به‌رپابونی
سیاسه‌تی
ڕۆمانسی و تاکپه‌رستی
بارزان
شوان
ئه‌گه‌ر
به ووردی ته‌ماشای
مێژژوی گه‌لانی
ڕابردوو بکه‌ین،
تێده‌گه‌ین
که له‌مه‌وپێش
جگه له گه‌لی
کورد زۆر گه‌لانی
گه‌وره‌ی تری
پێشکه‌وتو هه‌بوون
که له
تێگه‌یشتن و
تێکۆشینا
پایه‌یه‌کی
بڵندیان هه‌بوه،
به‌ڵام چونکه
به‌دبه‌ختی
ڕۆژگار و چه‌رخی
که‌چڕه‌فتار
له ناوی
بردوون، مه‌گه‌ر
ئه‌وڕۆ ته‌نها
له قوژبنی
لاپه‌ڕه
دێرینه‌کاندا
ناوێکیان
مابێته‌وه.
خولانه‌وه‌و
گه‌شه‌ی بیری
مرۆڤ به دوای
سوودی خۆیدا و
به‌یه‌ک چاو
نه‌ڕوانین بۆ
ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری
سنووری ده‌سکرد
و ته‌قه‌ڵانه‌دان
بۆ دابینکردن
قازانجی
دانیشتوانی
هه‌ر چوار
پارچه‌که و
که‌ڵک وه‌رنه‌گرتن
له
درووست‌کردنی
ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ،
دیسانه‌وه
ده‌بنه‌وه
هۆی له
بیرچوون و نه‌مانی
گه‌لێکی
کۆڵنه‌ده‌ر.
ئاخافتن
له سه‌ر
دووباره
ژیانه‌وه‌و
بایه‌خدان به
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
و به‌رزنرخاندنی
بیروباوه‌ڕی
کوردایه‌تی و
خۆڕاگری
ڕووبه‌ڕوی هه‌ر
جۆره
پێشهاتێک که مه‌به‌ستی
له‌ڕه‌گ
بنبڕکردنی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
بێت ڕێخۆشکه‌ره
بۆ یادکردنه‌وه‌ی
پرسێکی سه‌یر
که به
گوێماندا دێت
و له خۆمان
ده‌پرسین،
ئایا جیاوازی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
وپێناسه‌ی
کوردایه‌تی
له نێوان
کوردانی هه‌ر
چوار پارچه‌که‌دا
هه‌یه؟ ئایا
مرۆڤی کوردی
پارچه‌یه‌ک
له
کوردوستانی
گه‌وره‌دا هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
له پارچه‌یه‌کی
دی
کوردوستانی
دابه‌شکراودا
هه‌یه؟ ئایا
هیچ پارتێکی
کوردوستانی
له‌وی که‌یان
کوردتره؟ ئایا
په‌یره‌و و
پرۆگرامی
پارته
کوردوستانیه‌کان
هه‌ر وه‌ک یه‌ک
نین و پاش و
پێش خراون؟ و
ئایا..........
