ناوەندی
چاک شەش ساڵ
کاری
بەردەوام و
بەبەرهەم
هاووڵاتیانی
خۆشەویست
کەس
و کاری
سەربەرزی
قوربانیان
خانەوادەی
شەهیدە
سەربەرزەکان
پارت
و لایەنە
سیاسی و
کۆمەڵایەتی و
ڕۆشنبیری و
جەماوەری و
پیشەییە
کوردی و
کوردستانییەکان
مرۆڤ
دۆستان لە هەر
کوێیەک هەن
ناوەندی
چاک لە
ڕێکەوتی 6-1-2002
بە
بانگەوازی ڕاگەیاندنی
کەمپینی
هەڵەبجە و
ئەنفال لە ژێر
درووشمی "
هەموومان با
لە ژێر
جامانەکەی عومەر
خاوەر
کۆببینەوە "
بوونی خۆی
ڕاگەیاند ، وەک
کەمپینێک بۆ
یەکخستنی
هەوڵ و تێکۆشانەکان
بۆ ناساندنی
دۆزی
ژینۆسایدی
کورد و بە
دادگاییگەیاندنی
بکەرانی لە "
دەوڵەتان –
کۆمپانیاکان-
کەسەکان " .هەر
زۆر زوو توانی
وەک ڕێکخراوێکی
بوێر لە
هەوڵوێست و
داهێنەر لە
کارکردن و پشوودرێژ
لە هەوڵدان و
بە سەلیقە لە
کارکردن لە
ناو جەماوەر
بناسراێت ،
لەوساوە تاکو
ئێستا ڕۆژانە
لە
ڕاگەیاندنە
کوردی و
بیانییەکانەوە
گوێبیستی
کارو
چالاکییەکانی
بوونە
، ڕۆژ نەبوو
ناوەندی چاک
بە هەڵوێست و هەڵسوڕانی
میوانتان
نەبوبێت .
کارە
زۆرو
زەبەنەکانی
ناوەندی چاک
لە 6 ساڵی ڕابردوودا
،
ئامادەبوونی
لە هەموو شوێن
و پێگەکانی
تێکۆشان دژ بە
کورد کوژی و
پێشێلی مافی مرۆڤ
و پێشێلی
ئازادییەکان
، ئامادە
بوونی لە
هەموو ئەو بەرەو
ڕوبونەوانەی
دژ بە کورد
ئەنجامدران ،
ناوەندی چاکی
کردە
خۆشەویستترین
ناوەندی نا حکوومی
سەربەخۆ لە
ئاستی هەموو
کوردستان .
پاش
14 ساڵ لە
هەردوو
کارەساتی
هەڵەبجە و
ئەنفال ،
ناوەندی چاک
یەکەم ناوەند
بوو بۆ دۆزی
ژینۆسایدی کوردی
بە دیدێکی
کوردی و
کوردستانیانە
هاوکات لە
کوردستان و
هاندەران
ڕاگەیەنرا .
ئەگەر
کارو
چالاکییەکانی
6 ساڵەی چاک
باس بکەین ،
پێویستمان بە
6 ساڵی دیکە
دەبێت ، 6 ساڵ
شەو دانە دەم
ڕۆژەوە ، چاکی
خۆشەویست و
ناسراو کرد ،
چاک لە هەوڵی
بە دادگایی
گەیاندنی
نەزار خەزرەجی
و وەفیق
سامەڕائییەوە تاکو سکاڵا
تۆمار کردن
لەسەر زۆر
تاوانکاری
دیکە هاوکار
ولە ڕیزی
پێشەوە بووە .
لە
هەموو ئەو
میحنەتانەی
لە تەواوی
پارچەکانی
کوردستان
بەرەو ڕووی
کورد
بونەتەوە ،
چاک یەکەم
دەنگ هەڵبڕ
بووەو لە
سەنگەری
پێشەوە بووە ،
چۆن بۆ
ئەنفال و هەڵەبجە
سوتاوە ئاواش
یەکەم لایەن
بووە یادی
کارەساتەکانی
سەردەشت و
قاڕنێ و
قەڵاتان و عامودای
کردۆتەوە ،
چۆن لە پێناو
ئازادی بیروڕا
سوار چاکێکی
نەترس بووە لە
داکۆکیکردن لە
کەماڵی سەید
قادر بە
زیاتریشەوە
داکۆکی لە ئیسماعیل
محەمەدی و
عەدنان حەسەن
پوور و هیوا بۆتیمار
و نورییە
کەسپیر
و شوانەی سەید
قادر و
خەزنەوی
کردووە .
چاک
چالاکانە
پشکداری لە
دۆزی دادگایی
فرانس ڤان
ئانرات کرد ،
سکاڵاکەرانی
بۆ دادگا ئامادە
کرد ،
شایەدحاڵی بۆ
دۆزییەوە ، چەندین
خۆپیشاندانی
سازو ئامادە
کرد ، بەشێک گرنگ
لە هەزێنەی
پارێزەری
قوربانیانی
دابینکرد ،
دۆکۆمێنتی
زۆری دا بە
دادگا ،
پارساڵیش
کۆمەڵێک
دۆکۆمێنتی پڕ
بەهای پێشکەش
بە دادگا کرد لە
سەر خودی
ئانرات کە
دەنگدانەوەی
باشیان لە
ڕاگەیاننەکانی
هۆڵەندی و
جیهانی هەبوو .
