حیزبی
دیمۆکرات، جیابوونه‌وه
و وته‌کانی
ئێستای
مامۆستا!
سه‌لاح
سوڵتانپه‌نا
ده‌توانم
بڵێم له‌م ساڵانه‌ی
دوایی دا قه‌یرانێکی
سیاسی هه‌موو
حیزب و پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کۆردستانی گرتوته‌وه،
ئه‌وه‌ش
بۆچه‌ند
هۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێتیه‌وه
که یه‌کیان و
گرنگترینیان
ئه‌مه‌یه که
ڕاده‌ی هۆشیـــــاری
نه‌ته‌وه‌یی
و گه‌شـــه‌کردنی
بیـر و هـزری
نـه‌تـه‌وه‌یی
له کومه‌ڵگــه‌ی
کورده‌واریــــدا
و بــه‌رز بــوونــه‌وه
و پێگه‌یشتنی
ویست و
داواکانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له
کوردستاندا و نه‌بوونی
به‌رنامه‌ی
سیاسی بۆ به‌جێ
گه‌یاندنی ئه‌و
ویسته پاراو
و پێگه‌یشتوانه.
هۆیه‌کی
دیکه که تایبه‌ته به
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، وه‌ستان
و قه‌تیس
مانیان له
بنکه و
ئۆردوگه‌کان
له باشوری
کوردستان و نه‌بوونی
جموجوڵی سیاسی
و دانیشتنی چه‌ندین
ساڵه وماندو
بوون له‌و وه‌زع
و بارودۆخه و
نه‌بوونی به‌رنامه
و ستراتژیه‌کی
ئه‌وتۆ بۆ
قۆناغی
ئێستای کوردستان
و دروست بونی
بۆشایی و دوره‌که‌وتنه‌وه‌یان
له خه‌ڵک و
واقعی سه‌رده‌م
وای لێکردون
که ئه‌و قه‌یرانه
زیاتر شوینه‌واری
نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر
ئه‌وان
دابنــی و زیاتر
تووشی پرش وبڵاوی
و‌لێك دوور که‌وتنــه‌وه
ولێک ترازان و
جیــابوونه‌وه
وپارچــه‌پارچه
بونیــان
بکات. ئه‌و
دیارده‌یه‌ی
که زۆربه‌ی
پارتــه‌کانی
ئه‌و به‌شــه‌ی
کوردستـــــانی
گرتوه‌ته‌وه،
یه‌ک
له‌وانه که
وه‌ک گه‌وره‌ترین
پارتی سیاسی
له وپارچه‌ی
کوردستان ناوزه‌د
ده‌کرێ، حیزبی
دیمۆکراتی
کۆرده‌ستانی ئیرانه
هه‌ر بۆیه
دامه‌زراندنی
به‌ره‌یه‌ک له‌و
پارچه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش که
هه‌موو به زه‌رور
و پێـــداویستیه‌کی
حاشا هه‌ڵنه‌گـــــری
ده‌زانن تا
ئێستا غه‌یری
مومکین بووه.
هۆیــه‌کی
تایبــــه‌تی
تر که کاریـــگه‌ری
تاڕاده‌یه‌ک
زۆری له جیـــابوونــه‌وه‌ی
حیزبی دیمـــــوکرات
هه‌بوو، ئه‌و
جیـــابوونه‌وه
بێ بنه‌مایه‌ی
چه‌ند ساڵی
پێشـــوویان که
بۆ ماوه‌ی هه‌شت
ســــاڵ وه‌ک
دوو حیزبی
جیاوازکاریان
کرد و تێکه‌ڵاو
بوونه‌وه
بێبنه‌ما و سه‌ره‌کیه‌که‌یان
که تا جیــــابوونه‌وه‌که‌ی
ئه‌مجاره‌شیان
هه‌ر له
قۆناغی تێکه‌ڵ
بوونه‌وه‌وه
تێ نه‌په‌ڕی
بۆ یه‌کبوون و
به کرده‌وه
وه‌ک دوو پارت
له ژێر یه‌ک
ناو کاریان ده‌کرد.
حیـــزبی
دیمــــۆکرات
دوای دانیشتن
و مشت ومڕیـــکی
زۆری دوو لایه‌نی
زۆرینــــــه‌ی
سه‌رکردایه‌تی
حیزبی
دیمۆکراتی کوردستانی
ئیران و که‌مینه
و هه‌وڵ و
کۆششێکی زۆری
خۆیان و دۆستـــانیان
نه‌یان توانی
بگه‌نه ئه‌نجام،
ئاکام قـــه‌یــرانی
ناو ئه‌و
پارته به جیـــابوونه‌وه‌ی
که‌مینه‌ی سه‌رکردایه‌تی
و لێـــــکترازانیان
که‌وته قۆناغێـــکی
دیــــکه و
که‌مینــــه
به ناوی حیــــزبی
دیمــــوکراتی
کوردستان_ئێران
بانگـــــه‌وازی
جیــابوونه‌وه‌یان
بڵاو کرده‌وه
و چالاکی
خۆیان له ژێر
ئه‌و ناوه ده‌ست
پێکرده‌وه.