سه‌ره‌ڕای
شکستی پارته
سیاسیه‌کانی
کوردوستان له
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک
و حکومه‌تێک
که پایه‌کانی
نه‌خش کرابن
له‌سه‌ر بنه‌ما
دیموکراتیه‌کان
و به بڕواوه
باوه‌ڕیان
هێنابێت به
دۆزی ئێستای
گه‌لی کورد‌و
بایه‌خی ته‌واویان
دابێت به
باری هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
یاخود به‌لای
که‌مه‌وه
داڕێژرانێک
نووسرابێته‌وه
له سه‌ر
شوناسنامه‌و
پسوله‌یه‌کی
سه‌ر به
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
یان مێژوویی
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه،
به‌رده‌وام
خوازیار‌و مرۆڤه
ناسراوه‌کانی سه‌ر به
هه‌ڵگری
ماشخه‌ڵه
کوردایه‌تیه‌کان
تۆمه‌تی نه
بوونی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی به
سیاسه‌تی
ڕۆمانسی
کوردی ده‌به‌ستنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای به
شه‌رعی بوون
یان به ناشه‌رعی
بوونی ئه‌و
نیمچه حکومه‌ته
ده‌بێت هه‌وڵی
بێ پایان
بدرێت که له‌و
نه‌خۆشیه خۆ
بپارێزێت که
ناسنامه‌ی
مرۆڤی
کوردیان به
گرێدانی خه‌ڵکانێک
داوه به مه‌رجێک
پێشتر
بزانرێت که
ئایا ئه‌م خه‌ڵکانه
سه‌ر به کام
نه‌ته‌وه‌و
تایفه‌و تیره‌و
هۆزن، به‌ڵام
وه‌ک
ئاشکرایه ده‌سه‌ڵاتداران
تاوه‌کو ئه‌وڕۆش
هه‌ر شکه‌ستیان
خواردوه له
په‌روه‌رده‌کردنی
مرۆڤێکی
ساکاری کوردی
به‌ستراو به
نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه
که نه‌ته‌وه‌ی
کورده، نه‌ک
خۆی هه‌ڵواسیبێت
به تیره‌و
هۆزێکه‌وه،
ئه‌م کاره تا
ئه‌وڕۆش هه‌ر
به‌رده‌وامه
ئه‌ویش ته‌نها
بۆ هێنانه دی
پاروویه‌ک
نان که له
ناوه‌ڕۆکدا
پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
بێ شه‌رعیه‌تن.
ئه‌م حکومه‌ته
بێگومان پاشه‌ڕۆژه‌که‌ی
له‌گه‌ڵ
ڕوخاندنی
حکومه‌تی به‌غدادا
ده‌ڕوخێت، له‌وه
ترسناکتر هه‌ڵگیرسان
و ته‌شه‌نه
کردنی براکوژیه،
که له ئه‌نجامی
شکست خواردنی
سیاسی دێته
مه‌یدانه‌وه‌و
دووباره
مێژوو لاپه‌ڕه
خوێناویه‌کانی
خۆی به خوێن
ده‌نووسێته‌وه.
یاخود
کۆتاییه‌که‌ی
به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌بێت که ئه‌ویش
ترسی به
سیاسه‌ت
کردنی تیره‌گه‌ڕێتیه
و خۆی له به‌رگی
به‌رژه‌وه‌ندی
بنه‌ماڵه‌و
هۆزه‌وه ده‌شارێته‌وه،
به‌و شیوه‌یه‌ش
مافی تاکی
کۆمه‌ڵگا پێشێل
ده‌کرێت و به‌رژه‌وه‌ندی
تاکی بنه‌ماڵه
به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کانی
میلله‌ت خۆی
ده‌نوێنێت ،
له‌و ده‌مه‌دا
ته‌نها ئه‌و
تاکانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
به‌ره‌وپێش
ده‌ڕوات که
سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدار
بن.
دوابه‌دوای
ئه‌و کاره‌ساته‌ش
دژواری و خۆکوتینی
ده‌وڵه‌ته
ده‌ره‌کیه‌کان
سه‌رهه‌ڵده‌قورتینن
و ئه‌و دژایه‌تیه‌ی
ئه‌و ده‌وڵوتانه
به‌ڕێی ده‌به‌ن
ده‌بنه هۆی
هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕی هۆزایه‌تی
له نێو ئه‌و
حکومه‌ته‌ی
که تازه
نینوکی ده‌رکردوه.
