسه‌ر و
وه‌رزشکار و بواره‌کانی
دیکه‌یان لێ هه‌ڵکه‌وتووه.
دوا وته‌شم
له‌گه‌ڵ
ماڵپه‌ڕی به‌ریزی
4 ڕۆژهه‌ڵاته،
که با ته‌نیا
ئامانجیان ئه‌وه
نه‌بێت خۆێنه‌ری
ماڵپه‌ڕه‌کان
به‌م جۆره
بیڕیزی
نووسینه زۆر
بێت، زۆر
گرنگه که
چاوێک به‌و
نووسینانه‌ندا
بخشێنن، له
شۆێنێکدا که
بیڕێزی ده‌کرێت
به خه‌ڵکانێکی
سته‌مدیده و
ده‌ربه‌ده‌ر
ڕێگای بلاو
کردنه‌وه نه‌درێت.
یه‌کی
سه‌رماوه‌زی
2707 ی کوردی
arefbawecani@gmail.com