شاندێکی رزگاری سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

 بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، شاندێکی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب، ئاکۆ عەبدولمەجید بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی کوردستانی و هۆگر محەمەد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێز مام خدر روسی سکرتێری گشتی بزووتنەوەو ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیان لێکرا.

بەبۆنەی ٢٥ی ئاب، رۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزباییان لێکردن و هیوای سەرکەوتن و پێشكەوتنیان بۆ خواستن. هەروەها پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستانیان گەیاندە سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هیوایان خواست کە ساڵی داهاتوو لە کوردستانێکی ئارام و سەربەخۆ ئەو یادە بە خۆشی و شادیەوە بکرێتەوە.