ئه‌و
گومانانه‌ی
باسی لێوه ده‌که‌ین
ناتوانین
بڵێین که به‌ڵگه‌ن
بۆ خۆسه‌پاندنی
ده‌وڵه‌تی
کوردی،
داکۆکیه سه‌ره‌کیه‌که
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بون و نه‌بونی
ده‌وڵه‌تێکی
به ناوی
کوردوستانه‌وه
و جیانه‌کردنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
کورده که له‌سه‌ر
بناغه‌یه‌کی
ڕۆشنبیرانه
بنیات نرابێت
و ڕێگه‌خۆشکه‌ره‌که‌شی
ده‌بێت له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
سه‌ری پاڵی
پێوه‌نرابێت
و به‌یارمه‌تی
ئه‌و پارتانه
بووبێت که نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆیان خۆش
بوێت و
ڕۆشنبیرو
نووسه‌ره‌کانیش
پاڵپشتیان
لێکردبێت، به‌و
شێوه‌یه
مێژوویه‌کی
ڕووناکی نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی سه‌رهه‌ڵدقورتێنێت
و ده‌وڵه‌تێک
پێک دێت که
تاکه‌کانی یه‌که
به یه‌که له
ژێر ڕۆشنایی
نه‌ته‌وایه‌تی
گه‌وره ببن.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته
له مێژووی
تازه‌دا ده‌نوسرێته‌وه،
هه‌ر میلله‌تێک
خولیای به‌دوا
که‌وتنی
ناوداران و
ناو‌و و ناتۆره
که‌وێت و ده‌سه‌ڵاتدارانیش
سیاسه‌تی
ڕۆمانسی
تاکاپه‌رستی
به‌ڕێوه ببه‌ن
بێگومان
ئامانجه‌که‌ی
ته‌نها
ڕووخاندنه‌وه
به‌س، گومان
له‌وه‌شدا
نیا که سه‌رمایه‌دارانیش
هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
ده‌پارێزرێت
و تاکه په‌رسته‌کانیش
وه‌کو بای بێ
باران شانی
پیا ده‌که‌ن و
هه‌ڵدێن.
خۆ ئه‌گه‌ر
بێت و باس له
ده‌وڵه‌مه‌نترین
و سه‌رمایه‌دارترین
و به‌هێزترین
ده‌وڵه‌ت
جیهانی ئه‌وڕۆ
بکه‌ین که به
ئه‌مریکا
ناسراوه ،
له‌سه‌ر
بناغه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و یه‌ک تیره‌یی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
دانه‌مه‌زراوه.
هه‌رچی له
بواری نه‌ته‌وی
کوردیش‌دا هه‌یه
زۆر خویایه
که ئه‌م ڕه‌وڕه‌وه
سیاسیه گه‌لی
کورد ناگرێته‌وه
و ئێستاش له
بازنه
داخراوه‌که‌ی
خۆیدا ده‌خولێته‌وه
یان هه‌ر به‌جارێک
وه‌ستاوه.
هیچ کاتێک
بوارێک هه‌ڵنه‌که‌وتوه
که ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی
کوردی پێک
بێت. بێگومان
له نێو پرسی
نێوده‌وڵه‌تیشدا
ئه‌م ناڕه‌واییه
به کارێکی شه‌رعی
ناوبراوه،
که‌چی له‌ڕاستیدا
بچوکترین ماف
چیه ئه‌ویشی
لێ ڕاپێچکراوه.
به‌م شێوه‌یه
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ئایدۆلۆژیکی
سه‌ر به
ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی ماوه‌ته‌وه
که ده‌توانرێت
بوترێت
نێزدیکه له
بوونیان وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
لێک دابڕاو.
به‌ڵام
مخابن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی
که له ڕواڵه‌تدا
ده‌بێت ده‌وڵه‌ت
یاخود حکومه‌ت
په‌ره به هه‌سته
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان
بدات و زیاتر
هه‌وڵی بوونی
میلله‌ته‌که‌ی
به گشت جیهان
بگه‌یه‌نێت و
ئاسانکاری
زیاتر به
داموده‌زگا
ڕۆشنبیریه‌کان بڕه‌خسێنێت
له‌م حکومه‌ته
فه‌ریکه‌یه
تا ئێستاش نه‌بینراوه،
ئه‌وه‌ی
میلله‌ت به
ئاشکرا بۆی ده‌رکه‌وتوه
