به‌گومانی
ئه‌وه‌ی که
هی بارزانین، تورکیا
ده‌یه‌وێ سزا
به‌سه‌ر 118
کۆمپانیا بسه‌پێنێ
هه‌واڵه‌کان: ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی
تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی
کردووه که 118
کۆمپانیا له‌لایه‌ن
حکومه‌تی
تورکیاوه
خراونه‌ته
ژێر چاودێریه‌وه
و گومانی ئه‌وه‌یان
لێ ده‌کرێ که
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان
خاوه‌نی ئه‌و
کۆمپانیایانه
بێ.
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
نووسیویه‌تی
که تورکیا ده‌یه‌وێ
سزای که‌سێتی
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان بدات
، ئه‌مه‌ش له
رێگه‌ی سه‌پاندنی
سزای ئابووری
به‌سه‌ر 118
کۆمپانیا که
له‌لایه‌ن که‌سه
نزیکه‌کانی
مه‌سعود
بارزانیه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌بردێن.
هه‌رچه‌نده
تا ئێستا له‌لایه‌ن
وته‌بێژه‌کانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه
هیچ
لێدوانێکی فه‌رمی
سه‌باره‌ت به‌و
قسانه‌ی ئه‌ردۆگان
ئاشکرا نه‌کراوه،
به‌ڵام چاودێران
پێیانوایه
که حکومه‌تی
تورکیا ئاگای
له دامه‌زراندن
و گه‌شه‌کردنی
هه‌موو
کۆمپانیاکانی
کوردستان هه‌یه،
له‌وانه‌یه
زۆرینه‌ی ئه‌و
کۆمپانیایانه‌ش
به هی پارتی
دیموکراتی
کوردستان و یه‌کێتیی
نیشتمانیی
کوردستان ده‌زاندرێن،
به‌ڵام مه‌رج
نیه که هه‌موو
کۆمپانیاکان
هه‌موویان هی
سه‌رۆکه‌کانی
ئه‌و حزبانه
بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک
که نه‌یویست
ناوی ئاشکرا
بکرێ به
ماڵپه‌ڕی
رزگاری راگه‌یاند:
له‌وانه‌یه
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
تورکیا سه‌باره‌ت
به سه‌پاندنی
سزا به‌سه‌ر
کۆمپانیاكان
هه‌رێمی
کوردستان
بترسێنێ ، بۆ
له‌یه‌که‌م
کاردانه‌وه‌دا
بڕیاریانداوه
که شاندێکی
باڵای ئه‌نجوومه‌نی
باڵای پارته
سیاسیه‌کانی
کوردستان سه‌ردانی
ئانکارا،
تاران و دیمه‌شق
بکه‌ن، هه‌روه‌ها
سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم له
لێدوانیکی فه‌رمی
دا داوای له
گه‌ریلاکانی
پارتی
کرێکارانی
کوردستان
کردووه که
چه‌ک دابنین و
هه‌وڵ له‌رێگه‌ی
رێکخستن و دیبلۆماسیه‌وه
کاره‌کانی
درێژه پێبده‌ن،
هه‌روه‌ها
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان هیچ
کاردانه‌وه‌یه‌کی
نه‌بووه له‌و
هێرشه‌ی که
سوپای تورک
کردوویه‌تیه
سه‌ر بنه‌کو
باره‌گاکانی
په‌که‌که له
چیای قه‌ندیل،
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی
ئه‌و
تۆپبارانه‌شی
نه‌دوه‌ته‌وه
که رۆژانه به‌سه‌ر
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
کوردستان
داده‌بارن، ئه‌مه‌ش
له‌کاتێکدایه
که پێشتر به‌ڵێنی
ئه‌وه‌یان ده‌دا
که هێرش و په‌لاماره‌کان
بێ وه‌ڵام
نامێننه‌وه!!