شاندێکی پارتی سەربەستی سەردانی حزبی رزگاری دەکات

کاتژمێر ١١ی رۆژی ٢-٢-٢٠١٣ بەڕێز کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستانی کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمیەوە پێشوازی لێکرا، دواتر لە دیدارێکی برایانەدا باس لە رەوشی هەنووکەیی کوردستان کراو جەخت لە پێوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتیش پێوەندی برایانەی پارتی سەربەستی و حزبی رزگاریی کوردستان کرایەوە. لەلایەکی دیکەوە شاندی میوان ئاشکرایان کرد کە لەم مانگەدا پارتی سەربەستی دووەمین کۆنگرەی  خۆی لەشاری هەولێردا بەڕێوە دەبات. هەروەها هەڤاڵانی حزبی رزگاریی کوردستانیش باسیان لە خۆئامادەکردن کرد بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانس لە داهاتووێکی نزیکدا.