راگەیەندراوی رۆژنامەنووسی سەبارەت بە تاوانەكانی حكومەتی ئاك پارتی بەرامبەر بە خەڵكی سڤیلی باكوری كوردستان

 

جەماوەری كوردستان!

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان!

پارتە سیاسیە كوردستانییەكان!

ڕێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی!

هاووڵاتیانی خۆشەویست!

دەوڵەتی توركیا و حكومەتی داد و گەشەپێدان ئاكەپە بەرگەی سەركەوتنەكانی گەلی كوردی لە باكوری كوردستان نەگرت ، بەوهۆیەوە پرۆسەی ئاشتی بە بنبەست گەیاند و ماوەی شەش مانگە ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بەڕێزعەبدوڵا ئۆجەلانی گۆشەگیركردووە ، رێگا دەگرێت رۆڵی خۆی لە پرۆسەی ئاشتیدا بگێڕێت ، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەكانی 7 ی حوزێران ، ڕژێمی ئەردۆغان ئۆغڵو بەسەرکەوتنەکانی هەدەپ تووشی شۆک بوون . بەر لەهەڵبژاردنەکانیش ئاک پارتی چەندین تەقینەوەی لە شارەکانی ئامەد و دواتریش لە پرسوس لە ڕێگای داعشەوە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامدا ، لە كاردانەوەی هستیریانەدا دەستیانكرد بە پەلاماردانی گەلەكەمان لە باكوور و هێزە چەپ و پێشكەوتنخوازو دیموكراتەكانی توركیا و بۆمبارانكردنی بناری قەندیل ناوچەكانی دیكە

لە ڕۆژی (4) ی سێپتێمبەرەوە پۆلیس و هێزە ئەمنیەكان و سوپای دەوڵەتی توركیا گەمارۆی شاری  جزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرناخیان داوە ، هێرشێكی نامرۆڤانەی بێ وێنەیان بۆ سەر ژن و منداڵ و گەورە و بچووكی شارەكە دەستپێكردووە ، بەو هۆیەوە زیاتر لە (22) كەس بەدەستی ئەو هێزانە شەهید و ژمارەیەكیش برینداركراون ، لەناو شەهیدەكاندا منداڵی تەمەن (35) ڕۆژ تا دەگاتە مرۆڤی تەمەن (70) ساڵی هەن ، هاوكات لە سەرتاسەری توركیا هێرشی شۆڤینیستیانە بەڕێوە دەبەن بۆ سەر بارەگاكانی هەدەپ و رۆڵەكانی گەلەكەمان ، بەمەش رووی فاشیستەكانیان سپی كردۆتەوە ، تاوانەكان هەموو سنوورەكانی تێپەڕاندووە بەوەی نەیانهێشت گیان بەختكردووان بنێژرێن و نەخۆش و بریندارەكانیش چارەسەریان بۆ بكرێ ، وێڕای ئەوەی میللەت لەهەموو خزمەتگوزاریەكان بێ بەشکرا تەنانەت مافی هاتووچۆیان لێ قەدەغەكرابوو ، ئەمانەش دەچنە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە ، دیارە بارودۆخی شارەكانی ئامەد و ئاگری و شارەكانی تری باكوری كوردستان لە بارودۆخی شاری جزیرە باشتر نییە.

ئێمە وەك پارتە سیاسیەكان و ڕێكخراو و كەسایەتییە مەدەنی و هاووڵاتیانی شاری هەولێر تاوانی گەمارۆدانی شاری جزیرە و شارەكانی باكوری كوردستان و كوشتنی خەڵكی سڤیل و سەپاندنی ئابڵوقە بە سەر شارەكانی باكوری كوردستان لەلایەن حكومەتی توركیاوە بەتوندی مەحكوم دەكەین و داواكارین بە زووترین کات شەڕ راوەستێت و هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوسان

هەر لەم پەیوەندەدا داوا لە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی باشور و پارت و ریكخراوەكانی كوردستان و جیهان دەكەین لە هەمبەر سنور بەزاندی هەرێمی كوردستان لە لایەن سوپای توركیاوەو بۆمبارانكردنی قەندیل و ناوچەكانی دیكەو كۆمەڵكوژیەكەی شاری جزیرەی بۆتان هەوڵوێست وەربگرن و ناڕەزایەتی دەرببڕن ، هاوکات داوا لەلایەن سیاسیەکانی هەرێم دەکەینجارێکی تر بەشداری کۆنگرەی ئاکەپە نەکەن لە کاتێکدا کە گەلەکەمان لە باکور قڕ دەکان.

بەشداربووانی پرێس كۆنفرانس هەولێر ١٣/٩/٢٠١٥

 

دواتر شیعرێک لەلایەن مامۆستا فەرهاد مورتکە پێشکەشکرا و پرێس کۆنفرانسەکە کۆتاییهات .

ناوی ئەو لایەنانەی بەشداریان کردبوو:

1)   نوێنەری ژووری پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

2)   نوێنەری ڕاگەیاندنی مەکۆی گۆڕان

3)   بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

4)   ڕێکخراوی جوتیارانی سەردەم

5)   تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان

6)   ڕێکخراوی هەڵوێست بۆ پرسە نیشتمانیەکان

7)   حزبی زەحمەتکێسانی کوردستان

8)   پارتی یەکەیەتی دیموکراتی پەیەدە

9)   ڕێکخراوی ژنانی کوردستان ڕەژاک

10)                 گەنجانی ووڵاتپارێز

11)                 یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

12)                 کۆمەڵەی کارکەرێ میزۆپۆتامیا

13)                 ڕێکخراوی کۆماری کوردستان

14)                 ڕێکخراوی گەنجانی کوردی نێودەوڵەتی

15)                 سەنتەری ڕۆشنبیری کورد لە مۆسکۆ لقی هەولێر

16)                 تۆڕی خەڵک بۆ داکۆکیکردن لە مافی خەڵک

17)                 ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید

18)                 هیومانرایتس ۆچ

19)                 فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

20)                 ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان ئۆڕتە

21)                 حزبی ڕزگاریی کوردستان - RPK