دەوڵەتی تورکیا ریسوا شەرمەزار دەکەین


کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!

ئازادیخواز و ئاشتیخوازان!ری کوردستان دەستپێکردەوە کە ماوەی چەند ساڵێک بوو، راوەستابوو. ئێمە لە حزبی رزگاریی کوردستاندا لەکاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو هێرش و پەلامار و سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا ریسواو شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان بۆسەر دەوڵەتی ئەنکارا چڕبکەنەوەو رێ نەدەن کە فڕۆکەکانی تورکیا رق و کینەی شەڕخوازانەی خۆیان بەسەر خەڵکی سڤیل و لاشەڕی کوردستان هەڵبڕژێن.ری کوردستان دەستپێکردەوە کە ماوەی چەند ساڵێک بوو، راوەستابوو. ئێمە لە حزبی رزگاریی کوردستاندا لەکاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو هێرش و پەلامار و سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا ریسواو شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان بۆسەر دەوڵەتی ئەنکارا چڕبکەنەوەو رێ نەدەن کە فڕۆکەکانی تورکیا رق و کینەی شەڕخوازانەی خۆیان بەسەر خەڵکی سڤیل و لاشەڕی کوردستان هەڵبڕژێن.

کاربەدەستانی ئەنکارا، بەتایبەتیش رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرکۆمار و سەرانی ئاکپارتی لە دەستکەوتەکانی کوردستانیان نیگەران و تەنگەتاون، بۆیە بەهەموو شێوازێک هەوڵدەدەن دەرفەتەکان لەبار ببەن و چەرخی مێژوو بۆ دواوە بگێڕنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش زۆر بێشەرمانە چاوساغی داعشیان کرد و شاری (سوروچ)یان خەڵتانی خوێن کرد، دواییش هەر بەو بیانۆیەوە هێرش و پەلاماری ئاسمانیان بۆ سەر گوندو ئاواییەکانی باشووری کوردستان دەستپێکردەوە کە ماوەی چەند ساڵێک بوو، راوەستابوو. ئێمە لە حزبی رزگاریی کوردستاندا لەکاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو هێرش و پەلامار و سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا ریسواو شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان بۆسەر دەوڵەتی ئەنکارا چڕبکەنەوەو رێ نەدەن کە فڕۆکەکانی تورکیا رق و کینەی شەڕخوازانەی خۆیان بەسەر خەڵکی سڤیل و لاشەڕی کوردستان هەڵبڕژێن.

بێگومان لای هەمووان ئاشكرایە کە پارتی دادوگەشەپێدان بەهۆی شکستی هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیرانەوە ناتوانێ کابینەی حکومەت پێکبهێنێ، بەوهۆیەشەوە ئەردۆگان و سەرانی ئاکپارتی دەیانەوێ بە کوشتنی خەڵکی کوردستان خۆیان لەبەرچاوی تورکە رەگەزپەرستەکان شیرین بکەنەوە، بەو خەیاڵەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا دەنگی زیاتر بەدەستبهێننەوە، هەر بەو مەبەستەشەوە ئێستا زۆر کەللەڕەق و دڕندانەتر لە جاران دەستیان بە پەلاماردانی گوندو ئاواییەکانی کوردستان کردۆتەوە، خەڵکی سڤیل و لاشەر بۆمباباران دەکەن، شۆڕشگێڕو تێکۆشەرانی رێی ئازادی کوردستان شەهید دەکەن، بەناهەق سیاسەتی بەسووتماک کردنەوەی کوردستان درێژە پێدەدەنەوە، ئەوەش وا لە کوردستانیان دەکا کە لێبڕاوانەو شێلگیرانەتر لە جاران دژ بە داگیرکاران تێبکۆشن، هەروەها ئازادیخوازانی جیهان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی مرۆیی دەکاتەوەو لێیاندەخوازێ کە هەڵوێستی روون و ئاشكرا بەرانبەر بە دەوڵەتی تورکیا بنوێنن و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە.

ئێمە دڵنیاین کە ئەو قۆناغەش تێپەڕ دەبێ، بۆمبارانکردنی خەڵکی سڤیل ناتوانێ برینی ئەردۆگان و سەرانی ئاکپارتی تیمار بکات، سەرەنجام تەنیا رووڕەشی و شەرمەزاری و نەفرەتیان بۆ دەمێنێتەوە.

نەفرەت لە داگیرکار و مرۆڤکوژان

 سەرکەوێ خەبات لە پێناو رزگاری و سەربەخۆیی

مەکتەبی سیاسی

حزبی رزگاریی کوردستان

2015-07-25

ری کوردستان دەستپێکردەوە کە ماوەی چەند ساڵێک بوو، راوەستابوو. ئێمە لە حزبی رزگاریی کوردستاندا لەکاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو هێرش و پەلامار و سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا ریسواو شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان بۆسەر دەوڵەتی ئەنکارا چڕبکەنەوەو رێ نەدەن کە فڕۆکەکانی تورکیا رق و کینەی شەڕخوازانەی خۆیان بەسەر خەڵکی سڤیل و لاشەڕی کوردستان هەڵبڕژێن.
بێگومان لای هەمووان ئاشكرایە کە پارتی دادوگەشەپێدان بەهۆی شکستی هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیرانەوە ناتوانێ کابینەی حکومەت پێکبهێنێ، بەوهۆیەشەوە ئەردۆگان و سەرانی ئاکپارتی دەیانەوێ بە کوشتنی خەڵکی کوردستان خۆیان لەبەرچاوی تورکە رەگەزپەرستەکان شیرین بکەنەوە، بەو خەیاڵەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا دەنگی زیاتر بەدەستبهێننەوە، هەر بەو مەبەستەشەوە ئێستا زۆر کەللەڕەق و دڕندانەتر لە جاران دەستیان بە پەلاماردانی گوندو ئاواییەکانی کوردستان کردۆتەوە، خەڵکی سڤیل و لاشەر بۆمباباران دەکەن، شۆڕشگێڕو تێکۆشەرانی رێی ئازادی کوردستان شەهید دەکەن، بەناهەق سیاسەتی بەسووتماک کردنەوەی کوردستان درێژە پێدەدەنەوە، ئەوەش وا لە کوردستانیان دەکا کە لێبڕاوانەو شێلگیرانەتر لە جاران دژ بە داگیرکاران تێبکۆشن، هەروەها ئازادیخوازانی جیهان رووبەڕووی بەرپرسیارێتی مرۆڤیی دەکاتەوەو لێیاندەخوازێ کە هەڵوێستی روون و ئاشكرا بەرانبەر بە دەوڵەتی تورکیا بنوێنن و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە.
ئێمە دڵنیاین کە ئەو قۆناغەش تێپەڕ دەبێ، بۆمبارانکردنی خەڵکی سڤیل ناتوانێ برینی ئەردۆگان و سەرانی ئاکپارتی تیمار بکات، سەرەنجام تەنیا رووڕەشی و شەرمەزاری و نەفرەتیان بۆ دەمێنێتەوە.
نەفرەت لە داگیرکار و مرۆڤکوژان
سەرکەوێ خەبات لە پێناو رزگاری و سەربەخۆیی
مەکتەبی سیاسی
حزبی رزگاریی کوردستان
2015-07-25