هه‌رچــه‌نـــد
کۆمه‌ڵـــگه‌ی
کـورده‌واری له‌و
پارچه‌ی کوردستان
دا خه‌م و په‌ژاره‌ی
خۆی به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ده‌ربڕی
و پێیان وابوو
ئه‌و
جیابوونه‌وه
و لێکترازانه
به‌تایبه‌ت له‌و
قۆناغـــه
ناسک و ئاستـــه‌مه‌ی
وا
کوردستــــــانی
پێـــدا تێپــــه‌ڕ
ده‌بێت، هه‌روه‌ها
ئه‌و قه‌یرانه‌ی
وا ئێستا
تووشی ئێران
بوه و ڕای
گشتی نێوده‌وڵه‌تی
چۆن ده‌ڕوانێته
ئێران و خاوه‌نی
چ پێــــگه‌یه‌که
له ناو کۆمه‌ڵـــگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیدا،
زۆر نابه‌جێیه
و کاریگه‌ری
نیگه‌تیڤـانه‌ی
بۆ شۆڕشی کورد
به گشتی و خه‌باتی
کورد له‌و
پارچه به‌تایبه‌تی
لێ ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ر
دوو لا جیابوونه‌وه‌که‌یان
خۆشیان
جیابوونه‌وه‌یان
پێ به قازانج
نه‌بوو، یا‌ن وایان
نیشان ئه‌دا
که پێیان ناخۆشه،
هه‌رچه‌نده
لێره و له‌وێ
له هه‌ر دوو
لایان ده‌بیسترا
که له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش جیابوونه‌وه‌یان
پێ باش نه‌بوو،
به‌ڵام پێشیان
وا بوو که ئه‌و
جیابوونه‌وه‌یه
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
که هه‌ر دوو
لایه‌ن ده‌ستیان
ئاواڵه‌تر
بێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاره‌کانیان
، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که ڕکه‌به‌رایه‌تی
پێشتر ببوه
له‌مپه‌رێکی
گه‌وره له
پێش جێبه‌جێ
بوونی ئه‌رکه‌کان
و چالاکیه‌کانیانی
ده‌گرت و
دانیان به‌و
واقعه‌دا
هێنا، بۆیه
کاتێک
جیابوونه‌وه
ڕاگه‌یه‌ندرا
هه‌ر دوو لایه‌ن
زۆر زوو که‌وتنه
ڕێ ، له به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ر
دوو لایه‌ن هه‌ر
چه‌ن پێشتر
ئینکاری
بوونی قه‌یرانی
ناوخۆییان ده‌کرد
،(( له
کۆبوونه‌وه‌کانی
دوای
جیابوونه‌وه
که له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات که بۆ
ڕای گشتی ده‌کرا
ئه‌مه
پرسیاری ئه‌ندامانی
خۆیان بوو که
له هه‌ر دوو
لایه‌ن ده‌کرا
، بۆچی تا
جیابوونه‌وه
که پرسیاری
قه‌یران و
ناکۆکیتان لێ
ده‌کرا ؟
وڵامی هه‌ر
دوو لایه‌ن ئه‌وه
بوو ،ئێمه که
دێینه ئوروپا
باسی قه‌یران
و ناکۆکیمان
به‌ر گوێ ده‌که‌وێت.))
به‌ڵام له
واقع دا نه‌خشه
و پلان بۆ
جیابوونه‌وه
هه‌ر له دوای
کۆنگره‌ی 13 وه
داڕژرابوو.
لایه‌نی که‌مینه
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
و ده‌فته‌ری
سیاسی خۆی ده‌ستنیشان
کردبوو و بۆ
به‌شی ڕاگه‌یاندن،
بۆ ڕاگه‌یاندن
و ڕاپه‌ڕاندنی
کاره‌کان چه‌ند
سایتێکی
ئینترنه‌تیان
ئاماده
کردبوو، لایه‌نی
زۆرینه‌ش به
کرده‌وه
مۆره ئه‌سڵیه‌کانی
ئه‌مانیان له
پۆسته
گرینگه‌کانیان
ده‌رپه‌ڕاندبوو
و جێگاکانیان
به که‌سانی
خۆیان پڕ
کردبووه‌وه .
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێران هه‌ر وه‌ک
خۆی وای نیشان
دا که هیچ
شتێکی بایه‌خدار
ڕوی نه‌داوه
، هه‌ندێک
کادر و پێشمه‌رگه
له حیزب
چوونه‌ته ده‌ره‌وه
و پێناخۆشی
خۆیان ده‌ربڕی
و حیزب وه‌ک
جاران درێژه
به خه‌باتی
خۆی ده‌دا .
لایه‌نی که‌مینه‌ی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
که خۆی به
حیزبی
دیموکراتی
ڕاسته‌قینه
ده‌زانی و
زۆربه‌ی
تێکۆشه‌ره
قه‌دیمیه‌کان
له ڕیزه‌کانی
ئه‌واندا
بوون و پێیان
وا بوو مه‌کۆکه‌یان
لێ دزراوه و
لایه‌نی
زورینه حیزب
به لاڕیدا ده‌با
، ده‌بوو هه‌وڵ
بدات بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌ته
لای ئه‌ندامانی
حیزب بسه‌لمێنی
و زۆربه‌ی
ئه‌ندامان به
لای خۆیدا
ڕابکێشێ و
بوونی خۆی وه‌ک
حیزبی
دیموکرات
ئیسبات بکات .
