شاندێکی
حزبی رزگاری
به‌شداری له
رێوره‌سمی 2ی
رێبه‌ندان دا ده‌کات
کاتژمێر
15ی رۆژی 22/01/2008 له‌بنکه‌ی ده‌فته‌ری
سیاسی حزبی دێموکراتی
کوردستانی
ئێران له
شارۆچکه‌ی
کۆیه، بۆ به‌رز
راگرتنی شه‌ست
و دووه‌مین
ساڵرۆژی دامه‌زراندنی
کۆماری
کوردستان
رێوره‌سمێکی
به‌شکۆ به به‌شداری
نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌کی
زۆری حزب و
رێکخراوه سیاسییه‌کانی
کوردستان به‌ڕێوه‌چوو،
له سه ر
بانگهێشتی ده
فته ری سیاسی
حزبی دێموکراتی
کوردستانی
ئێران
شاندێکی حزبمان،
حزبی رزگاریی
کوردستان که
پێکهاتبوو له
هه‌ڤاڵان هۆشیار
عه‌بدولڕه‌حمان و فه‌همی
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌ندمانی
مه‌کته‌بی
سیاسی به
شداری ئه م
رێوره سمه
بوون، هه‌روه‌ها
په‌یامی
پیرۆزبایی
حزبیان پێشکه‌ش
به ئاماده‌بوون
کرد.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که سه‌ره‌تای
رێوره سمه که
به سروودی ئه‌ی
ره‌قیب و خوله‌کێک
بێده‌نگی بۆ
رێز گرتن له
خوێنی پاکی شه‌هیدانی
کوردستان ده‌ستی
پێ‌کرد، پاشان به‌ڕێز
مسته‌فا
هیجری سکرتێری
گشتی حزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران وتارێکی
سه باره ت به مێژوو
و پێکهاتنی
کۆماری
کوردستان
پێشکه ش کرد، دواتر
په‌یامی
پیرۆزبایی چه‌ندین
لایه‌نی
سیاسی
خوێندرایه‌وه،
هه‌ر به‌و
بۆنه‌یه‌وه
چه‌ندین شێعر،
په‌خشان، سروود و
گورانی له‌لایان
هونه‌رمه‌ندانه‌وه
پێشکه‌ش کران.
ئه‌مه‌ش
ده‌قی ئه‌و په‌یامه‌ی
که مه‌کته‌بی
سیاسی حزبی
رزگاریی
کوردستان له‌پێوه‌ند
به ساڵیادی
دامه‌زراندنی
یه‌که‌مین
کۆماری
کوردستان ره‌وانه‌ی
کردبوو:
به‌رێز کۆمیته‌ی
ئاماده‌کاری
ڕێوره‌سمی 2ی
رێبه‌ندان
سڵاوی
رزگاریی و سه‌رخۆبوون..
له‌پێوه‌ند
به شه‌ست و
دووه‌مین
ساڵیادی دامه‌زراندنی
یه‌که‌مین
کۆماری
کوردستان دا،
به‌خته‌وه‌رین
به ناوی حزبی
رزگاریی
کوردستانه‌وه
جوانترین و گه‌رمترین
پیرۆزبایی له
ئێوه‌ی
تێکۆشه‌رو
تێكڕای ئه‌ندامانی
حزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران و سه‌رجه‌م
خه‌ڵکی
کوردستان بکه‌ین.
هاوڕێیانی
هێژا، ئاماده‌بووانی
به‌ڕێز! هه‌موومان
ده‌زانین که
62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
دوای سه‌دان
ساڵ له ژێرده‌سته‌یی،
نه‌ته‌وه‌ی
کورد به ڕێبه‌رایه‌تی
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د
رابۆوه‌و یه‌که‌مین
کۆماری
کوردستانی دامه‌زراند،
به‌وهۆیه‌وه
یادکردنه‌وه‌ی
ئه‌و رۆژه
پیرۆز‌و
مێژووییه
هه‌م ئه‌رکێکی
نیشتمانیی و
نه‌ته‌وه‌ییه،
هه‌میش واتا‌و
لێکدانه‌وه‌یه‌کی
تایبه‌تی خۆی
هه‌یه،
چونکه له‌م
رۆژه‌دا هه‌م
رێز له خه‌بات
و تێکۆشانی ئه‌و
نه‌مرانه ده‌گیرێ
و یادیان ده‌کرێته‌وه
که به
ئازایه‌تی و
بوێری خۆیانه‌وه
حوکمی ره‌شی
داگیرکاریان
راوناو چرای
ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان
داگیرساند،
هه‌میش ئومێدی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
له نێو دڵ و
ده‌روونماندا
نوێ ده‌بێته‌وه،
بێگومان له‌م
رۆژه‌شدا گیانی
پاکی شه‌هیدانی
نیشتمان
لێمان ده‌خوازن
که کاروانی
رزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی
ئاوه‌دان و پڕ
رێبوار
بمێنێته‌وه،
ئاڵای پیرۆزی
کوردستان به‌رز
بشه‌کێته‌وه.
ده‌با
له‌م بۆنه‌یه‌دا
بۆ شادکردنی
گیانی شه‌هیدانی
رێگه‌ی
رزگاری
نیشتمانه‌که‌مان
ناکۆکی و
دووبه‌ره‌کی
و هاوێرکاری
کۆتا بکه‌ین،
یه‌کده‌نگ و
یه‌کهه‌ڵوێست
له‌پێناو
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ
درێژه به
تێکۆشان بده‌ین.
به‌رزو
پیرۆز بێ 2ی
رێبه‌ندان
ساڵرۆژی دامه‌زراندی
کۆماری
کوردستان.
نه‌مری
و سه‌ربه‌رزی
بۆ پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌دو
سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
رێگه‌ی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی.
مه‌كته‌بی
سیاسی
حزبی
رزگاریی
کوردستان
22-1-2008