260 سه‌رهه‌ڵگرتووی
کورد له
رۆژانی
داهاتوودا
دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی
رزگاری:
گیراوێکی باشووری
کوردستان که
ئێستا له
زیندانی شاری ئه‌ده‌نه‌ی
تورکیا
راگیراوه،
له په‌یوه‌ندیێکی
ته‌له‌فۆنیدا
به ماڵپه‌ڕی
رزگاری راگه‌یاند
که 260 کورد که
هه‌موویان خه‌ڵکی
باشووری
کوردستانن له
زیندانی ئه‌ده‌نه
راگیراون و له
رۆژانی
داهاتوو
دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و
زیندانیه
ئاشکرای کرد
که کاتژمێری
شه‌شی رۆژی 11-1-2008 له
کاتێکدا که 260 سه‌رهه‌ڵگرتوو
ویستویانه
به‌سواری که‌شتی
به قاچاخ له
یۆنانه‌وه
به‌ره‌و
ئیتالیا
بڕۆن، له‌لایه‌ن
پۆلیسی
یۆنانه‌وه
ئاشکرا کراون و ده‌ستگیر
کراون.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
رۆژی دواتر ئه‌و
گیراوانه بۆ
شاری
کۆمۆنیزیا
گوازراونه‌ته‌وه،
دواتر له‌رۆژی
13-1-2008 راده‌ستی
پۆلیسی
تورکیا کراونه‌ته‌وه،
ئێستا له
زیندانی شاری
ئه‌ده‌نه
راگیراون، له‌وانه‌یه
دوای
لێپرسینه‌وه
ره‌وانه‌ی
باشووری
کوردستان
بکرێنه‌وه.
ئه‌و
زیندانیه
رایگه‌یاند
که گیراوه‌کان
له ره‌وشێکی
ناخۆش دا ده‌ژین،
پۆلیسه‌کانی
تورک سوکایه‌تیان
پێده‌که‌ن،
هه‌روه‌ها ئه‌و
گیراوانه
نیگه‌رانی
داهاتووی
خۆیانن،
چونکه له‌وانه‌یه
له‌لایه‌ن
ئاسایشی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه
دووچاری
لێپرسینه‌وه‌و
گیران ببنه‌وه،
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
هه‌ریه‌ک له
ئه‌وان پاره‌یه‌کی
زۆری له‌و
رێگه‌یه سه‌رف
کردووه‌و
ئێستا به
دڵشکاوییه‌وه
دیپۆرت ده‌کرێته‌وه.
به‌وهۆیانه‌وه
له ره‌وشێکی
نادیاردا ده‌ژین.