پاش
جیابوونه‌وه،
لایه‌نی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان ـ ئێران
به هه‌ندیێ
به‌رنامه‌ی
تازه بۆ
گۆڕانکاری هاته
مه‌یدان و به‌یانیه‌یه‌کی
له ژێر سه‌ردێڕی
هێله‌گشتیه‌کان
بۆ داڕشتنی هه‌ندێ
سیاسه‌تی
تازه‌ی حیزب
بڵاو کرده‌وه،
تا له‌و
ڕێگایه‌وه
بتوانێ له
لایه‌ک هێزه‌کانی
خۆی ڕێک بخاته‌وه
و یه‌ک ڕیزیان
بکاته‌وه و
له لایه‌کی
دیکه هاوخه‌باتی
و هاوده‌نگیه‌ک
له نێو باقی
هێزه
کوردستانیه‌کان
وه‌ک
پشتگیریه‌ک
بۆ خۆی مسۆگه‌ر
بکات.
زیاتر خاڵه
به‌رچاوه‌کانی
نێو هێڵه
گشتیه‌کان ئه‌مانه
بوون ، زه‌ق
کردنه‌وه‌ی
بیر و هزری نه‌ته‌وایه‌تی
، تێگه‌یشتن
له
دیموکراسی و
بنه‌ماکانی، مافه‌کانی
تاک له نێو
حیزب ، مافی
ده‌ربڕینی
بیروڕای جیاواز
و هه‌وڵدان
بۆی، نوێکردنه‌وه‌ی
حیزب ، ڕی خۆش
کردن بۆ گه‌نجان
و بیری تازه
، هه‌وڵدان بۆ
یه‌کخستنی
هێزی سیاسی
کورد و دروست
کردنی به‌ره
یا‌ن
پلادفۆرمێک .
چڕ کردنه‌وه‌ی
هه‌وڵه‌کان
له‌و خاڵانه‌دا
کارێک بوو که
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
_ئێران توانی
تا ڕاده‌یه‌ک
که‌ڵکی لێ وه‌ربگریت
. خه‌ڵک چ له
ده‌ره‌وه و چ
له ناوه‌وه‌ی
حیزب پێیان وا
بوو که حیزب
له واقعدا
ڕێگای گونجاو
و پێگه و
شوێنی شیاوی
خۆی له خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تی
له کوردستان
دا دیوه‌ته‌وه
و شۆڕشه‌که
به ئاقاری نه‌ته‌وه‌یی
دا تێپه‌ڕ ده‌بێت
و که‌وتوه‌ته
سه‌ر هێڵی
راستی خۆی و
جێگای دلخۆشی
بوو و توانی سه‌رنجی
هه‌ندێک لایه‌نی
تر بۆ لای خۆی
ڕابکێشی به‌رانبه‌ر به‌و
گوڕانکاریه
جه‌وهه‌ریه
که ده‌یویست
بێته کایه‌وه.
له لایه‌کی
تره‌وه که‌مینه
به‌و شعارانه
توانی لایه‌نی
سێهه‌می جیابوونه‌وه
که کۆمه‌ڵێ
گه‌نجی
ڕۆشنبیر ، به
بیری نوێ و
داوای
نوێخوازی له
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان
بوون و زیاتر
ئاقاری
بۆچوونه‌کانیان
بیری نه‌ته‌وایاتی
و بایه‌خدان به‌و
بیره بوو له
هه‌لومه‌رجی
ئێستای
کوردستاندا و
بۆچونه‌کانیان
له نێو حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێران‌دا له سه‌ر
ڕه‌وتی گه‌شه
و نه‌شه کردن
بوو، دواییش
به‌شی هه‌ره
زۆری ناوه‌رۆک
و داڕشتنی
هێڵه گشتیه‌کان
که له
دواییدا
هاتنه کایه‌وه
کارتێکه‌ری
ڕاسته‌وخۆی
ئه‌و بیر و
بۆچوونه‌ی ئه‌وان
بوو . حیزبی
دیموکراتی
کوردستان_ئێران
به‌شێکی هه‌ره
زۆری ئه‌و
هێڵه
گشتیانه‌یان
بۆ ڕاکێشانی
ئه‌وان و باقی
ناڕازیان و
دانیشتوانی
حیزب لێره و
له‌وێ په‌سند
کرد . له لایه‌کی
تره‌وه که‌مینه
به‌و شعارانه
توانی لایه‌نی
سێهه‌می
جیابوونه‌وه
که کۆمه‌ڵێ
گه‌نجی
ڕۆشنبیر ، به
بیری نوێ و
داوای
نوێخوازی له
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان
بوون و زیاتر
ئاقاری
بۆچوونه‌کانیان
بیری نه‌ته‌وایاتی
و بایخدان به‌و
بیره بوو له
هه‌لومه‌رجی
ئێستای
کوردستاندا و
بۆچونه‌کانیان
له نێو حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێران‌دا له
سه‌ر ڕه‌وتی
گه‌شه و نه‌شه
کردن بوو.
