شه‌هیدكردنی
سێ قه‌ڵه‌مزان
بۆچی؟
شێروان
موحه‌مه‌د ئه‌مین
Sherwan148@yahoo.com
قه‌ڵه‌مێك
بشكێت... منیش
ده‌شكێم!..
(فه‌رید
زامدار)
له
كوردستان
لافی ئازادی
و ڕاده‌ربڕین
و سه‌ربه‌خۆیی
جگه له
فریودانی
كارمه‌ند و هه‌وادارانی
حزبی سه‌ر به
ده‌سه‌ڵات
هیچی تر نییه.
هه‌موو
كه‌سێك له
كوردستان هه‌ست
به‌و مه‌ترسییه
گه‌وره‌یه
ده‌كات و ده‌زانێت
ده‌سه‌ڵات
ململانێی
توند‌و سه‌خت
له‌گه‌ڵ
ڕۆشنبیران و
ڕۆژنامه‌نوسانی
سه‌ربه‌خۆدا
ده‌كات،به
شێوه‌یه‌ك
ڕۆشنبیران له
كه‌شتی پێكه‌وه‌ژیاندا
توڕ ده‌ده‌ن و
ته‌نانه‌ت له
كاتی سكاڵا‌و
په‌نابردنیان
بۆ ده‌سه‌ڵات
جگه له بیده‌نگی
و شاردنه‌وه‌ی
ڕاستی
ڕووداوه‌كان،هیچ
هه‌ولێكی ده‌ربازبونیان
بۆ نوسه‌ران و
ڕۆژنامه‌نوسان
نییه.
له‌م
هه‌رێمه‌دا
ئه‌گه‌ر چی
ده‌یان سه‌ندیكاو
ڕێكخراوی به‌رگری
كار له مافی
مرۆڤ و
ڕۆژنامه‌نوسانی
ئازاد و
یاسایی كاری
ڕۆژنامه‌نوسی
و باس و خواسی
ئاشتی و
ژینگه و
دادگه‌ری و
لێبورده‌یی
و دایه‌لۆگ
،وێنا كردنی
كوردستان به
به‌هه‌شتی
سه‌ر زه‌مین
بوونی هه‌یه،به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ده‌سه‌ڵات كه
ئێستا زاڵه
به‌سه‌ر ئه‌دائی
كاری
ڕێكخراوه‌یی
و
بڕیاره‌كانی
تردا، ئه‌مه‌ش
هاوسه‌نگی
پێكه‌وه‌ژیانی
تێكداوه‌و به‌و
هۆیه‌وه كه
بارودۆخ ده‌خوازێت
عه‌قڵه‌یه‌تی
شاخ بگۆڕدرێت
بۆ شار به
شێوه‌یه‌ك له
جیاتی چه‌كی
ئاسنین بایه‌خ
به چه‌كی
پێنوس
بدرێت،كه ئه‌مه‌ش
له هێزو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ده‌سه‌ڵات كه‌م
ده‌كاته‌وه،له‌به‌ر
ئه‌وه
ڕۆژانه نوسه‌ران
و ڕۆژنامه‌نوسانی
سه‌ربه‌خۆ
ڕووبه‌ڕووی
زیندان و
ئازار‌و غرامه‌كردن
و ڕفاندن و
كوشتن ده‌بنه‌وه.
شۆڕشی
ڕۆشنبیری له
ڕووی ده‌سه‌ڵاتی
ناڕه‌وادا وه‌ك
هه‌ر شۆڕشێكی
تری
كوردستان خاوه‌نی
قوربانییه،
كه له‌م
دواییه‌داو
له نێوان دوو
ساڵدا به ده‌ستێكی
ڕه‌ش و نادیار
پرۆفیسۆر
عه‌بدولستار
تاهیر شه‌ریف ﻟه
ﺗهﻣهﻧﻰ 57
ﺳﺎﻟﻴﺪاو سۆرانی
مامه حه‌مه‌و
دواتریش سه‌رده‌شت
عوسمان
ﺗﻴﺮۆر كران.
به‌پێی
ئاماره‌كان
توند‌و تیژی
ده‌سه‌ڵات له
ڕووی
ڕۆژنامه‌نوسانی
كوردستاندا
له هه‌ڵكشاندایه
و گه‌یشتۆته
ئه‌و ڕاده‌یه‌یی
هیچ شه‌رم له
كۆمه‌ڵگا نه‌كه‌ن
و له ژێر ده‌سه‌ڵات
و سنوری ئه‌واندا
هاوڵاتیان ده‌كوژرێت
و ئه‌سڵی
ڕووداوه‌كان
ئاشكرا
نابێت،كه ئه‌مه‌ش
ده‌یان
پرسیاری
گوماناوی له
لایی خه‌ڵك
دروست ده‌كات.
په‌تی
زوڵم و سته‌مكردن
به شێوه‌یه‌ك
ئه‌ستور بووه‌و
یاسا سه‌روه‌ر
و ئاسایش به‌رقه‌رار
نییه بۆ
پاراستنی
گیانی هه‌موان
ئیتر پێویسته
ڕۆژنامه‌نوسان
و ئه‌و
ڕێكخراوانه‌ی
به‌رگری له
مافی
هاوڵاتیانی
بێكه‌س له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌كه‌ن،گرنگی
به دادگایی
ناوخۆیی نه‌ده‌ن
و له به‌غدا
و ده‌ره‌وه‌ی
عێراق سكاڵا
تۆمار بكه‌ن.
پێویسته
ڕۆژنامه‌نوسان
ئه‌وه له‌بیر
نه‌كه‌ن ، كه
پێش هاوڕێ و
هاوپیشه‌كانیان
چه‌ند كه‌سێكی
تری وه‌ك عه‌بدولخالیق
مه‌عروف و
شاكیر فه‌تاح
و عه‌لی
بۆسكانی و سه‌لاح
هه‌ورامی و جه‌میل
ڕۆژبه‌یانی
له پێناو
گۆڕینی عه‌قڵه‌یه‌تی
چه‌ق به‌ست و
شه‌هید بوون و
ده‌بێت له‌و
پێناوه‌دا ڕه‌خنه‌ی
زیاتر له ده‌سه‌ڵات
و كاری باشتر
بۆ خزمه‌تی
خه‌ڵك
بكرێت،نه‌ك
ببێته هۆیی
ساردبوونه‌وه‌و
ترسان له
بكوژان و
فرۆشتنی
ویژان و قه‌ڵه‌مه‌كان
به خیانه‌ت
كارانی دژ به
ئازادی و
مافی مرۆڤ