که هه‌وڵ و
ته‌قه‌ڵای ئه‌م
حکومه‌ته
لاوازه ته‌نها
بۆ دابین
کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه
تاکیه‌کانه‌و
هه‌ر هه‌مان
خه‌ڵکانێک
لێی ده‌خۆن که
چڵکاوخۆاردنیان
کردوه به
پیشه، که‌چی
ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتداران
تا پێیان
بکرابایه له گشت
بوار‌و لایه‌نه‌کانی
ڕامیاری و
ئابوری و به‌رنامه‌ی
خوێندنی گشتی
و ڕه‌سمی و
چاوپێخشاندنه‌وه‌و
نوسینه‌وه‌ی
په‌ڕتوکه
مێژوییه‌کان
که باس له
یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی
یه‌کگرتوی
کوردی ده‌کات
زیاتر خه‌مخۆری
بونایه، به‌ڵام
به‌گشتی
خویایه هه‌رحکومه‌تێک
ناشه‌رعی بێت،
ئه‌وا هه‌ڵده‌ستێت
هه‌ر با ناو
به دامه‌زراندنی
داموده‌زگایه‌ک
که سه‌ر به‌خۆی
بن و شوناسنامه‌ی
کوردایه‌تی
به‌ره‌و
سیاسی
رۆمانسیه‌ت و
کولتور‌و
دابونه‌ریته
کوردیه‌کان
بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ زه‌مانی
دێرینی به‌ر
له گۆتی و
کاردۆخی و
میدیاکانه‌وه،
ئه‌وا ته‌نها
مه‌به‌ستیان
ڕێکخستنه‌وه‌ی
پیاوانی
خۆیانه‌و له‌خشته‌بردنی
میلله‌تی
کۆڵه‌وارن و به‌ره‌و
کۆنه‌په‌رستیو
ماستاوچێتی و
پا‌ره‌خواردنی
به‌روبومی
میلله‌تن، هه‌ر
خۆشیان
هۆشیارانه
ده‌زانن چۆن
له ته‌زوی
کوردایه‌تی
ئه‌و گه‌له
به‌له‌نگازه
بده‌ن و به
جۆره‌ها ناوی
دروستکراوه‌وه
به‌رده‌وام
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆیان ده‌پارێزن.
ئه‌گه‌ر
بێت و حکومه‌تی
کوردوستان سه‌رکه‌وتوبێت له په‌روه‌رده‌کردنی
میلله‌تێکی
ڕۆشنبیرو
تێگه‌یشتوو
سه‌ر به
شارستانیه‌تی
و ئاڵا هه‌ڵگری
ڕاسته‌قینه‌ی
دیموکراتی و
دوور له
کاسایه‌تی و
بنه‌ماڵه‌یو
عاشایه‌ر گه‌ڕێتی
و باوه‌ڕی ته‌واوی
به گشت چینه‌کانی
خه‌ڵکان بێت و
مافی مرۆڤی
تیا به‌نرخ هه‌ه‌ڵسه‌نگانبێت و له هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
کوردان که‌م
نه‌کاته‌وه‌و
باوه‌ڕی به
تاکی سیاسی و
سیاسه‌تی
ڕۆمانسی نه‌بێت
که ده‌رگایه‌که
بۆ زامنکردنی
ژیان دژ به
کۆنه‌په‌رستی
و به هێچ
شێوه‌یه‌ک نه‌به‌سترابێته‌وه
به ده‌سه‌ڵات
و تایفه‌و
تیره‌وه.
له‌وانه‌یه
سه‌رده‌مێک
بێت حکومه‌ت
سه‌رکه‌وتوبیت
له هه‌ڵسه‌نگاندنی
نێوان نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی و
ڕۆشنبیرێتیه‌وه،
که زۆرینه‌ی
زۆری میلله‌تی
کورد خۆیان له‌و
چوارچێوه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه
ده‌بیننه‌وه
که له نێو
ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی‌دا ژیان
به‌سه‌ر به‌رن
، ئه‌مه له
لایه‌که‌وه
و له لایه‌کی
تریشه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی
به ڕه‌سمی و
ناسراوی
سیاسی دامه‌زرابێت
که له سه‌ر
بناغه‌ی مافی
مرۆڤدا هه‌ڵچنرابێت
و له نێو یه‌ک
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا
ئازادانه
بیروڕایان ده‌ربڕن،
له‌و ده‌مه‌شدا
کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی له
ناوخۆ پێک دێت
و نه‌ته‌وه‌یه‌کی
مه‌زنیش له
ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ه‌که
سه‌ر هه‌ڵدێنێت.
