شاندێکی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان سەردانی حزبی رزگاری دەکات

کاتژمێر ١١ی رۆژی ٢٧-١-٢٠١٣ شاندێکی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان جەودەت نەجار، سەرۆکی کۆمەڵە، عزەدین خەلیل و برهان بەقال ئەندامانی سەرکردایەتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەڤاڵ رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە هەڤاڵان بەگەرمیەوە پێشوازیان لێکرا، ئەوسا لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە رەوشی هەنووکەیی باشووری کوردستان کرا، هەروەها وەفدی میوان رایانگەیاند کە ماوەیەک تەنیا چالاکی رۆشنبیریان دەکرد، بەڵام ئێستا دووبارە دەستیان بە چالاکی سیاسی کردۆتەوە، بەوهۆیەوە مەبەستیانە کە پێوەندی نێوان خۆیان و حزبی رزگاری توندوتۆڵ بکەنەوە. لەلایەن خۆیشیەوە هەڤاڵ سکرتێری حزب وێڕای بەخێرهێنان جەختی لەسەر پێوەندی دۆستانەی هەردوولا کردەوە.