تورکیا
ژن و منداڵی
کورد ده‌کوژێ،
ده‌بێ ریسوا‌و
مه‌حکوم بکرێ
کۆمه‌ڵانی
هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان!
رزگاریخوازو
ئازادیخوازانی
جیهان!
ئه‌وا ئه‌مجاره‌شیان
فڕۆکه‌کانی
رژێمی تورکیا به‌ئاگاداری
و ره‌زامه‌ندی
هاوپه‌یمانانی
هێرش و په‌لاماره‌کانیان
بۆ سه‌ر
گوند‌و ئاواییه‌کانی
باشووری
کوردستان ده‌ستپێکردووه،
له قوڵایی
خاکی باشووری
کوردستان دا
گولله‌و
ئاگری خۆیان
به‌سه‌ر
کوردستانیان
دا ده‌بارێنن،
تا ئێستا
زیانێکی گه‌وره‌یان
به‌خه‌ڵکی
سڤیل و لاشه‌ڕ
گه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی
هه‌واڵه‌کان
وێرای ئه‌وه‌ی
سه‌دان بنه‌ماڵه
زێد‌و ئاوایی
خۆیان
جێهێشتووه و
به‌ره‌و شاره‌کان
رایان کردووه،
زیاتر له 15
کوردستانی شه‌هید
و بریندار
بوونه، له‌م
پێوه‌نده‌دا
ئێمه له
کاتێکدا زۆر
به تووندی ئه‌و
هێرش و
بۆردومانه
ریسوا‌و مه‌حکوم
ده‌که‌ین، سه‌ره‌خۆشی
له‌بنه‌ماڵه‌ی
قوربانیه‌کان
ده‌که‌ین و
هیوای
چاکبوونه‌وه‌ش
بۆ برینداره‌کان
ده‌خوازین،
له هه‌مان
کاتدا داوا له
رای گشتی
جیهان و
رێکخراوه
ئاشتیخواز و
مرۆڤدۆسته‌کان
ده‌که‌ین که
ئه‌و تاوانه‌ی
رژێمی تورکیا
له قاوبده‌ن
و ده‌نگی ناڕه‌زایی
به‌رز بکه‌نه‌وه‌و
گوشار له‌سه‌ر
ئه‌نکارا
دابنێن تا
چیتر شالاوی
تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی
دژ به خه‌ڵکی
سڤیل و لاشه‌ری
کوردستان به‌ڕێوه‌نه‌بات.
وڵاتپارێزان،
ئاشتیخوازان!
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان
و خودی ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگانی
سه‌رۆک وه‌زیری
تورک خۆیان
به ئیسلامی
داده‌نێن و و
باس له برایه‌تی
گه‌لان ده‌که‌ن!
که‌چی له
کاتێکدا
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
خۆیان بۆسه‌ر
خه‌ڵکی سڤیل و
لاشه‌ڕ ده‌نێرن
که
کوردستانیان
خۆیان بۆ جه‌ژنی
قوربان و سه‌ری
ساڵی نوێ
ئاماده ده‌که‌ن،
بێگومان به‌مه‌به‌ستی
تۆقاندن و
ترساندن
درێژه‌یان
پێده‌درێ، ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی
ئه‌ودروشمانه‌یه
که پارتی
دادوگه‌شه‌پێدان
خۆی له
ژێریاندا
شاردۆته‌وه،
به‌م هێرش و
په‌لامارانه
سه‌ر راستی ده‌که‌نه‌وه
که ئه‌وان
تۆزقاڵی
جیاوازیان له‌گه‌ڵ
تورکه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان
دا نیه، هه‌مان
لۆژیک و سیاسه‌تی
پان تورکیزم
پێڕۆ ده‌که‌ن،
ده‌بێ پێوه‌ندی
ئه‌و لایه‌نه
کوردستانیانه‌ش
له‌ژێر
پرسیار
دابنرێن که
دۆستایه‌تی
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان
ده‌که‌ن
و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان بۆ
ده‌که‌ن که
ئه‌و پارته
رامانی
جیاوازی له‌گه‌ڵ
که‌مالیسته‌کان
و ژه‌نه‌ڕاله‌کان
دا هه‌یه.
ئێمه له
کاتێکدا که
داخباری
خۆمان له
هاوێری ریزه‌کانی
کوردستانیان
راده‌گه‌یه‌نین،
له‌هه‌مان
کاتدا داوا له
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی
خه‌ڵکی
کوردستان ده‌که‌ین
که کۆمه‌ک و
هاوکاری
پێشکه‌ش به
بنه‌ماڵه
زیان لێکه‌وتووه‌کان
بکه‌ن، داواش
له حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌ین
که به‌په‌له
به‌هانای
لێقه‌وماوانه‌وه
بچێ و هاوکاری
پێویستیان
پێشکه‌ش بکات
و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی
کاتیان بۆ
دابین بکات.
ئێمه داوا
له لایه‌نه
کوردستانیه‌کان
ده‌که‌ین که یه‌ک ده‌نگ
دژ به هێرش و
په‌لاماره‌کانی
سوپای تورکیا
هه‌ڵوێست
بگرن و سیاسه‌تی
شه‌ڕانگێزانه‌ی
سه‌رانی
تورکیا له‌قاو
بده‌ن.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی
رێگه‌ی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
نه‌مان و سه‌رشۆڕی
بۆ شه‌ڕخوازان
حزبی
رزگاریی
کوردستان پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی
کوردستان یه‌کێتی
شۆڕشگێرانی
کوردستان
16-12-2007