یه‌ک له‌و
هۆیانه‌ی که
تا وه‌کو
ئێستاش حکومه‌ت
تیایدا سه‌رنه‌که‌وتوه
مه‌سه‌له‌ی
"نه‌ته‌وایه‌تیه"
که تاو ئه‌وڕۆش
بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و
شکستیه
سیاسیه‌کانی
بێباکانه شی
نه‌کراوه‌ته‌وه،
جا ئه‌و بابه‌ته
هه‌تاوه‌کو
ئه‌وڕۆش وه‌ک
خۆی ماوه‌ته‌وه،
واته له
نێوان بونی نه‌ته‌وه‌ی
کورد وبه‌ڕێوه‌بردنی
سیاسه‌تی چه‌وتی
ئه‌وڕۆ، وه‌هه‌روه‌ها
خۆناسینی ده‌سه‌ڵات
به خودی خۆی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و
پێشێلکردنی
لایه‌نه
جوداکانی دی
کۆمه‌ڵن.
له‌و
بارودۆخه‌ی
ئه‌وڕۆدا،
به نه‌بونی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
مه‌زن و
گۆڕینی بیری
نه‌ته‌وایه‌تی
بۆ جێگرێکی
ناشه‌رعی
تائیفی سه‌ر
به تیره‌یه‌کی
باوه‌ڕبوو به
سیاسه‌تێکی
دوور له
ڕاستیه‌وه،
وای له باره‌که
کردوه که نه‌کرێت
هه‌ڵسوکه‌وتتێکی
کاریگه‌ر بکرێت
به‌ڵکو هه‌وڵوته‌قه‌ڵای
ده‌سه‌ڵات
باره‌که‌ی
شاره‌زایانه
به‌ره‌و
سۆزێکی عه‌شایه‌ری
رۆمانسی
بردوه، ئه‌م
بۆچونه
حوکمێکی
شیکراوه نیه
به‌ڵکو بگره
بارێکی
سیاسیه‌و به‌س.
میلله‌تی
کورد به‌ر له
قۆناغی دروست
بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
پێداویستیه‌کی
کارمه‌ندانه‌ی
سیاسه‌تێکی
هێژایانه‌ی
هه‌یه بۆ یه‌کخستنی
گشت چینه‌کانی
خه‌ڵکانی
کوردوستان،
ئه‌ویش هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که دابه‌ش نه‌بێت
به‌سه‌ر تیره‌و
تائیفه‌و هۆزدا،
به‌ڵکو ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه
له یه‌ک ڕه‌چه‌ڵه‌ک
و دابونه‌ریت
و زمانه‌وه
پێک هاتون،
جڤاکێکی سیاسیه،
بۆچونی نه‌ته‌وه‌یه‌که
بۆ پێشڤه‌چونی
سیاسه‌تێک که
مێژووه
نوێیه‌که‌ی
دێرزه‌مانه‌که‌ی
ده‌ڕوخێنێت...به‌م
پێناسه‌یه‌ش
بێت هیچ میلله‌تێک
به بێ بوونی
ڕۆمانسیه‌ت
له مێژودا
نیه.
نه‌ته‌وه‌ی
کورد حاڵه‌تێکی
ڕۆمانسی نیه
به‌ڵکو
پێویستیه‌کی
کارمه‌ندانه‌ی
پراگماتیکیه،
نه‌ک ته‌نها
بۆ گه‌یشتن به
کۆمه‌ڵگایه‌کی
پێشڤه‌چو که
مرۆڤه‌کانی
خۆیان سه‌رفرازانه
تیادا ببیننه‌وه،
به‌ڵکو
پێدانی پسوله‌یه‌کی
ڕۆشنبیراننه‌شه
که گشت تیره‌کانی
کوردوستنی
تیادا به‌خۆوه
گرێدرابێت. که
بێگومان ئه‌وه‌ی
شایه‌سته‌یه
ده‌بێت خه‌ڵکان
به حوکمی
بونی سیاسی
خۆیان هه‌ڵبه‌سه‌نگێندرێن.
هه‌رچه‌نده
ئه‌گه‌ر بێت و
ده‌وڵه‌تێکی
کوردی له سه‌ر
ئه‌و بناغه‌یه
دانه‌مه‌زرێت
له کاتی
ئێستادا.