چاک
هەمیشە لە
گەڵ
خۆشی و
ئازارەکانی کوردستانیانی
سەرتاپای
کوردستان ژیاوە
، لە
میحنەتەکانیان
بە تەنیا
بەجێیانی نەهێشتووە
، لە گەڵ
قامیشلو و
مهاباد و ماکۆ
و عامودا و
کۆپانی لەسەر
شەقامەکان
بووە ، لە کاتی
تۆپباران و
هێرشی داگیر
کەران دەنگە
زوڵاڵەکەی
ناڕەزایەتی
جەماوەر
بووە ،
چۆن هەمیشە لە
گەڵ
گەرمیانییەکان
بووە ئاواش بووە
بۆ سنەو
مەریوان و
دیاربەکر .
چاک چۆن
سوتاوە بۆ مافی
قوربانیانی
ئەنفال و
کیمیاباران ،
چۆن لە پێشەوە
بووە بۆ
داکۆکی لە
کامیل و
ئەقلیمە ،
ئاواش دژ بە
موتوربەکردنی
لیستی
شەهیدان و پێشمەگەی
دێرین بووە بە
جاش
تاوانکاران ،
پاکسازی
لیستی
شەهیدانی کرد
بە ئەمری
واقیع و پاشگەزبوونەوەی
لێکرد بە خەون .
هاوکات لە 14-4-2006 و
21-8-2008 بووە
دەستپێشخەر
بۆ جۆشدانی
شەقام و
هوشیارکردنەوەی
جەماوەر بۆ
داخوازی مافە
یاساییەکانی
و ناسینی کردەی
ئەنفال بە
ژینۆساید و
داوای
لێبوردن کردن
لە کورد لە
لایەن
حکوومەتی
عێراقییەوە و
داواکردنی چارەنووسی
بێسەروشوێنکراوانی
ئەنفال لە پێشیانەوە
18 پاکیزەکەی
کورد بە میسر
، هەروەها توانی
چەندین
شایەدی گرنگ
بۆ دادگای
باڵای تاوانەکان
پەیدا بکات
لەوانە
هەردوو
پرۆفیسۆری
نەمساوی و
بەلجیکی .
چاک
بەوە ناسراوە
هەمیشە
دەستپێشخەر
بووە نەک
چاولێکەر ،
داهێنەر بووە
نەک
لاسایی کەر ،
بوێر بووە نەک
سازشکەر ، هەر
بەم هۆیەشەوە
کاتێک مافی
قوربانیانی
ئەنفال پێشێل
کرا سکاڵای
خۆی تۆمار کرد
دژ بە
بەرزترین
پلەی
دەسەڵاتدارییەتی
لە عێراقدا ،
لە
ئەنجامیەوە فشاری
زۆریشی بۆ
هێنرا
تەنانەت لە
لایەن
گروپێکەوە بە
ناوی چاکەوە ، وەلێ
ملی نەدا بە
پاڵەپەستۆکان و لە
میتۆدی
کارکردنی خۆی
لاینەدا و
بەردەوام بوو
لە هەڵوێستەکانی
، چاک
ئابلووقەو
بایکۆت و
مەرگی سەربەرزانەی
پێ باشتربوو
لەوەی ببێت بە
بۆقی
دەسەڵاتداران .
پارساڵ
ناوەندی چاک
لە
دەستپێشخەرییەکی
کەموێنەدا
توانی
پشتگیری
دەیان
پارلەمانتار
لە سوید و
نەرویج و
دانمارک و
هۆڵەندا پەیدا
بکات بۆ
ناساندنی
ئەنفال بە
ژینۆساید ، ئەمەش
وانەیەک بە
نرخ بوو بۆ
گەلەکەمان ،
لە دوای ئەوە
زۆر لایەنی
دیکە هەمان
ڕێچکەیان گرتە
بەر .
مخابن
دوای کۆنگرەی
یەکەمی چاک
بەرەو ڕووی کۆمەڵێک
کێشەی
درووستکراو
بوینەوە لە
لایەن
گروپێک
هاوڕێی
چاکەوە ، ئەو کێشانە
لە ئەنجامی
گەشەی چاک و
ململانێ لەسەر
دەسەڵاتدارییەتی
لەناو چاکەوە
هاتە ئاراوە ،
ئاکامەکەی بە
جیابونەوەی
ئەو دەستەیە گەیی
لە ناوەندی
چاک لە
بەرواری 22-9-2007 لهو
کاتهوه خۆمان
لە هەموو
کێشەو
وەڵامدانەوەیەکیان
پاراستووە .
کۆنگرەی
دووەمی چاک کە لە 1\2-12-2007
لە ئاڵمانیا
بەسترا ، بە
بەرنامەیەکی
دەوڵەمەند و
تەواو نوێ لە
ئاستی
ڕێکخراوەی
جەماوەری
کوردی
دەرچووە
دەرێ ،
بەرنامەیەک
دەتوانرێت بە
سەرەتایەکی
باش بۆ کاری
ڕێکخراوەیی
لە کوردستان
ناوبنرێت .
لە
کۆتاییدا داوا
لە دڵسۆزانی
گەلەکەمان و
دۆستانی چاک
دەکەین
پشتیوانی
ناوەندی چاک
بن بۆ
سەرکەوتن بەسەر
ئەو کێشە
جۆراوجۆرانەی
بۆی
درووست
دەکرێت
بەهۆی کارو
هەڵوێستەکانیەوە
، هاوکات
پەیمان
دەدەین
بەردەوام بین
لەسەر میتۆدی
کارکردنی
خۆمان
ئازایەتی و
بوێری لە
هەڵوێست و داهێنەر
و پشوودرێژ و
بەسەلیقە لە
کارکردن.
یهکهم
بانگهوازی
ڕاگهیاندنی چاک
http://www.chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf
ناوەندی
چاک
30-12-2008
تێبینی
: هەر
بانگەوازو
بەیانێک ئەم ئادرەسانەی لەسەر
نەبێت
چاک لێی
بەرپرس نییە
ئەگەر بەناوی
ناوەندی
چاکیشەوە بێت