دواییش به‌شی
هه‌ره زۆری
ناوه‌رۆک و
داڕشتنی هێڵه
گشتیه‌کان که
له دواییدا
هاتنه کایه‌وه
کارتێکه‌ری
ڕاسته‌وخۆی
ئه‌و بیر و
بۆچووبه‌ی ئه‌وان
بوو . حیزبی
دیموکراتی
کوردستان_ئێران
به‌شێکی هه‌ره
زۆری ئه‌و
هێڵه
گشتیانه‌یان
بۆ ڕاکێشانی
ئه‌وان و باقی
ناڕازیان و
دانیشتوانی
حیزب لێره و
له‌وێ په‌سند
کرد .
له ڕاستیدا
پێکهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان پێکهاته‌یه‌کی
تا ڕاده‌یه‌ک
نه‌گونجاو
بوو، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
سی بیر و
بۆچونی جیاوازی
تێدا به‌رجه‌سته
بوو که زور
لێک دوور
بوون، هه‌ندێک
له‌و
جیاوازیانه
بوو که بوه
هۆی ئینشعابی
پێشویان. لایه‌نی
ڕێبه‌رایه‌تی
شۆڕشگێڕی
پێشوو ،لایه‌نی
دوهه‌م
مامۆستا عه‌بدوڵای
حه‌سه‌نزاده
و هاواڵه‌کانی
و لایه‌نی
سێهه‌م به‌ره‌ی
يیفۆرمخواز
که جیاوازی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
دوو لایه‌نه‌ی
تر هه‌بوو.
دوای
ماوی زیاتر له
سالێک به سه‌ر
جیابوونه‌وه‌دا
هیچ گۆرانکاریه‌کی
ئه‌وتۆ له
هیچ لارووی نه‌داوه،
هه‌ر دوو لاهه‌ر
وه‌ک حیزبی
دیمۆکراته‌که‌ی
جاران دێنه
به‌ر چاو و ته‌نیا جیاوازی
له سه‌رکردایه‌تیه‌که‌دایه.
لایه‌نی حیزبی
دیمۆکراتی کوردستان
که زۆر هه‌وڵی
ده‌دا گۆڕینی
ناوه‌که‌ی و
لابردنی ناوی
ئیران وه‌ك
گۆرانکارێکی
سیاسی به‌رچاو
ناودێر بکات
که گوایه گه‌شه
کردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی
هانده‌ری لابردنی
ئه‌و وشه‌ی
ئیرانه بوه
و گۆڕانکاریه‌کی
بنه‌ڕه‌تی
حیزبه‌که‌یانی
گرتوه‌ته‌وه
. ته‌نیا بۆ
ڕاکه‌یشانی
جه‌ماوه‌ر به‌لای
خویاندا بوو و
به‌س . بۆ
نمونه له
چاوپێکه‌وتنی
دوای
جیابوونه‌وه‌ی
به‌رێز
مامۆستا له‌گه‌ڵ
عرفان قانعی
فرد دا ده‌ڵی*** هیچ وقت
ما کردها به
تجزیه و
جداشدن
ازایران وطن
ما اعتقاد نداشته
و نداریم
آخربا این طرز
تفکر کودکانه
که مثلا یك
یا چند استان
را از ایران
جدا کنیم که
چی شود مردم
جهان را به
تماشای کودک
باواری خود فراخوانیم.
در عمرنسل من
و شما جوانها
هم بعید و
ناممکن است که
این امرمحقق شود
هر چند هم دایره و
امکان و صیع
باشد ،بلکه منضور
در این است که
بین ایران
یکپارچه و یا
تجزیه ایران
مسلما انسانهای
اگاه ومنطقی
اتحاد و
یکپارچه‌گی
وطن و تمامیه‌ت
اه‌ضی را انتخاب
می‌کنند و
کردها،
بلوچهاو
ترکها نمیخواهند
که سرزمینی
در حصار و کوچک
و فقیر را
انتخاب کنند
هرگز.
این
حرفها،حرفهای
من نیست ،این
سخنان معلم و
مراد من قاضی
محمد است که
او گفت ما
هرگز از ایران
جدا نشده
ونمیشویم و
خودمختاری میخواهیم
و در عمل هم
اجرا کرده‌یم و
سپس مرحوم
قاسملو هم
چنین گفت . مشکل
این است که
حکومت
نخواسته است
این حرفها را
بشنود.،****
هه‌روه‌ها
مامۆستا له
کـــــــــۆبوونه‌وه‌ی
که له‌گــــــه‌ڵ
به‌ره‌ی نه‌ته‌ویی
نــه‌تــــــه‌وه‌کانی
بن ده‌ست بۆ
دیاریکردنی
مافی چاره نووس
دا که ڕۆژی 27/8/2007 پێکهات
له وڵام و
پرسیــــاردا،
بۆ سه‌لماندنی
ئه‌وی که
کاتی دروشمی
ســــــــه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌کان
نیـــــــــــــه،
هه‌روه‌ک له
وته‌کانی له‌گــــه‌ڵ
قانعی فرد دا
که به نوێنه‌ری
به‌لوچ وتورکیش
قسه ده‌کات، به‌م شێوه
وه‌ڵام ده‌داته‌وه
و ده‌ڵێ:
ئیمـــه‌ی
کورد که خاوه‌نی
گــه‌وره‌ترین
هیـــێــــز
و ڕێکـــــــــــــخراوی
ناو ئۆپۆسیونین
له ئیــــــراندا
له واقع دا
هێزی ئه‌وه‌مان
نیه که حه‌تا
داوای
خودموختـــــــاریش
بکه‌ین چ بـــــــگات
به ســـــــــــه‌ربه‌خۆیی
هه‌ر له
درێژه‌ی باسه‌که‌یدا
ده‌فه‌رموی مه‌رحوم
قازی محه‌مه‌دیش
بڕوای به ســـــــــــــه‌ربه‌خۆیی
نه‌بوو و
ئینسانێکی سه‌ربه‌خۆخواز
نه نه‌بوو.