هاوڵاتیه کورده‌کانی
نێو پارچ دابه‌شکراوه‌کانی
کوردوستان
ناتوانن بۆ
دامه‌زراندنی
بناغه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کی یه‌ک
پارچه‌یی
کوردوستان خۆیان
به
دووره‌په‌رێز
ببینن ، چێ
ناڵیت له
پاشه‌ڕۆژدا
هه‌ر چوار
پارچه‌ی
کوردوستان له
دامه‌زراندنی
یه‌کێتیه‌ک
وه‌ک یه‌کێتی
ئه‌وروپا خۆیان
نابیننه‌وه.
ئه‌م یه‌کگرتنه
بگره گه‌لێک
به‌هێزتر ده‌بێت
له یه‌کێتی
ئه‌وروپا،
چونکه ئێمه
یه‌ک زمان و
یه‌ک دابونه‌ریتمان
هه‌یه. دروست
بوونی ده‌وڵه‌تی
کوردی بێشه‌ک
خه‌یاڵ نیه،
چونکه خۆ ته‌نها
به‌ر له 100 ساڵه
زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپی
توانیویانه
ووڵاتێکی سه‌ر
به‌خۆ
بۆخۆیان
پێک‌بێنن، ئه‌ویش
دوابه‌دوای
شه‌ڕوکوشتارێکی
زۆر بوه. هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
گه‌لێک
پێویسته چه‌ند
ڕێکخراو و چه‌ند
پارتێکی نه‌ته‌وایه‌تی
پێک بێت که
دان به‌وه‌دا
بێنن کوردوستان
هه‌ر ده‌بێت
ببێت به ده‌وڵه‌ت،
هه‌ر ئه‌و
پارتانه‌ش ده‌بنه
هۆی یه‌کخستنی
ڕێزه‌کانی گه‌ل
و ده‌توانن
بزوتنه‌وه
پێشکه‌وتوخوازه‌کان
یه‌کبخه‌ن،
هه‌رئه‌وانیش
ده‌بنه هۆی
له‌ناوبردنی
بیر‌و ئایدۆلۆژیای
کۆنه‌په‌رستانه‌ی
عه‌شایه‌ریو
ده‌سته‌ڵاتگرتنی
یه‌ک بنه‌ماڵه‌ییو
خیروخێراتی
میلله‌ت به‌و
شێوه‌یه‌ی که
ئه‌وڕۆ ده‌یبینین
به سه‌ر دام‌و
ده‌زگا کۆنه‌په‌رسته‌کان
و ماستاوچی و
کاسه‌لێسه‌کان
وا به فیڕۆ
ناچێت و به‌ر
ئاو نادرێت،
گه‌نده‌ڵان
هان نادرێن بۆ
یه‌ک خستنی یه‌ک ده‌نگی
گه‌نده‌ڵێتیو
و چه‌ته‌یی
کردنی به‌رده‌وام.
بێگومان
کاری ئه‌و
پارته
کوردپه‌روه‌رانه
ته‌نها ئه‌وه
نابێت که هه‌ستن
به
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئامۆژگاری و
ڕۆشنبیرێتی.
له مێژوی
نزیکدا زۆر
جار ئه‌م پارت
و ڕێکخراوه
کوردپه‌روه‌رانه
به داخه‌وه
ڕۆشنبیره‌کانیان
دوا نه‌که‌وتبوون،
جا هه‌ربۆیه
پێویسته له‌سه‌ریان
که میلله‌ت
هۆشیار که‌نه‌وه
به‌ره‌و
گرتنی ڕێگای
دیموکراتی .
ده‌توانین
بڵێین که نه‌ته‌وایه‌تی
بازدانێکه
به سه‌رگه‌ڕانه‌وه‌یکی
ڕۆشنبیرێتی
به‌ره‌و
ئایدۆلۆژیایه‌کی
سه‌ره‌کی
سیاسی. بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ناوه‌ڕۆکانه‌یه
له‌و
ووڵاتانه‌وه
سه‌ریانهه‌ڵهێناوه
که له سه‌رمایه‌دارێتیه‌وه
وه دوور
بوون، جا هه‌ربۆیه
بیری نه‌ته‌وایه‌تی
جێگه‌ی
کاریگه‌ری زه‌قی
ڕۆمانسیه‌تی
میللی گرته‌وه.
