له کۆڕێکدا
کاره‌ساتی
عامودێ وه‌بیر
ده‌هێنرێته‌وه
کاتژمێر 14ی
رۆژی 5-12-2007 له
هۆڵی دیالۆکی
شاری سلێمانی له
کۆڕیکدا به‌ڕێز
عه‌بدولباقی
یوسف ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
سیاسی پارتی
یه‌کێتی کورد
له سوریا سه‌باره‌ت
به کاره‌ساتی
سووتاندنی
سینه‌مای
عامودێ بابه‌تێکی
پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز عه‌بدولباقی
یوسف وێڕای ئه‌وه‌ی
کورته
باسێکی سه‌باره‌ت
به هه‌ستی
تووندڕۆیی له‌نێو
هێزه عه‌ره‌بیه‌کانی
سوریا پێشکه‌ش
کرد‌و ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا که
هه‌ندێک که‌سایه‌تی
عه‌ره‌بی ئه‌وکاته
پێشنیاریان
بۆ کاربه‌ده‌ستانی
سوریا کردبوو که
بوونی کورد مه‌ترسی
بۆ داهاتووی
سوریا
پێکدێنێ،
بۆیه
پێویسته
گوشاریان
بخرێته‌سه‌رو
له شوێنی
خۆیان
دووربخرێنه‌وه‌و
هۆزه عه‌ره‌به‌کانیان
له جێگه‌دا
نیشته‌جێ
بکرێن، هه‌روه‌ها
تووندڕۆکانی
عه‌ره‌ب هه‌وڵی
که‌مکردنه‌وه‌و
له‌بێن بردنی
کوردیان داوه،
سیاسه‌تی ترس
و تۆقاندنیان
پێڕۆکردووه،
هه‌روه‌ها
سووتاندنی
سینه‌مای
عامودێ که له
13-11-1960 روویداوه
به یه‌کێک له‌و
کاره‌ساتانه
دانا که
دوژمنانی
کورد ئه‌نجامیان
داوه‌و له‌ئاکامدا
282 فێرخوازی
فێرگه سه‌ره‌تاییه‌کان
گیانیان له‌ده‌ست
داوه.
کۆڕگێڕ به
دیکۆمێنت
باسی ئه‌و
کاره‌ساته‌ی
کرد که وێڕای
ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ک له
دانیشتووانی
شاری عامودێ
بۆ شۆڕشی جه‌زائیر
کۆکرابۆوه،
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه
پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌وه
کردووه که
ده‌بێ فیلمه‌که
له رۆژێکدا
چه‌ند جارێک
دووباره
بکرێته‌وه و
فێرخوازانی
فێرگه سه‌ره‌تاییه‌کان
بیبینن و
داهاته‌که‌شی
بۆ شۆرشی جه‌زائیر
ره‌وانه
بکرێ.
کۆڕگێڕ له
زمانی نووسه‌رانه‌وه
گێڕایه‌وه
هه‌رچه‌نده
که خاوه‌نی
سینه‌ماکه
نیگه‌رانی
خۆی له
ئاگرکه‌وتنه‌وه
پێشانداوه‌و
داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه
کردووه که
رۆژی دواتر
فیلمه‌که بۆ
فێرخوازانی
فێرگه‌کانی
دیکه
لێبدرێته‌وه
که‌چی ئه‌و
بڕیاری داوه
که ئه‌و رۆژه
ته‌واو بکرێ. هه‌روه‌ها
کۆڕگێر له
زمانی خه‌ڵکی
شاره‌که‌وه
گێڕایه‌وه
که 2 کوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه له‌ناو
سینه‌ماکه‌دابوونه،
به‌ر له
سووتاندنی به‌چه‌ند
خوله‌کێک ئه‌وان
بانگ کراونه‌ته‌وه،
دوای رۆیشتنی
ئه‌وان ئه‌وسا
ئاگر له سینه‌ما
به‌ربووه،
له ئاکامدا 282
فێرخواز که
هه‌موویان
کوردبوونه
گیانیان له‌ده‌ست
داوه، هه‌روه‌ها
ئامژه‌ی به
رۆڵی ئه‌و که‌سایه‌تیه
کورده‌ش کرد
که 11 منداڵی
کوردی له
سووتاندن
رزگارکردووه،
له کاتێکدا
که ده‌یویست
12ه‌مین
فێرخواز
رزگار بکات،
خۆیشی گڕی
تێبه‌ربووه‌و
گیانی له‌ده‌ست
داوه، به‌وهۆیه‌وه
له‌و کاره‌ساته‌دا
283 کورد
گیانیان له
ده‌ست داوه
که هه‌موویان
هیوای
دواڕۆژی
کوردستان
بوونه.
دوای ته‌واو
بوونی کۆڕه‌که
چه‌ند به‌ڕێزێک
راو سه‌رنجی
خۆیان ده‌ربڕی،
هه‌موویان جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌وه
کرده‌وه که
ئه‌و کاره‌ساته
وه‌کو پێویست
له‌نێو
کوردستانیان
دا نه‌ناسێندراوه،
ئه‌مه‌شیان
بۆ توێژی
رۆشنبیران و
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
گێڕایه‌وه.
کۆڕگێڕ سه‌رسووڕمانی
خۆی له بانگه‌شه‌ی
ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت
به‌و کاره‌ساته
راگه‌یاندو
پرسی : باشه
ئه‌گه‌ر به‌رنامه
نه‌بووه
بۆچی یه‌ک
دانه
فیرخوازی عه‌ره‌ب
له نێو سینه‌ماکه‌دا
نه‌بوونه؟
بۆچی
مامۆستاکان
که هه‌موویان
عه‌ره‌ب
بوونه له‌گه‌ڵ
فێرخوازه‌کان
بۆ سینه‌ما نه‌چوونه
؟ بۆچی حکومه‌ت
و رێکخراوه‌کانی
سڤیل
لیکۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچوونیان
بۆ ئه‌و کاره‌ساته
دڵته‌زێنه
نه‌کردووه؟