له
وڵامی
پرسیارێک له
سه‌ر وه‌لانانی
وشه‌ی ئێران
له ناوه‌که‌یاندا
سه‌فه‌رمێ :
ئێمه ته‌نیــــــــا
وشه‌ی
خودموختاری
مان لاداوه و
وشه‌ی فیدرالیمان
ناوه‌ته
جێگای ئه‌گینا
بچوکترین
گۆڕانــــکاری
له سیاسه‌ت و
ستراتیژی
حیزب ڕوی نه‌داوه.
ئیمکانه لای
زۆر که‌س ئه‌وه‌نده
گرینگ نه‌بێ
که مامۆستا
(نازانم ئه‌وانه‌ی
ده‌یڵێ بیر‌و
ڕای خۆیه‌تی
یا‌ن حیزبه‌که‌ی)
چۆن بیرده‌کاته‌وه
و بۆ چونه‌کانی
چۆنه به‌لام
ئه‌وی لای هه‌مه‌و
که‌سێک
گرینگه که
له شان و
شکۆی تاکه
کۆماری سه‌ربه‌خۆی
کوردستان و که‌سایه‌تی
پێشه‌وا که
نه دۆست و نه
دوژمن تا ئستا
نه‌یانتوانیوه
خاڵی لاوازی
لێ بگرن و به‌رجسته‌ی
بکه‌نه‌وه
ده‌هۆلی بۆ
بکوتن، که‌م
بکرێته‌وه
و ئه‌و
خاڵه وه‌رچه‌رخانه
که له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
دا بێ وێنه‌یه
و ئاوات و
ئاره‌زوی کوردی
له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستاندا
بۆ ماوه‌یه‌ک
هێنایه دی و
گه‌وره و
بچووک
شانازیان
پێوه ده‌کرد
بچوک و بێ
بایه‌خ
بکرێته‌وه‌و
بیری خه‌ڵک چه‌واشه
به نسبه‌ت سه‌رکرده‌یه‌ك
که تا
ئێستاشی پێوه
بێت
سومبل و
جێگای شانازی
کورده له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستاندا،
بکرێت.
ئه‌و
پێشه‌وایه
که هه‌ندێک
پێیانوایه سه‌ربه‌خۆخواز
نه‌بووه و بڕوای
به سه‌ربه‌خۆی
کۆردستان نه
بووه، به‌ڵام خه‌باتی
هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستانی
پێکه‌وه گرێ
دابوو. هاوخه‌باتی
و هاوبیریه‌کی
ئاوای دروست
کردبوو که
بارزانی نه‌مر
به خۆی و هه‌موو
پێشمه‌رگه‌کانیه‌وه
ئاماده‌ی هه‌موو
جۆره گیانفیداییه‌ک
بووون له
پێناو پیشه‌وا
و کۆماره‌که‌یدا
(( ئه‌وه‌ی وا
پارته سیاسیه‌کان
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
ئیستایش
پێیانوایه
کاتی نه‌هاتووه
و به‌ره‌یه‌کیان
بۆ دروست نابێ‌ت....)).
پێشه‌وا
ئه‌و پیاوه
به‌ئه‌مه‌ک،
دانا،
لێهاتوو، پاك
و بێگه‌رده و
کورده نه‌ته‌وه‌یه
بوو که زۆر
چاک ده‌رکی
واقعی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی ده‌کرد و زۆر به
باشی و شاره‌زایانه
هه‌لومه‌رجه‌کانی
سه‌رده‌می تاوتوێ
ده‌کرد و
بوێرانه له
کاتی پێویست
دا هه‌ڵوێستی
کوردانه‌ی
خۆی ده‌رده‌بڕی،
بڕوای ته‌واوی
به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان هه‌بوو
،هه‌ر بۆیه‌ش
بوو که هه‌ستی
به له باری
و گونجاوی هه‌لومه‌رجه‌که
کرد ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستانی
ڕاگه‌یاند .
پێشه‌وا
بۆیه کومه‌ڵه‌ی
ژ. ك ی هه‌ڵبژارد
و ئه‌ندامی
کومه‌ڵه‌ی ژ.ك
ی قه‌بووڵ کرد
چونکه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
بیر‌و باوه‌ری
ئه‌و بوو.
ریکخستنێکی
به‌ته‌واوی
کوردستانی
بوو ،ئامانجه‌کانیشی
سه‌ربه‌خۆی
کوردستان و یه‌کپارچه‌یی
کوردستان بوو.