له‌گه‌ڵ
درووست بوونی
ڕۆمانسیه‌تی
سیاسی
ئایدۆلۆژیای
په‌رستنی
تاک
ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی
و خۆدۆزینه‌وه‌ی
سیاسی
پێکهاتن .
دوای ئه‌وه‌ش وه‌ک
سه‌ربازێک
گوێداری ته‌واویان
بۆ تاکه نه‌فه‌ری
په‌ره‌ستراو
ڕاده‌گرت، ئه‌ویش
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و سه‌رمایه‌دارێتیه‌ی
که هه‌ندێک
خه‌ڵکان له‌ده‌ستیان
داب‌و به‌و
شێوه‌یه مافی
خۆیان
بستێننه‌وه،
ئه‌م جۆره
ڕۆمانسیه‌ته
کاتی خۆشی له
ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاو
پۆڵه‌نداو
ڕووسیاشا هه‌ر
هه‌بوون، به‌ڵام
له‌هه‌مان کاتیش‌دا
هه‌ندێک
ڕژێمیان لێ
پێکهات که له
خۆیان خراپتر
هه‌ر نه‌بوو.
هیچ ده‌رفه‌تێک
بۆ میلله‌تی
کورد نه‌روخسا
بۆ گه‌یشتن که
بتوانن وه‌ک
میلله‌تانی
جیهان خۆیان
ڕزگارکه‌ن له‌م
قۆناغانه
دژواره، به‌ڵام
وا ده‌رده‌که‌وێت
که نه‌ته‌وه‌ی
کورد به گشتی
زۆر کاری تێکراوه
له‌لایه‌ن
ڕووداوه‌کانی
نێو ده‌وڵه‌تانی
ده‌وروپشتیان
و ووڵاتانی
دوور له
سنووری
جوغرافی
خۆشیان، هه‌ر
وه‌ک
رۆمانسیه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌ڵمانی و
ئیتاڵی، کاریگه‌ریه‌کان
له مێژوودا
وا ده‌رده‌که‌ون که
کورد
لاساییکه‌ر
بوون‌و به
شێوه‌ی گرتنه‌ڕێی
میلله‌تانی
تر به‌ره‌و
ڕێکخستن و یه‌کگرتن
و په‌ره‌سه‌ندنی
زانستی هه‌وڵیان
دابێت ، ئه‌م
باره‌ش له
تیره‌یه‌که‌وه
بۆ یه‌کێکی دی
جیاوازی زۆری
بوه، ئه‌ویش
به بۆنه‌ی
بۆچونی ئه‌و
تیرانه ڕووبه‌ڕووی
داگیرکه‌رانی
ووڵاتانی
عاره‌بی و
فارسی و
تورکی، هه‌ر
یه‌ک له‌وان
په‌یوه‌ندیه
سیاسیه‌کانیان
به یه‌ک له‌و
ده‌وڵه‌تانه
به‌ستبۆوه.
پێویسته
له‌سه‌رمان
که ئه‌م جۆره
ئایدۆلۆژیانه
ته‌ڤله‌هه‌ڤ
نه‌که‌ین له
گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی
هه‌وڵیان
داوه بۆ
سووربون له
سه‌ر بنه‌ما
نه‌ته‌وه‌یه‌کان
و په‌روه‌رد
کردنی لاوان
له سه‌ر بنه‌مای
پێشکه‌وتن و
ڕۆشنبیری و هه‌ڵسوکه‌وتی
ئه‌خلاقی، به
مه‌رجێک ماوه
بدرێت به
لاوان که
مانا به‌رزه‌کانی
ژیان بزانن و
له سیاسی
رۆمانسی و
تاکه ده‌سه‌ڵات
په‌رستی و خۆ
بپارێزن و
پێداویستیه‌کانی
یه‌کێتی نێو
خه‌ڵکانی نه‌ته‌وه‌که‌یان
بتوانن له یه‌ک
جودا بکه‌نه‌وه.
