کۆنفرانسی کورد لەئەنقەرە کۆتایی به‌كاره‌كانی‌ خۆی دەهێنێ

کۆنفرانسی کورد کە لە میانەی مێزگەردێکی کراوەدا وتووێژی لەسەر مۆدێلی ئاشتی، دیموکراسی‌و چارەسەردا کرد و لە رۆژانی ٩و١٠ی مانگی تشرینی دووەم لەلایەن مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست IMPR  لەشاری ئەنکارا بەڕێوەچوو.


لەرۆژانی کۆنفرانسەکەدا 24  وتار لەسەر دۆزینەوەی مۆدێلی ئاشتی پرسی کورد لەداھاتوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست باس کران، جێی خۆشحاڵیە لە نێو شاری ئەنکارادا بەکۆی دەنگی ئامادەبووان داواکرا  لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە   مافە ڕەواکانی کورد  دەستەبەربکرێ.

جێی ئاماژەیە کە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفراس داوەتنامەی بۆ زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان رەوانە کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە درەنگ داوەتنامەکە گەیشتە حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستان، بۆیە نەتوانرا نوێنەری حزبی رزگاری لەکاتی خۆی بگاتە ئەنکاراو بەشداری کۆنفرانسەکە بکات.