کۆمه‌ڵی
رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی
که بڕوای ته‌واویان
به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان و
هاوخه‌باتی
هه‌موو پارچه‌کانی
کوردستان هه‌بوو
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک
یا‌ن دامه‌زراندبوو
و سه‌رکردایه‌تیشیان
ده‌کرد تا له
پێناوی سه‌ربه‌خۆی
و رزگاری یه‌ک
جاری
کوردستان خه‌بات
بکا. هه‌روها
پێوه‌ندێکی
پته‌ریان له
گه‌ڵ حیزبی
هیوا له باشوری
کوردستان هه‌بوو
.
بیر‌و به‌رنامه‌ی
کومه‌ڵه‌ی ژ ك
یه‌که‌م جار
له گۆڤاری
"نیشتمان"
بلاوکه‌ره‌وی
بیری ژ. ك دا له
ژیر سه‌ردیری"
ئامانجی ئێمه‌دا"
ده‌نوسێ: کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ک به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو به‌رهه‌ڵست
و قۆرت و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی
وه‌کو
دوژمنایه‌تی
خۆبه‌خۆ ،دوبه‌ره‌کی
و
خۆخۆری،پوڵپه‌رستی
و بێگانه
پرستی، که له
ڕێگای پێشکه‌وتن
و سه‌رکه‌وتی
کوردا هه‌یه
به هه‌مو هێز
و توانای خۆی
تێ ئه‌کۆشیت
تا زنجیر و که‌ڵه‌مه‌ی
دیلی و ژێر ده‌ستی
له ئه‌ستوی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد داماڵێ
وه له‌م
کوردستانه
له‌ت و کوته‌ی
ئیستا کوردستانیکی
گه‌وره و ڕێک
و پێک بێنێته
به‌رهه‌م که
هه‌مو کوردێک
به سه‌ربه‌ستی
تیا بژیت.
هه‌روه‌ها
له ساڵی 1944 که
شه‌ڕی جیهانی
دوه‌م به‌ره‌و
کۆتایی ده‌چوو
له کۆبونه‌وه‌یه‌کی
کومیته‌ی
ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک
بۆ دانانی ڕێ‌و
شوێن بۆ
داهاتووی
کوردستان
بریارێکی
مێژویی ده‌رکرد
که له پێنج
خاڵ پێک
هاتبوو .
له خاڵی
یه‌که‌مدا ده‌ڵی
: هه‌رکه شه‌ڕ
کۆتایی پێهات
ده‌وڵه‌تی
کوردستان
ئیعلان ده‌کرێ.
خاڵی
دهوهه‌م
پانتایی ده‌وڵه‌ته‌که
. خاڵی سێهه‌م
ڕژیمی ده‌وڵه‌ته‌که
کۆماری ده‌بێت.
خاڵی چه‌اره‌م
دروست کردنی
له‌شکرێک بۆ
پاراستنی ده‌وڵه‌ته‌که
به ناوی
"میلیشیا". له
خاڵی پێنجه‌م
ده‌ڵی
پێویسته له
سه‌ر کۆمه‌ڵه
به‌شه‌کانی
تری کوردستان
ڕزگار بکات .
هه‌روه‌ها
له
یادداشتێکدا
که درا به
خه‌لیل فه‌هیمی"فه‌هیمولمولک"
که‌وه‌زیری
ڕاوێژ بوو له
تاران و
نێردرابوو بۆ
مه‌هاباد و له
حه‌وت خاڵ پێک
هاتبو. خاڵی
شه‌شه‌م ده‌نوسێ:
ئه‌مانه
داخوازی
ئێستامانن به‌ڵام
کۆمه‌ڵه‌که‌مان
ژ. ك بڕوای
تاواوی هه‌یه
به‌وه‌ی که "
حه‌قی دواڕۆژ
دانان ــ حق
تقریر
المسیر"
مافێکی ئاسایی
و سروشتی یه
بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
، له به‌ر ئه‌وه
پێویسته دوای
کۆتایی شه‌ڕێ
جیهانگیری
دوه‌م له‌م
لایه‌نه‌وه
گفتوگۆ بکرێت
، وه هیچ
گومانی تیا
نیه که کورد
خۆی دواڕۆژی
خۆی دائه‌نێ.
خاڵی حه‌وته‌م
ده‌ڵێ: کۆمه‌ڵه
ئه‌م
یادداشته
بڵاو ئه‌کاته‌وه
،وه نه‌ته‌وه‌ی
کورد له "
چاره‌بوسی
خۆی ـ حق
تقریر
المسیر" دانا
حکومه‌تی
ئێران ئه‌وسا
به ده‌اوسێیه‌کی
باش و بێ
وه‌زه‌ن دا
ده‌نێ . ئه‌گه‌ر
داوایان سه‌ربه‌خۆیی
و بڕوایان به
سه‌ربه‌خۆیی
نه‌بوایه
ئێرانیان وه‌ک
دراوسێیه‌کی
باش ناو نه‌ده‌برد
، ئێران حکومه‌تێکی
ناوه‌ندی باش
ده‌بوو بۆیان
.
هه‌روها
له نامه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.