نه‌بونی ئه‌و
بۆچونانه له
نێو داموده‌زگا
حکومیه‌کاندا
نه‌ک ته‌نها
بوونه به
ڕوخاندنی
پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی،
به‌ڵکو
کاریگه‌ریشه
له‌سه‌ر
بۆچونه ئه‌خلاقیه‌کانی
نێوان هه‌ندێک
له
ڕۆشنبیران له
ڕۆژانی ئه‌وڕۆماندا
که له پاشه‌ڕۆژدا
ده‌بێته هۆی
نه‌مانی بیری
نه‌ته‌وایه‌تی
له نێو بنه‌چه‌و
نه‌وه تازه‌کاندا.
هه‌ندێک له ڕۆشنبیران
بوێرانه
تونیویانه
حاڵی کۆمه‌ڵگای
کوردی و دۆزه‌ی
تائیفی‌و تیره‌یی
شی بکه‌نه‌وه،
به باوه‌ڕی
ئه‌وان گه‌لێک
له‌و کاره‌ساتانه‌ی
که هه‌تاوه‌کو
ئه‌وڕۆش خۆی
دووباره ده‌کاته‌وه،
دوا که‌وتنی
خه‌ڵکانێکی
به ناو
ڕۆشنبیرن که
به دوای چه‌ند
ناوێکی
دیاریکراو له
نێو کۆمه‌ڵگادا
خۆیان هه‌ڵواسیوه‌و
هه‌رده‌م
شتایشیان بۆ
ده‌که‌ن و له
پروپاگه‌نده
بڵاوکردنه‌وه
شتێکی که
نازانن، جگه
له‌وه‌ش
ڕۆشنبیره به‌رژه‌وه‌ندی
په‌رسته‌کان
له پێناوی
پول‌و پاره‌دا
ئاماده‌ن
خۆشه‌ویسترین
به‌های
ژیانیشیان بۆ
بفرۆشن و هه‌میشه
له ته‌قه‌ڵادان
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
دیرۆکه
تراژیدیه‌کانی
جاران و
پاڵپشتی له
ڕۆمانسی
سیاسی تاکه
په‌رستی ده‌که‌ن،
هه‌رچه‌نده
له ناوه‌ڕۆکه‌وه
زۆر باش ده‌زانن
که ئه‌وه له
زیان زیاتر
ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ میلله‌ته‌که‌یان.
بلا ئه‌و
نیمچه
ڕۆشنبیرانه
زه‌مانی
مارکسیه‌تیان
بیر نه‌چێته‌وه
که مانه‌وه‌یان
له‌سه‌ر
حوکمی
دیکتاتۆری
بووبه هۆی
ڕوخاندنی خۆدی
خۆی ئینسان و
به ڕه‌فتارو
هه‌ڵسوکه‌وتو
ئازاردانی
مرۆڤی تێگه‌یشتو
و ئازاد‌و
ڕۆشنبیر،
توانیان به‌هۆی
به‌گه‌ڕکردنی
ڕۆمانسیه
سیاسیه‌کانیان
چه‌ندین
دیکتاتۆری
خوێنمژ دروست
بکه‌ن، هه‌روه‌ها
به ناو‌و و
ناوه‌ڕۆک
زۆربه‌ی زۆری
ڕۆشنبیره نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیان
کرد به
خۆفڕۆش و نه‌ژاد
په‌رست و قسه‌ی
تری له‌و بابه‌ته،
ئه‌مانه ته‌نها
چه‌ند نمونه‌یه‌کن،
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی
کوردی تا بڵێی
زۆرن، به
تایبه‌تی
چڵکاوخۆران و
تیره‌چیان و
تاک په‌رستان،
به لای ئه‌وانه‌وه
هه‌وڵدان به‌ره‌و
پێشکه‌وتن و
فیکری ئازاد
دژ به نه‌ته‌وه‌ی
کوردن، چۆنکه
به‌و شێوه‌یه
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
ته‌سکتر ده‌بێته‌وه،
ئه‌وان هه‌رده‌م
لایه‌نگری
تاکپه‌رستی
ڕۆمانسی
سیاسین، و
باوه‌ڕه‌کانی
تر هه‌ر هه‌مویان
له هیچه‌وه
هاتون.
سوید
200709