ك بۆ پشتیبانی
له شورشی 1940ی
با‌رزان به
سه‌رکردایه‌تی
ملا مصطفی
بارزانی له
ژماره‌ی
دووی"
نیشتمان "دا
به‌خه‌تی گه‌وره
ده‌نۆسی: ئه‌م جه‌نگه‌ی
سه‌رۆکی گه‌وره‌ی
کورد ملا
مصطفی
بارزانی هه‌ڵیایساندوه ئیختیلالێکی
میلی کورده .
له هه‌ندێ
پرسیار‌و
پێشنیار که
ده‌ینێرن بۆ مه‌رحومی
مه‌لامسته‌فا
و له نۆ خاڵ
پێکهاتوه .
له خاڵی پێنچ
دا ده‌ڵی : ڕه‌ئی ئێمه
ئه‌وه‌یه که
سه‌وره‌ی موقه‌ده‌سی
ئێوه ناوێکی
عومومی وه‌ربگرێ
یه‌عنی
ئیدعای ئازاد
کردنی هه‌موو
کوردستان بکه‌ن
وه بۆ ئه‌مه
ده‌بێ هه‌مو
کوردێکی گێتی
به مه‌شوه‌ره‌ت
ته‌عاونتان
له‌گه‌ڵ بکا وله
ژێر قیاده‌ی
ئێوه له‌شکرێکی
کوردی له هه‌مو
کوردێکی گێتی
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ
ئاماده...موئته‌مه‌رێک
له حاڵی حازر
له ئێوه و
هه‌یئه‌تی
ئیستیشاری
ئێوه و هه‌یئه‌تی
ئیستیشاری
ئێمه ته‌زنزیم
بکرێ و جێگا وه
زه‌مان ته‌عین
بکرێ......
لێره‌شدا
دیسان به‌ڕونی
له ناوه‌رۆکی
ئه‌م نامه‌یه‌دا
ده‌رده‌که‌وێت
که تا چ ڕاده‌یه‌ک
ژ.ک و که‌سایه‌تی
پێشه‌وا وه‌کو
ئه‌ندامی ئه‌و
ڕێکخستنه
بڕوایان به
کوردستانی گه‌وره
و یه‌کپارچه‌یی
کوردستان هه‌بووه.
هه‌ر ئه‌و
ئینسانه به
بیروباوه‌ڕانه‌ی
ژ.ک و که‌سایه‌تی
پێشه‌وا بوون
که هه‌وڵی
دروست کردنی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانیان
دا که ئه‌وه‌ش
پێم وایه
پێوه‌ندی هه‌بو
له‌گه‌ڵ
بانگهێشتنه‌که‌ی
گوره
پیاوانی کورد
بۆ باکۆ و
پێشنیاره‌که‌ی
جه‌عفه‌ر
باقرۆف و
دروست کردنی
مۆته‌که‌ی
خودموختاری
بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی
کورد که
زیاتر له 60
ساڵ پێوه‌ی
تلاینه‌وه
ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا و
دوای دامه‌زرانی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان که
هه‌ست به
ئاماده
بوونی زه‌مینه‌ی
بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی
کرا به هیمه‌تی
پێشه‌وا ،
دامه‌زراندنی
کۆماره‌که
ڕاگه‌یه‌ندرا
.
دوای
دروست بوونی"
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان" یش
له میتینگی
شاری مه‌هاباد
له 2ی ڕێبه‌ندانی
ساڵی 1324 ی هه‌تاوی
که 20 هه‌زار
که‌س له
نوێنه‌رانی
خه‌ڵک له هه‌موو
چین و توێژێکی
کوردستان به‌شداریان
تێدا کرد ئه‌م
بریارانه
درا و پێشکه‌ش
کرا به حیزبی
دیموکراتی
کوردستان بۆ
جێبه‌جێ کردن
.
ئه‌مه
ده‌قی بریاره‌کانه.
1ـ له‌و
جێگایانه که
ئێستا کوردی
تێدا ده‌ژین
به
ئیستقلالی ته‌واو
بگا.
2ـ
ئینتخاباتی
مه‌جلیسی
شۆرا ده‌ست پێ
بکه‌ن.
3ـحکومه‌تی
میللی
کوردستان وه‌زیران
ئیداره‌کانی
ساز بکه‌ن.
4ـ هێزی
موسه‌له‌حی
میللی کورد ته‌شکیل
بده‌ن.
5ـله‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی
هه‌مسایه
ڕابیته‌ی
تیجاری و
ئیقتیسادی به‌رقه‌رار
بکه‌ن.
6ـ له‌گه‌ڵ
برا ازه‌ربایجانیه‌کان
هه‌مکاری و
دوستایه‌تی
مه‌حکه‌م بکه‌ن
.
دیسانه‌وه
له هه‌موو
گرینگتر ده‌قی
سوێند
خواردنه‌که‌ی
خودی پێشه‌وایه
له ڕۆژی
ئیعلامی
کۆمار دا له
مه‌هاباد که
تێیدا زۆر به
ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت
تا چ ڕاده‌یه‌ک
پێشه‌وا
بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان هه‌بووه
. ئه‌مه‌ش
داقی سوێنده‌که‌یه:
" ئه‌من
به خودا، به
که‌لامی عه‌زیمی
خودا، به
نیشتمان، به
شه‌رافه‌تی
میللی کورد،
به ئاڵای
کوردستان
سوێند ده‌خۆم
که تا ئاخر
هه‌ناسه‌ی
ژیانم و
ڕژاندنی ئاخر
تنۆکی خوێنم
به گیان و به
ماڵ لو ڕێی
ڕاگرتنی سه‌ربه‌خۆیی
و به‌رز کردنه‌وه‌ی
ئاڵای
کوردستاندا
تێ بکۆشم و
نیسبه‌ت به
ڕه‌ئیسی
جمهوری
کوردستان و یه‌کیه‌تی
کورد و ئازه‌ربایجان
وه‌فادار بم "
دروشمه‌کانی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان له
ڕۆژی به‌یعه‌تی
پێشمه‌رگه
له‌گه‌ڵ پێشه‌وا
دا ئه‌مانه
بوون :"
بژی کورد و
کوردستانی گه‌وره"و
"بژی ڕه‌ئیس
جه‌مهوری به‌رزی
کوردستان"
هه‌مو ئه‌و
سه‌نه‌دانه‌ی
ئاماژه‌ی
پێکرا به‌ڵگه‌ی
حاشاهه‌ڵنه‌گرن
بۆ ئه‌وه‌ی که
بیسه‌لمێنن
که هه‌م کۆماری
کوردستان
کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ
بووه و هه‌م
پێشه‌واش که‌سایه‌تیه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی
و سه‌ربه‌خۆخواز
بوه و بڕوای
ته‌واوی به
سه‌ربه‌خۆیی
و یه‌کپارچه‌یی
کوردستان هه‌بووه.
هیچ
کام له‌و به‌ڵگانه
نیشانه‌ی ئه‌وه
نیه که پێشه‌وا
و کوماریش مه‌به‌ستیان
له‌و هه‌موو
وشه جوانانه
ته‌مامیه‌تی
ئه‌رزی و
یوکپارچه‌یی
ئێران بوبێت.
نازانم بۆچی
ئێستا جه‌نابی
مامۆستا که
خۆی به ڕێڕه‌وی
ڕاسته‌قینه‌ی
پێشه‌وا و
درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئه‌و ده‌زانێ هه‌وڵ
ده‌دات وا
نیشان بدات هه‌م کۆماره‌که
کۆمارێکی
خودمۆختار و
(سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه)
هه‌م پێشه‌واش
بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی
نه‌بووه.
مامۆستا بۆ
خۆشی باش ده‌زانێ
چه‌مکی
خودموختاری
ئیتر له
قاموسی سیاسی
کورد دا
کوژاوه‌ته‌وه
و مردوه. به‌تایبه‌ت
دوای کۆنگره‌ی
13ی خۆیان که
وه‌ک ئاخر
حیزبی ئه‌و
پارچه‌ی
کوردستان
خودمختاریان
له به‌رنامه‌ی
خۆیان لادا و
فیدڕالیان
خسته جێیی.
ئاخر خۆ هێشتا
زۆر به‌سه‌ر
مردنی
خودموختاری
دا تێنه‌په‌ڕیوه
هه‌ر ماوه‌یه‌ك
پێش ئێستا
مامۆستا و
هاوڕێیانی
خودموختاریان کفن و
دفنیان کرد و
به‌خاکیان
سپارد و
خودموختاری
عمری درێژی دا
به مامۆستا .
ئێستا سه‌یره
که هه‌ر خۆی له
دوای مردن له
سه‌ر گۆڕه‌که‌ی
که‌ی شیوه‌نی
بۆ ده‌کات و
ئێستاشی پێوه‌بێت
ئاواتی پێ ده‌خوازێ
.
مامۆستا
وڵامی بۆ
براده‌رانی
ڕێبه‌رایه‌تی
شۆڕشگێڕی کۆن
و براده‌رانی
رێفۆرمخواز
جییه . براده‌رانی
ڕیفۆرمخواز
چۆن هه‌ڵسوکه‌وت
ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌م بیر‌و
بۆچونانه ده‌که‌ن
و وڵامی ئه‌و
خه‌ڵک و لایه‌نگرانیان
که ئه‌و هه‌مو
وشه
جهوانانه‌یان
بۆ خستبوونه
سه‌ر کاغه‌ز
پێشکه‌شیان
کردبوون چۆن
ده‌ده‌نه‌وه
. لایه‌نگرانیان‌وخه‌ڵکه‌ش
که پێشتر
بۆچونه‌کانیان
ده‌خوێندنه‌وه،چاوه‌ڕێی
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان
لێ نه‌ده‌کردن.
وشیاری نه‌ته‌وه‌یی
که
ڕیفۆرمخواز
باسیان ده‌کرد
ئه‌مه بوو.
هه‌موو شتێک
له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی
و ڕزگاری یه‌کجاری
9/9/2007 ئۆســـــــلۆ
-------------------------------
تێبینی: بۆ
نووسینی ئه‌م
بابه‌ته سوود له
کتێبی :
حکومه‌تی
کوردستان(ڕێبه‌ندانی1324ـــ
سه‌رماوه‌زی
1325) کورد لــه
گــه‌مه‌ی
ســۆڤێتــــی
دا وه‌رگیراوه